♥️🌷✌️
ئەوا دیسان هەرای جەنگەو
کوردستانم ڕوو له خوێنە
دیسان خوێنەو دڵەی سروشت
دڵەی مەخلووق ڕوو له شینە
ئەمان خاتر چاوم نەزری
نیشتمان بێ و گوڵێک نەمرێ
سەرم نەزری ئازادی بێ و
دڵێک لەوێ دانەچڵەکێ
دەساکوو گەل عاشقەکانی
کەز و زنوێر ورەتان بێ
ئێوە شاخی ورەو هەڵوێست
شوورای بەرزی ورەتان بێ
با دووبارە گەڵاڵەی خوێن
هەردی ژیان نەگرێتە کۆڵ
گەردەلوولی له زوڵم و زۆر
دیسان چاومان نەگرێتە خۆڵ
با دووباره قشڵەی سەحرا
ماسییه دێمان ئەنفاڵ نەکا
له بەر دێیا لوولەی تفەنگ
دوایین گولـلەی بەتاڵ نەکا
رێگە نەدەن هەرێمی گوڵ
به هەرێمی خوێناو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی
خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان
جارێکیتر گومان بیبا
دەستم داوێن وەخۆ کەون
با هیچ مارێ نەتانگەزێ
هەر هەموومان له گەڵتانین
ورەتان هیچ دانەبەزێ
«ئیسماعیل خورماڵی»
🍇 | @BunchGrapes
ئەوا دیسان هەرای جەنگەو
کوردستانم ڕوو له خوێنە
دیسان خوێنەو دڵەی سروشت
دڵەی مەخلووق ڕوو له شینە
ئەمان خاتر چاوم نەزری
نیشتمان بێ و گوڵێک نەمرێ
سەرم نەزری ئازادی بێ و
دڵێک لەوێ دانەچڵەکێ
دەساکوو گەل عاشقەکانی
کەز و زنوێر ورەتان بێ
ئێوە شاخی ورەو هەڵوێست
شوورای بەرزی ورەتان بێ
با دووبارە گەڵاڵەی خوێن
هەردی ژیان نەگرێتە کۆڵ
گەردەلوولی له زوڵم و زۆر
دیسان چاومان نەگرێتە خۆڵ
با دووباره قشڵەی سەحرا
ماسییه دێمان ئەنفاڵ نەکا
له بەر دێیا لوولەی تفەنگ
دوایین گولـلەی بەتاڵ نەکا
رێگە نەدەن هەرێمی گوڵ
به هەرێمی خوێناو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی
خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان
جارێکیتر گومان بیبا
دەستم داوێن وەخۆ کەون
با هیچ مارێ نەتانگەزێ
هەر هەموومان له گەڵتانین
ورەتان هیچ دانەبەزێ
«ئیسماعیل خورماڵی»
🍇 | @BunchGrapes