من پشکۆیەک لەو ئاگرەم
کە ئاسنیش دەتاوێنێ
من دڵۆپێک لەو بارانەم
کە دەریایەک بەدی دێنێ
من شەماڵم ئەو شەماڵە
پڕ لە شنەی بە سۆز و تاو
دەمەو بەهار بەفری
داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاو
من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی
دوای هەزاران ئاو لێپژان
دیسانەوە گڕ دەهاوێم
دەیڵێمەوە گۆرانی ژیان
کاتێ ساوای باوک کوژراو
فرمێسک ئەڕژێنێ بەتاسە
من بەسۆزتر لەو ئەسرینەم
بەقینترم لەو هەناسە
من باوەڕم، بوومەلەرزەم
دڵی زەوی دەلەرزێنم
کێو و تەلان لە بن دێنم
هەموو جیهان دەهەژێنم
من ڕووناکیی ئاسۆی ژینم
وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستان
من شۆڕشم، ئاگرە سوورەم
ئاگرەسوورەکەی کوردستان 🚩🔥
«ڕەحیم لوقمانی»
🍇 | @BunchGrapes
کە ئاسنیش دەتاوێنێ
من دڵۆپێک لەو بارانەم
کە دەریایەک بەدی دێنێ
من شەماڵم ئەو شەماڵە
پڕ لە شنەی بە سۆز و تاو
دەمەو بەهار بەفری
داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاو
من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی
دوای هەزاران ئاو لێپژان
دیسانەوە گڕ دەهاوێم
دەیڵێمەوە گۆرانی ژیان
کاتێ ساوای باوک کوژراو
فرمێسک ئەڕژێنێ بەتاسە
من بەسۆزتر لەو ئەسرینەم
بەقینترم لەو هەناسە
من باوەڕم، بوومەلەرزەم
دڵی زەوی دەلەرزێنم
کێو و تەلان لە بن دێنم
هەموو جیهان دەهەژێنم
من ڕووناکیی ئاسۆی ژینم
وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستان
من شۆڕشم، ئاگرە سوورەم
ئاگرەسوورەکەی کوردستان 🚩🔥
«ڕەحیم لوقمانی»
🍇 | @BunchGrapes