Forward from: ناوەندی گوتار
زمانی دایک و کتێبێک
محەمەد دانشگەر
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە و هەر بەم بۆنەوە پێم خۆشە کتێبی زمان و وێژەی کوردی بناسێنم و پێشنیازتان پێ بکەم بیخوێننەوە. دەتوانین بڵێین لە ئێستادا ئەم کتێبە باشترین سەرچاوەی فێربوونی زمانی کوردییە بۆ کوردەکان و تا ڕادەیەکی زۆریش بۆ ئەو غەیری کوردانەی کە لەگەڵ زمان و فەرهەنگی کوردیدا ئاشنان و دەیانەوێت زیاتر لێی قووڵ ببنەوە. هەروەهاش، سەرچاوەیەکی گشتگیرە بۆ ئەدەبی کوردی چونکە بەرهەمی ئەدەبیی هەموو ژانرەکان و زاراوەکانی تێدایە.
تیراژی چاپی سێیەمی کتێبەکە هەزار دانە بوو کە بەختەوەرانە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا و ئێستا تەنیا چەند دانەیەکی کەمی لە کتێبفرۆشییەکاندا ماوە. هیوادارم هەرچی زووتر ئەم جارەیان بە تیراژی زیاتر لە پێنج هەزار دانە چاپ بکرێتەوە و ژمارەیەکی زیاتر لە خوێندکاران و خوێنەران بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن و لێی سوودمەند بن.
بە کورتی و بە کوردی، پێم وایە کتێبخانەی هەموو ماڵێکی کورد پێویستە وەکوو دیوانی نالی ئەم کتێبەشی تێدا بێت.
#زمانی_کوردی #کوردی #زمانی_دایک #بەختیار_سەجادی #ناوەندی گوتار
#kurdishlanguage #kurdish #motherlanguageday #bakhtiar_sadjadi
#gotar