Forward from: @attachbot
#فرياستان
📜دایک بارستای چوونە نێو دەرد
✍🏽فريا يوونسى
▪️دایک حاڵەتێکی نەرم و نادیاری بوونە.
◾️ئەم حاڵەتە لە بازنەیەکی بچووکتردا، رێک وەک مەعنای خوداوەند، روو دەدات و هەر وا بە حاسانی دەرک ناکرێت.
◾️سەیرە، تەنانەت ئەوانەش کە نەیانبووە، ئەم حاڵەتەیان بە دەورەوە بووە و دەربەدەریی بوون. تۆ دەتوانی بزانی: ژنێک بە فونداسیۆنێکی ژنانەوە وەرگری ئاوی ژیان بووە و چووزانم، ماوەیەک ژانی بووە و هێناویتیە دنیا؛ ئەتوانی بزانی: چەشنێک مێهرەبانی هەمیشە تەڕ و وشکی کردوویتەوە و تێری کردوویت و جێگەی بۆ گەرم داهێناویت؛ ئەتوانی بزانی حورمەتی ئەم کەسەت، چەنێک دەتوانێ لە حورمەتی هەموو کەسەکانی دیکەت جیاواز بێت؛ بەڵام هێشتا نەتتوانیوە بزانی: حاڵەتێکی نەرمی هەبوون، بێ ئەوەی دیار بێت و دیار بوونی خۆی بە لاوە گرینگ بێت، لەوێیە و ھەرگیز ناتوانی بزانی مرۆڤ بۆ چوونە نێو دەردەکانی پێویستی بە بارستایەکی نادیار ھەیە کە ئەوە، دایکە...
◾️ئەوێ؟ سەیرە جگە لە وشەی "ئەوێ" هیچ ناوێکی دیکەم بۆ ئەوێ بۆ پەیدا نەبوو. ئەوێ، رێک ئەو جێگەیە کە تەنیا خۆتی و دەتوانم بڵێم دابڕاوی. دابڕاوی لە مادییاتی ژیان و پێت سەرەتای تەنهاییەکی کوشندەیە. دابڕاوی لە موڵک و ماڵ و مەدرەک و هەموو ئەو شتانەی کە بە حاسانی لەمس ئەکرێن و چەشنێک خۆراکی نەفسی تۆن و تۆ خەریکە دەترسی.
◾️تۆ تا ئیستا بەو شتانەوە ئەتتوانی ببیت. کەچی ئیستا هیچی ئەوانە لەوێ نین و تۆ سەرسامییەکی کوشندە دایگرتووی . بە خۆت دەڵێی: هاوار! چیم بە سەر هاتووە؟ و دەلەرزی.
◾️رێک لە گەڵ ئەو لەرزینەتە، سێبەری دایک دەردەکەوێت و خێرا، بێ ئەوەی "تۆ"ی پێش ئەوێی لە بیر بێت و بۆی گرینگ بێ، هەوڵ دەدا بۆ ئەهوەن کردنەوەت. خێرا، بە بوونی، بە هاتنی، هەوڵ دەدا پێت بڵێت: "رۆڵە، تۆ تەنها نیت؛ ئەمە سەرەتای ئەبەدییەتێکە لە تۆ دا و بە ویستی منە خەریکە روو دەدات، مەترسە، مە!"
◾️ئەرێ! دەروازەی چوونە ناو خودایە، دایک!
🔚لینکی کاناڵ:
https://t.me/frya_younesi