Forward from: فریاستان
#فریاستان
🌿ساڵی زەیتوونیی کورد🌿
✍🏼فریا یوونسی
🌿ساڵێکی تازەتر دەستی پێکردووە و ئەنجامی نادیاری کورد، بۆنی تێکەڵ بوونی خوێنی زەیتوون و ئەرخەوانی لێ دێت. نا، نامەوێ بیرت بھێنمەوە کە کام شار و گوندی کوردستان داگیر کراون یان خاپوور بوون؛ نامەوێ بیرت بھێنمەوە کە تا ئیستا چیھا باڵندەی لانەوازی ئەم وڵاتە، بێ سەر و شوێن ڕوویان لە تەریکى دنیا کردووە و ون بوون؛ یان چیھا خوێنی ئەرخەوانیی زەیتوون و بارەسێو، بە فیڕۆ چوون؛ یان چیھا فرمێسکی دایکانی ئەم وڵاتە ڕەنجبەعەبەسە، تێکەڵ سامی ساردی زەمانە بوون؛ يان چيها ھەناسەی ساردی زارۆکانی ئەم خاکە خەوتووە، لە گەڵ پەپوولە تەمەن چەنچرکەکان، هەڵفڕیون!
🌿لەم کاتەدا تەنیا بیری نەقشی زەیتوونیی نیگاھی کچانی ڕۆژئاوات دەخەمەوە و دەستە سەرمابردەکانت، شانە داشکاوەکانت، قۆڵە بێ پەناکانت، دەگووشم و بە نیگا، بە ڕییەکشێنی سیمای ساکتم، بە وشەی تورتی نەدرکاو، دڵنیات دەکەم کە: ھەڤاڵ، ئاقبەت ئێمەش پێدەگەین... بەیان هی ئێمەیە!
🌿پێویست ناکا بهێڵین خەمۆکیی داسەپاو، تا سللوولە سەرلێشێواوەکانی وجوود، ڕێگە بدات و نەهێڵێت ژیان، بەرەو مێخەکە دێوانەکانی کۆڵانی وێران، ڕێبکات؛ پێویست ناکا ئەو هەموو ئەندامە لێک هەڵپچڕاوە فەرامۆش بکەین کە لە پای پێوانە درۆزنەکانی زەمان، لە سەر شەقامە شەقار بە شەقارەکان، پەرشوبڵاو بوون و سیمای دزێوی ژیانییان دەرخست بۆ بەڕووە پیرەکان؛ پێویست ناکا لە بێ چەکیمان بترسین، کە هەر زامێکمان چەکەرەیەکە و قەقنووسئاسا، ژیانمان لە ئەستۆ گرتووە...
🌿ئێمە لایلایەی لەیلووپەڕین، کاتێک ئاواز لە زەمین تۆراوە. ئێمە ئەندازەی سەحەرین، کاتێک ڕووناکی ڕەنگی دۆڕاوە. ئێمە بزاڤتی پەنجێرەین، کاتێک "تەریک"، بووەتە مێتۆدی ژیان.
🌿چریکەکانمان هەنووکە بە سەر لێواری لیلەنگی کەژانەوە، بە دەم ڕێگاوە دەنوون و بە دەم خەونەوە دەجەنگن لە گەڵ دێوەزمە دێزەکان. کاتێک جووڵانەوەی مرۆڤ بووەتە ئینتێرنێتی، ئێمە لە مەیدانی "ڕەشەبا" ئامادەین کە بەرگری لە زەیتوون بکەین و لانیکەم دەنووەکانیان هەڵبگرینەوە، بۆ چەقاندنەوە لە پزدانی پەژموردەی جەنگەڵەکانی سەحەردا، بۆ پێکهێنانەوەی زەمینی سەوزەڵانی بەرەکانی داهاتوو، بۆ چێکردنەوەی ژیانی ڕۆڵە زیوینەکانی نێو ئاوێنە.
🌱شێعرت بۆ ناڵێم، هەڤاڵ! دەقی حیماسیت بۆ خەڵق ناکەم! کارم بە هەستت نییە، نا! هاتووم دەست بخەمە نێو نەستی نوستووتەوە و داوای ساڵێکی تەژیی ئازادی و ئەڤین و ئاشتیت بۆ بکەم. دەمەوێ پەردەی داسەپاو لە سەر ئاوەزی مونزەویت لا بدەم و بهێڵم زەمین فەخر بە هەنگاوە ماندووەکانتەوە بکات کاتی پێشێل کردنی مێژووی خوێنین لە سەر پشتی، لە سەر شانەکانی، بە قۆڵە هیلاکەکانییەوە...
🌿لە ئەم ساڵ بە دواوە ئیتر، زەمان هی ئێمەیە: هی من و تۆ و هەر تاکێکی تەیاری کورد!
🌿نەوزەمانت، نەوژیانت پیرۆز ئەی کورد، ئەی دواهەمین مرۆڤی زەمین!
✅لینکی کاناڵ:
https://t.me/joinchat/AAAAADxukKMKTQ6-8wCmTg