ھیچکەس خۆی نیە. ئەوانەیش کە دەڵێن ئێمە خودی خۆمانین، خودی خۆیان نین. ھیچکەس نەبوو بەو کەسەی کە خۆی دەیویست. ھەموان بوون بەو کەسەی کە نەیاندەویست ببن. ھەموان بە ماسکێک ئەو خود'ەی کە دەبوو ببن و نەبوون، داپۆشیووە. ئەم شارە پڕە لە ماسک. محمد عەلی بەھمەنی ئاسا؛ ئەم شارە بێ ماسک قبوڵ ناکات.