مامـــــــۆســــتا"حــــەمـــە مـــەلا"
@Hama_Malaگۆرانیوێژ، شاعیر، بەندبێژ و نوکتەزان: مامۆستا محەمەد ئیزەدی، کوڕی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمەمەلا) ساڵی ۱۳۳۲ لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ولەژێرن.
لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا و بە گۆرانی وتن لە جەژنی ۱۱ی ئازاری ۱۹۷۰ لە شاری پێنجوێن، ژیانی هونەریی دەستپێدەکات و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە ناوچەی شلێر و خاومیراوا ناوبانگ دەرئەکات و بەردەنگی خۆی پەیدادەکات.
بە پێی باوی ئەو سەردەمە شایەر=شادیگێڕ/ەکان لە شادیەکاندا، شەڕە بەند و مونافەسەیان کردووە=زۆرانبازی لە گۆرانیدا، حەمەمەلای لاویش لەو ململانێیانەدا هەموو گۆرانیوێژەکانی بەزاندووە و خەڵک و هونەرمەندانی ناوچە، توانایی و بلیمەتی ئەویان بۆ سەلماوە.
شیعری زۆربەی هەرە زۆری گۆرانییەکانی، خۆی هۆنیونیەوە.
لەگەڵ زۆربەی گۆرانیوێژەکانی ناوچەی مەریواندا گۆرانی وتووە و ئاهەنگ یان ئالبۆمی هاوبەشیان هەیە.
لایەنێکی تری ناوبانگی مامۆستا حەمەمەلا؛ قسەی نەستەق و نوکتەی خۆش و مەتەڵ و چیرۆکە شیعرە فوکاهیەکانیە، وەک: هەنگ بڕین، ڕێویەڕاو، سەنگ کولیەی بزن، کەروێشکەڕاو، کیسەڵ و...
بەداخەوە سەرەڕای نیو سەدە چالاکی بەردەوامی هونەری، گۆرانی تۆمارکراوی فەرمی نیە!
وەکوو فرمان زۆربەی کات شۆفیری کردووە، ماوەی ساڵ و نیوێکیش مەلای گوندی چنارە بووە، بەڵام لە وەرگەڕانی ماشینەکەی لە ساڵی ۱۳٦۸ دا و بەتوندی بریندار بوونی؛ توانایی کارکردنی نەمابوو
زۆر بە داخەوە دڵەگەورەکەی ئەم هونەرمەندە مەزنە سەرلەبەیانی ڕۆژی 25 گوڵان 1395 هەتاوی لە ڵێدان کەوت و ماڵ ئاوای یەکجاری کرد لێمان
ڕۆحی شاد و جیگای بەهەشتی پروردگار بێت
┄┄┄┄┅━❅❅━┅┄┄┄┄
کاناڵ مامۆستا حەمە مەلا ★
☞
@Hama_mala┄┄┄┄┅━❅❅━┅┄┄┄┄