Hêsir


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


وشەیەک نییە بۆ درکاندن، هێسیر دەتکێ.

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


تا بەیانی ژان.


ئەمن بۆ وەک هیچیان نەبووم... بۆ وەک کەسێک ناچم هەتا باوەشم بکەمەوە تێر بە خۆمەوە بگریم... باوەشێکم دەوێ پڕ لە خەون... من ڕاستییەکانی خۆمت پێ نیشان دەدەم تەنانەت ئەوەی لە قووڵترین بەشی بیرم دا مابێتەوە؛ تەنیا وەرە باوەشم پێدا گرە بڵێ بگری لێرەم... لەگەڵ هەموو ترسەکانت لێرەم... لەگەڵ لەرزەکانت... لەگەڵ ڕاچەنین و چەمانەوەت لێرەم... کە لەرزت گرت و هاتی بمری لێرەم... ئەمن لێرەم... بۆ هەمیشە...
درۆیە!
هیچ کەسێک هەتا هەمیشە لای من نییە... ڕۆژێک دەڕۆن... بە مردنیش بێ! دەزانم چارەنووسی من وەهایە کە هەمیشە بەجێ بمێنم... تەنانەت لە رۆیشتندا... کۆتا دەنگێک کە دەیبیسم قیژەکانی خۆمە... لەبەر لێزمەی ئەو بارانەی ناتوانێ گڕی ئەو تەب و کۆخەیە بشارێتەوە... بم شارنەوە... لەو حەشارگەیەدا بم شارنەوە، نامهەوێ بچم؛ نامهەوێ ئاوا بچم... دەمهەوێ بۆ جارێکیش کە بێ هەموو قسەکانم کردبێ... هەمووی خۆم ڕشتبێتەوە دەرێ و بەراوەژوو خۆمم لەبەر کردبێتەوە و بچم.
ئازار لێرە دەست پێدەکا کە دەزانی قسەکانت بۆ کەسێک گرینگە کە لە خەونەکانتدا دەت دیتەوە نەک لە ڕاستییەکاندا... لە سەر شەقام نەبوو... لە کووچەکاندا نەبوو، لە هیچ کوێ هیچ ئاسەوارێکی لێ نەما، تێدا چوو... هەموو چووین... بە فیڕۆ چووین... بە هەموو ئەوانەش دیسان حەولمان دەدا بۆ چ شتێک نازانم؟! شایەد وا فێر کراین...

#ڕۆشەنا
#غەوارە
۲۱۱

@hesirmin


Forward from: Tav
جاران شیعرم دەنووسی، چونکە دەمویست بژیم
دەمەوێت شیعر بنووسم ئێستا، چونکە ژیانم نییە
سبەی ڕەنگە شیعر نەنووسم،
لێرە نیت

دەستان دڵبەر


بیا بی‌آنکه بخواهیم باهم و بی‌هم
بداهه گریه کنیم از هزار فرسنگی
بدون اینکه بفهمی چقدر دلتنگم
بدون اینکه بفهمی چقدر دلتنگی...

وحید نجفی

@hesirmin




ببارە ئەی هەوری نەزۆک
بەسەر چاو و دڵی دەردم...


کە ڕۆیشتی شتێک لە مندا ون بوو، شتێک کە لەوەتەی نی بەدوایدا وێڵم...
منت ون کردووە لە خۆم و هەر بەیانییەک کە چاوم لە ئاوێنەیە دەگەڕێم بزانم گەڕاوەتەوە یان هەر چۆلم...
من تاڵان کراوی پێکەنینم بێت، ئەوەی لەسەر لێومە دوا وشەکانی تۆن، پڕ لە قین پڕ لە ئەوین...
۲۱۰

#رۆژ_نووس
#غەوارە
@hesirmin


یەکەم خۆشم دەوێی
دووهەم هەر شتێک ڕوویدا بژاردەی یەکەمت لەبیر نەچێ...🌾

مەحموود دەروێش


@hesirmin




رۆژێک ئاوڕدەدەیەوە دواوە و دەبینی چی پردە شکاو، چی رۆیشتن رۆیشتووە، چ گریانە نەگریاوی... رۆژێک بێهێز کە پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاو بوون، تێدەگەی تەنیا لە دوورەوە ناوت بیستووم؛ نەت ناسیوم.

۲۰۹
#رۆژ_نووس
#غەوارە
@hesirmin


گەرووس




دیسان نەخۆش کەوتووم، وادیارە ئەوساڵم هەروا تێدەپەڕێ، وەک ساڵی پێشتر وەک پێش ئەو، وەک هەموو ساڵەکانی پێشوو... تەنیا چەن مانگ ژیان سەیر و سەمەرەیە... بۆ لەبیر کردن نابێ، دابڕان تێناگات مێشکێک کە یەکجار تەنیا یەکجار ژیانی هەست کردووە... لە دوای ئەو چاوەڕوانی چی بکات؟! چ هەیە غەیری نەمان.
۲۰۸

#رۆژ_نووس
#غەوارە
@hesirmin












Forward from: absence🏜
ژیان بە مردن...


Forward from: هوتاڤ
لە کوێوە دەگاتێ مردن؟

20 last posts shown.

94

subscribers
Channel statistics