📜ڕوون ڪردنەوەیەڪی مێژوویی
لە ڪۆڕی #تێڪۆشەران چەند لاوی ڪیژو ڪوڕی دڵسۆز و تێڪۆشەر خوێن گەرم؛ خەریڪی شێڪردنەوە و لێڪدانەوە شێعرەڪانی مامۆستا هێمن بوون زۆر خۆش حاڵ بووم ڪە ئاوا بەدڵ گەرمی وسرەنجەوە بابەتەڪان تاو توێ دەڪەن ،باس ولێڪ دانەوە لەسەر شێعرۍ #ئەمن دەیڵێم وبێ باڪم ی مامۆستا بوو لەوڪۆڕە دا گەورە مامۆستایەڪی لێزان و پسپۆریش بەشدار بوو فەرمویان ئەمن سەرم سوڕماوە چۆن دەبێ ڪەسایەتێڪی وەڪ مامۆستا هێمن ئاوا بەڰژ چینێڪ داهاتبێتەوە؟
منی هۆگروسەوداسەری شێعری هێمنیش بەخۆم ڪوت جا کەسایەتێڪی ئاوا وەها پرسیارێڪی بۆ ساز بێ کە تەمەنیشی هاوکات بوو دەگەڵ سەروبەندی ئەرباب وڕەعییەتی دەبێ بۆ خوێنەری ئاسا چەندە جێی سەر سووڕمان بێ هەربۆیە لێبڕام بە وردی بە پێی زانیاری خۆم بەهۆی هۆگریم بەشێعرەکانی مامۆستا و هاو گوندیم دەگەڵ مامۆستا وبەدوادا چونم بۆ هەموو نەهێنێڪانی شێعری هێمن ئەو کۆڵە زانیارێم بنووسم
جارێ لەپێش دا با بزانین هێمن کێ بوو؟
لە چ هەلوومەرجێڪ دا ئەو شێعرەی ڪووت؟
ڕووی قسەی هێمن دەگەڵ کێ بوو؟
هێمن لە بەرەی سەید جامی چۆری بوو پشتاو پشتی ئاغاو خاوەن مڵڪ بوو کاتێڪ لە شێعری ئەمن دەیڵێم وبێ باڪم دا بەگژ چینی ئاغاوەت دا دێتەوە هەموو ئاغاوەتێڪ بە ماڵباتی هێمنیشەوە لەوپەڕی دەسهەڵات دابوون گوندەڪان #لاچین.#شیلاناوێ. #زنگایاوێ مڵڪ وماشی ماڵباتی هێمنی شاعیر بوون هێمن بوو بە ئەندامی ڪۆمەڵەی #ژێ ڪاف ویەڪێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژێ کاف مامەند ئاغای فانی کە ئەویش بۆخۆی ئاغاو خاوەن دەسهەڵات بوو توانجی لە ئاغاوەت گرت و شێعرێکی بەنێوی #دەڵێم بیڵێم وناوێرم ـ لە گۆڤاری نیشتمانی ژمارە ۳و ۴ لاپەڕەۍ ۱٨ تا۲۰ دا بڵاو ڪردەوە لە ژمارەی ۵ لاپەڕەی ۲۱تا ۲۳ ی گۆڤاری نیشتمان دا مامۆستا هێمن لەسەر هەمان ڪێش و وەزن شێعری #ئەمن دەیڵێم وبێ باڪم ی هەر بەدوای هێمن دا دڪتۆر ڕەحیمی قازی بوێرانەتر لەهێمن ڕۆمانە چیرۆڪی #پێشمەرگەی نووسی لە وچیرۆکە دا بەتەواوی زوڵموو زۆری ئاغاوەت بەسەر چینی ڕەعییە دا بوومان دەردەکەوێ
بەڵام ئەو هەلومەرجەی کە مامۆستا شێعرەڪەی تێدا نووسیوە میزا محەمەد ئەمینی مەنگوڕی لە کتێبی #بەسەرهاتی سیاسی ڪورد دا زۆر بەجوانی زوڵموو زۆری ئاغاوەت و ژاندەرمەڪانی تۆمار ڪردوە و ئێستاش هەر ماون ئەوپیرە پیاوانەی ڪە شەقڵی قەمچی بێگاری ئاغایان بەپشتێوە دەیارە بەڵام ئەو زوڵموو زۆرێ بۆ تاڪە نەڪ کۆ ناتوانین بڵێن هەموو ئاغایەک خەراپ بوو زۆریان وەک وەلی وابوون یەکێک لەوان هێمن بوو جا شێعری مامۆستاش لەوەها هەلومەرجێک دا نوسراوە کە هەر ئاغابوو نوێنەری خۆی دەناردە دەرباری شای بۆ ئەوەی سەرلەپێناوی و شانازی خۆی بسەلمێنێ و نوێنەریش لەتارانێ ڕا دەگەڕاوە وتەورێزێکیشی قەند دەگەڵ خۆی دێنا بۆ دیوەخان ولەسەری یەکەمیش ئەو ئاغاوەتەی دەگەڵ قازی چووبوون بۆ شۆڕەوی زۆریان کوتبویان ئێمە دەوڵەتی کوردیمان ناوێ لەجیاتی چاپ خانە و کەرەسەی پێشکەوتن داوای قەندیان کردبوو کەبیهێنهوە بۆ کوردستان جا لێرەدا بوو کەمامۆستا هێمن دەڵێ خودای ئاغاوەتان قەندە
گومان لەوەی دانیە کۆماری کوردستان لەسەر هێزی ئاغاوەت دا پەرەی پێدرا و هەر ئەوانیش بوون بە پێشەنگی کاروانی شەهیدان دوازدە شۆرە سواری فەیزوڵڵە بەگی و عەلی خانی جوانمەردی بۆکان و ماڵباتی قازی لە مەهاباد ئەوشانازیان بەنەسیب بوو بەڵێ ئەوانیش ئاغاوەت بوون بەڵام لەهەمان کاتیش دا کەم نەبوون ئەو ئاغاوەتەی کە بەڕەوڕەوەی کۆماری کوردستان فێرەی دارە دارە ببوون ولەکاتی دەسبەسەر کرانی پێشەواو هاوڕێ کانی داڵ بەداڵ دەگەڕان بۆ ئەوەی تۆمار کۆبکەنەوە کە قازی دەبێ ئێعدام کرێ
#دەیڵێم و بێ باکم
ھەچێکی بێتە سەر زارم، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
ئەگەرچی بێکەس و زارم، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
ئەوی ئاغایە بێکارە، جەبوون و قەڵس و لاسارە
دزی و ڕێ گرتنی کارە، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
گەلێ بێ فیکر و ئیدراکن، گەلێ بێ خێر و ناپاکن
توخواکەی کامەیان چاکن، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
ئەوەندە گێژ و بێ ھۆشن، حەیا و نامووسێ دەفرۆشن
لەبۆ ئازادی ناکۆشن، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
خودای ئاغاوەتان قەندە، لەبۆ قەندن ھەموو بەندە
بەحاڵی وان دەکەن خەندە، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
نییانە بیری سەربەستی، دەکەن فەخرێ بەژێردەستی
دەڕۆن ھەروا بەرەو پەستی، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
لە تاڵان و بڕۆ ئازان، لە ڕێگرتن ھەموو وریان
درۆ ناکەم بپرسە وان، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
ئەوانەی ئێستە سەردارن، جەفاجۆن و ستەمکارن
غوڵامی پوول و دینارن، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
بەشەو تا ڕۆژ دەکەن تەگبیر، چ مڵکێکی بکەن داگیر
چ داماوێک بکەن یەخسیر، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
لەبەر زوڵم و جەفای وانە، وەتەن یەکبارە وێرانە
ھەزار خۆزگەم بەبێگانە، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
لە شەرم و شوورەیی مردم، بەخۆم من چۆن بڵێم کوردم
کە ئاغا ئابڕووی بردم، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
منم لاوێکی بێ پەروا، لە کەس باکم نییە بەخوا
ئەگەر ئاغا لە حەبسم کا، ئەمن دەیڵێم و بێ باکم
#هۆگر