گۆڤاری زانستیی هۆژین


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


کاناڵی زانستیی هۆژین، بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە پێی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان.
بەرهەمی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان.
هۆژان، پردێک نێوان زانستمەندان و کۆمەڵگا.
‎شماره مجلە در ارشاد: 78388
‎ ماڵپەڕی ھۆژان:
www.hojan.org
‎پێوەندی:
@hojinmagazine

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


بانگەوازی ناردنی وتار

وێڕای سڵاو و ڕێز

لە لایەن دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژینەوە، سپاسی هەموو نووسەران و زانستوانانی هێژا دەکەین بۆ یارمەتی و پاڵپشتی بەردەوامتان لە ماوەی بڵاوکردنەوەی چوار ژمارەی ڕابردووی گۆڤاردا. بەپێی پلانی داڕێژراو بۆ ژمارەی پێنجەم، تکایە تاکوو ڕێکەوتی 29/ڕەشەمە/1396 (20/مارس/2018) بابەتەکانتان (وتار، هه‌واڵی زانستی، کورته‌ زانیاری، وێنه‌زانیاری) بۆ سەرنووسەر بنێرن.
✍🏻وه‌ک پلانێکی نوێ و له‌مه‌ به‌دواوه‌ له‌ هه‌ر ژماره‌یه‌کی گۆڤاردا، ‌ فایلێکی تایبه‌ت لە سەر بوارێکی زانستی ده‌کرێته‌وه‌ که‌ نوێترین بابه‌ت و هه‌واڵ و زانیاری تایبه‌ت به‌م بواره‌ ده‌خرێنه‌ به‌ر باس. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌سێکی پسپۆڕ و شارەزای ئەم بوارە وه‌ک سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
📎فایلی تایبه‌تی ژماره‌ 5 تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر باسی "وزه‌". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خاتوو "ڕێزان محه‌مه‌دی" وه‌ک سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت، ئه‌رکه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ ڕا‌ده‌په‌ڕێنێت. پێویسته‌ نووسه‌رانی به‌ڕێز، نووسراوه‌کانی خۆیان که‌ پێوه‌ندیان به‌ باسی وزه‌وه‌ هه‌یه‌ (وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه‌، گۆڕینی وزه‌کان، وزه‌ جێگره‌وه‌کان، وزه‌ی ناوه‌کی، وزه‌ سروشتییه‌کان چەشنی وزه‌ی با، ئاو و خۆره‌تاو، ئابووری وزه‌ و هتد) بۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌ بنێرن.

✉️بەر لە نووسینی وتارەکانتان، به‌ سه‌رنووسه‌ر ڕابگه‌یێنن که‌ به‌ نیازن له‌ سه‌ر چ بوارێکدا بنووسن.

تکایە لە نووسینی وتارەکاندا چوارچێوە دیاریکراوەکانی خوارەوە ڕەچاو بکەن.

1️⃣بۆ داگرتنی قاڵب و چوارچێوەی گشتیی وتار سەردانی ئەم به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکەن:
http://hojan.org/repository/2015/10/tamplate.docx
2️⃣بۆ داگرتنی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی (دیاریکراو لەلایەن ئەکادیمیای کوردی) سەردانی ئەم لینکە بکەن:
http://hojan.org/repository/2015/10/renus.pdf
🔴هەر وتارێک بەپێی ڕێنووسی دیاریکراو نەبێت، چاپ ناکرێت.

3️⃣بە مەبەستی کۆکردنەوەی وشە زانستییەکانن، پێویسته‌ نووسه‌ر وشه‌ زانستییه‌ نوێیه‌کان له‌ په‌ڕگه‌یه‌کی ئیکسێلدا کۆ بکاته‌وه‌ و وێڕای وتاره‌که‌ بینێرێت. پێویسته‌ ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌، واتای ئینگلیسی و فارسی وشه‌ زانستییه‌کانیش له‌ خۆ بگرێت.
4️⃣بۆ داگرتنی فۆنتی پێویست و تەختەکلیلەکان کەڵک لەم بەستەرە وەربگرن:
http://hojan.org/Bestey-Nermewale.zip
هەر وەک لە چوارچێوەی دیاریکراودا ئاماژەی پێکراوە، وێنەکان دەبێت بە شێوازی سەربەخۆ بەڕێ بکرێن. تکایە بابەتەکانتان لە فایلێکی زیپدا بنێرن کە ئەم پەڕگانە لە خۆ دەگرێت:
🔹 فایلی بابەت بە شێوازی doc یان docx
🔹 فایلی وێنەکان
🔹 فایلی وشەنامە

📞 بۆ زانیاریی زیاتر و پەیوەندی لەگەڵ سەرنووسەری گۆڤاری هۆژین (ئەمیر پەرغازە) دەتوانن بەم شێوازانە پەیوەندی بگرن:
ژمارەی تەلەفۆن :00989141885409
ئیمەیل: govar@hojan.org
تێلێگرام: https://t.me/Parghazeh

📎هه‌روه‌ها بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری فایلی تایبه‌ت به‌ "وزه‌" ده‌توانن له‌م شێوازانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرن:
ژمارەی تەلەفۆن :00989181308563
ئیمەیل: mohammadi.rezan1985@gmail.com
تێلێگرام: https://t.me/R_M_1_R_85

💻 ماڵپەڕ: hojan.org
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/hojingovar

🙏پێشەکی سپاستان دەکەین بۆ هاوکاریی هۆژین و بایەخدانتان بە نووسینی بابەتە زانستییەکان بە زمانی کوردی.

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین


🎇
ساڵی ٢٠٠٢ ڕێکخراوەی ناسا لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەردێکی ئاسمانی بە تیرەی ٢ کیلۆمەتر بە خێرایی ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتدا بەرەو گۆی زەوی بەڕێوەیە و لەوانەیە لە مانگی دووهەمی ساڵی ٢٠١٩، واتە ساڵی داهاتوودا، لە زەوی بدرێت. بەڵام دوای چەند ڕۆژ لە هەواڵەکە، ڕایانگەیاندەوە کە دوای ئەنجامی بڕێک ژمێرکاریی زیاتر، ئەگەری ئەوەی کە ئەو بەردە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە زەوی بدرێت نزیک سفرە.
ئاژانسی ناسا هەمیشە مەترسییە هاوشێوەکانی سەر گۆی زەوی چاودێری دەکات و لەم ماڵپەڕەی خوارەوەدا نوێی دەکاتەوە.
nasa.gov

بۆ ساڵی ٢٠٦٠ چ مەترسییەک لەسەر زەوی هەیە؟ ئەگەری چەندەیە؟

سەرچاوە: NASA

ئامادەکردنی: کامران قادری

👉🏻 @hojingovar 💯
شرۆڤە: وێنەکەی خوارەوە خەیاڵییە.


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
🚀 زانستی مووشەک 🚀
سوار تا نەگلێت نابێت بە سوار!

کۆمپانی هەوافەزایی SpaceX، لە ڤیدیۆیەکدا، ژمارەیەک لە تاقیکردنەوە ناسەرکەوتووەکانی بڵاوکردەوە:
https://youtu.be/bvim4rsNHkQ

👉 @hojingovar 💯


😢 گازی فرمێسکڕێژ چییە؟

گازی فرمێسکڕێژ بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێڤ، ماددەیەکی کیمیاوییە و کەڵک لێوەرگرتنی لە شەڕدا قەدەغەیە و زۆربەی وڵاتان پێملی ئەم یاسایەن. بەکارهێنانی ئەم ماددەیە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ سەرکوتکردنی ئاژاوە جێی مشتومڕە.
بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مەترسییەکانی گازی فرمێسکڕێژ، گۆڤاری نەشناڵ جیۆگرافیک، وتووێژێکی لەگەڵ سڤێن-ئێریک یۆرد، پڕۆفیسۆری فارماکۆلۆژی لە زانستگای یەیلی ئەمریکا، ئەنجام داوە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا بوو کە ئەم پڕۆفیسۆرە بۆ یەکەم جار دۆزییەوە کە گازی فرمێسکڕێژ بە کاریگەری لەسەر دەمارە ئێشەکان لەسەر جەستە کار دەکات.
کاناڵی زانستیی هۆژین، بەشێکی لەم وتووێژە هێناوە.

👉 @hojingovar 💯

درێژەی بابەت: ‎ hojan


🔴هاوڕێیانی خۆشەویستی بەشداربوو لە کێبەرکێی هۆژان:

بەهۆی خراپی هێڵی تێلێگرامەوە، دەستپێکی دەنگدانەکان، تا ماوەیەکی نادیار
دوادەخرێت.

@hojingovar 💯


​​تا ئێستا بۆت پێش هاتووە کە ئۆتۆمۆبیلەکەت دوای چەند دەیە کار پێ نەکردن هەڵ بکەیتەوە؟ بە دڵنیاییەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکەیت کە هەڵ نەبێتەوە.

ڕێکخراوەی ناسا لە مانگی ڕابردوودا بە سەرکەوتوویی توانی پاڵنەرەکانی ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک دوای ٣٧ ساڵ هەڵ بکاتەوە. ئەرکی ئەم پاڵنەرانە گۆڕینی ئاراستەی جووڵەی ئاسمانبڕەکەیە. ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک، دوورترین ئاسمانبڕ لە هەسارەی زەوی و خێراترین ئاسمانبڕێکە کە مرۆڤ توانیویەتی دروستی بکات. ئەم ڕووداوە سەرسووڕهێنەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسمانبڕی ڤۆیێجڕی-یەک ٢-٣ ساڵێکی تر زیاتر ژیان بباتە سەر.

Thruster
Voyager 1
کۆکردنەوە: کامران قادری

سەرچاوە:NASA

👉🏻 @hojingovar💯


داھاتووی ھاتوچۆ!

ئێڵۆن ماسک دەیهەوێت له‌ کەمتر لە سەعاتێک، ئێوە بۆ هەر شوێنێکی جیهان بفڕێنێت. ئەو پێشبینی دەکات مووشەکەکان ڕۆژێک لە ڕۆژان دەتوانن تەنیا لە 39 خولەکدا، خەڵک لە نیۆیۆرکه‌وه‌ بفڕێنێن بۆ شانگهای چین.

👉🏻 @hojingovar 💯

درێژەی بابەت: -ھۆژان-


⚠️ئاگاداری

ھاوڕێیانی خۆشەویست،
بەهۆی پێشنیاری هەندێک لە دۆستان لەسەر کەمبوونی هەلی نووسینی بابەت بۆ کێبەرکێکە، کۆتایین مۆڵەت بۆ ناردنی نووسراوە بۆ کێبەرکێی گەورەی هۆژان، تا ڕۆژی هەینی ٦ی ئێوارە درێژ دەکرێتەوە. ⏳

⭕️ئەم ماوەیە درێژ ناکرێتەوە.

👉🏻 @hojingovar 💯


ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری
زانستیی ھۆژین لە شارەکانی ئیلام و کرماشان

👉🏻 @hojingovar💯




زانستدۆستانی خۆشەویست:

١. لە ناردنی نووسراوە بۆ کێبەرکێکە، سنووری ٤٠٠ کاراکتەر بپارێزن.
٢. پێویست ناکات کە وێنەکان ھی خۆتان بێت.
بە سپاسەوە.
👉🏻 @hojingovar 💯


کاریگەریی خواردن لەسەر مێشک!


ڕۆژی لەدایکبوونی نیوتن

٢٥ی دێسامبر تەنیا یەک مانای هەیە، ڕۆژی لەدایکبوونی یەکێک لە
گەورەترین زانستمەندانی دنیا، نیوتن!

لە منداڵیدا زۆر لاواز بوو و پزیشکەکان هیوایان بە زیندوومانەوەی نەبوو. باوکی سێ مانگ پێش لە لەدایکبوونی مردووە و پاش ئەوەی نیوتن تەمەنی بوو بە دوو ساڵ، دایکی دووبارە ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە و نیوتنی لای نەنکی بەجێھێشت. نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی.
نیوتن لە ژیانی خۆیدا ژنی نەھێناوە و کەسی لە پاش بەجێ نەماوە.
کاتێک دەیویست لە زانکۆی کەمبریج ماستێر بخوێنێت، تاعوون گشتگیر بوو و لەندەن داخرا. بۆیە ئەویش گەڕایەوە بۆ دێهاتەکەیان و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر حسابان، ناسینی ڕووناکی و هێزی کێش توێژینەوەی کرد. لە نامیلکەیەکدا بۆ ھاوڕێیەکی بەناوی ویلیام ستاکلێی، دەڵێ: "لەڕاستیدا بۆم ببوو بە پرسیار: بۆ کاتێک سێوێک وێڵ دەکەیت بەرەو خوارەوە دەچێت نەک سەرەوە!"
پەرتووکەکەی بەناوی "پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی" (Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵی ١٦٨٧ دەرچووە، بە یەکێک لەو پەرتووکانەی کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووی زانستدا ھەبووە بە ئەژمار دێت و بناغەی بۆ
بەشێکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەرتووکەدا، نیوتن شرۆڤەی یاسای کێشکردنی گەردوونی و ھەر سێ یاساکانی جووڵەی کردووە. ئەم یاسایانە لەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی زاڵ بوو.
🌠

👉 @hojingovar 💯


ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری
زانستیی ھۆژین لە شارەکانی تاران و تەورێز

👉🏻 @hojingovar💯


ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری زانستیی
ھۆژین لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ و نەغەدە

👉🏻 @hojingovar💯


💰🔮 کێبەرکێی گەورە! 🔮💰
"تۆش ببە بە ڕۆژنامەگەری زانستی!"

هاوڕێی زانستدۆست،
ئایا تۆش پێت خۆشە بابەتێکی کورتی زانستی بنووسیت و لەگەڵ خوێنەرانی هۆژین هاوبەشی کەیت؟

🔴 چی بکەیت؟ 🤔
یەک وێنە لەگەڵ نووسراوەیەکی کورتی زانستی (ئەوپەڕی ٤٠٠ کاراکتەر) ئامادە بکە و بینێرە بۆمان.

🔴 چی دەکەین؟ 👽
ئێمە ٩ دانە لە پۆستە نێردراوەکان هەڵدەبژێرین و لە کاناڵی زانستیی هۆژین بڵاوی دەکەینەوە.
https://goo.gl/KihY7A
🔴 کێ دەیباتەوە؟ 🤠
پۆستێک کە زۆرترین دەنگی هەبێت، خەڵاتێکی باشی دەکەین.

🔴 چەندە دەبەیتەوە؟ 🤑
نەفەری یەکەم ١٠٠هەزار تمەن+گۆڤاری هۆژین
نەفەری دووهەم ٥٠هەزار تمەن+گۆڤاری هۆژین
نەفەری سێهەم ٢٥هەزار تمەن+گۆڤاری هۆژین

🔴 کەی و بۆ کوێ بینێریت؟ ✊️
تکایە بابەتەکانتان تا ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار (٦ دی) بنێرن بۆ:
@hojinmagazine

🔴 پێوەری هەڵبژاردن چییە؟ 🔬
زانستیبوون، سەرنجڕاکێشبوون، سادەنووسین، وێنەی سەرنجڕاکێش و پەیوەندیدار.

#کێبەرکێ #ڕۆژنامەگەریی_زانستی
#science_journalism


👉 @hojingovar 💯


Homo habilis
لە وڵاتی تانزانیا دۆزراوەتەوە و تەمەنی بۆ ١.٩ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە. بڕوا وایە یەکەم جار ئەم جۆرە مرۆڤە بوو کە لەگەڵ ئامێری بەردی کاری کردووە، بۆیە بە هابیلیس، مرۆڤی زەبەردەست، ناسراوە.


کاریگەریی خواردن لەسەر مێشک!

قەڵەوی دیاردەیەکی جیهانییە. لە دنیادا ٣٨%ی گەورەکان و ١٨%ی منداڵان یان قەڵەون یان زیادیی کێشیان هەیە. تەنانەت ئەگەر قەڵەویش نەبن، خواردنی نابەجێ زۆر بەربڵاوە.

لە وتارێکدا کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بووەتەوە، پێداچوونەوەیەک بەسەر کۆتایین توێژینەوەکان لەسەر کاریگەریی خواردن لەسەر سۆز و چالاکیی ناسینەوەیی مێشک (وەک بیرکردنەوە، فێربوون، بڕیاردەری، داوەری و هتد) لە گەورەساڵان و منداڵان کراوە.
@hojingovar 💯

درێژەی بابەت:👇🏻👇🏻👇🏻


​​چاو و چای دەمکراو

خواردنەوەی چای گەرم مەترسیی نەخۆشیی گلۆکۆما(ئاوی ڕەش) بە ڕێژەی ٧٤% دادەبەزێنێت.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ژۆرناڵی پزیشکیی چاو لە بریتانیا، ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژدا چای گەرم دەخۆنەوە بەراورد بە ئەو کەسانەی کە ناخۆنەوە ٧٤% مەترسیی تووشبوون بە گلۆکۆمایان کەمترە.
گلۆکۆما هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی توانایی دیتنە و لەکاتێکدا کە زەختی ناو چاو زۆر دەبێت ئازار بە دەماری بینایی دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی کوێربوون.
نزیکەی ٥%ی ئەو ١٦٠٠ ژن و پیاوەی توێژینەوەکەیان لە سەر کراوە ئەو نەخۆشییەیان تێدا بینراوە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و جگەرەکێشان لە سەر گلۆکۆما کاریگەرییان هەیە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە چا دەبێت دەوڵەمەند بێت بە کافین کە تایبەتمەندیی دژەئۆکسیدەبوونی زۆرتری بەرانبەر بە چایی بێ کافین هەیە.
بەڵام بۆچی هەڵبژاردنی جۆری خواردنەوە لەسەر سڵامەتیی چاو کاریگەری هەیە؟
لەوانەیە هۆکارەکەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە چا خاوەن ماددەی گیایی-کیمیایی و فلاڤۆنەکانە کە تایبەتمەندیی دژەھەو و دژەئۆکسیدەبوونی تێدایە کە پارێزگاری لە چاو و دەمارەکانی چاو دەکات.
قاوە سەرەڕای ئەوەی کە کافینی زۆرتری لە چا هەیە بەڵام بە هۆی کەمتربوونی فلاڤۆن، بۆ پارێزگاری لە چاو کاریگەرییەکی کەمتری ھەیە.
لە توێژینەوەکەدا گرینگی بەم خاڵانەی ژێرەوە نەدراوە و باسی لێ نەکراوە:
- زانیاری سەبارەت بە جۆری چایی
- شێوازی دەمکردن
- مانەوە و ڕەنگگرتنی چایی
- گەورەیی پیاڵەکە

National Health and Nutririon Examination Survey(NHANES)

کۆکردنەوە : سروە شوکری

سەرچاوە:Livescience
👉🏻@hojingovar 💯


‎ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری زانستیی ھۆژین لە شارەکانی بیجاڕ، دێولان، کامیاران و دیواندەرە
👉🏻 @hojingovar 💯

20 last posts shown.

1 887

subscribers
Channel statistics