❉﴿ڪەناڵی خوا ناسین﴾❉


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ڪار و بەرنامەمان/
ناساندنۍ مەنهەجۍ سـەلەفۍ صالح(ئیسلامۍ ڕاستەقینە)وەڪ خۆۍ لە ڕێی ئایەت و فەرموودە و ئەقوالی سەلەف و عولەمایانی ئەهلی سوننەوجەماعە..وەڕەددانەوەۍ هەڵە و چەواشەۍ چەواشەڪارو مونحەریفەڪان،پشت بەست بە مەنهەجی ســەلەفۍ صالح

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Statistics
Posts filter


َاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ﴾ [التحريم:66]

وقال النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم: (الرجل راعٍ في أهله ومسئول عن رعيته) فنسأل الله تعالى الهداية للجميع.

ثم هناك أيضاً شيء آخر:

4⃣ وهو ضعف الرادع (السلطان) لا يوجد رادع من قبل السلطان وولاة الأمور، كنا نعهد أن المرأة إذا أخرجت يديها وكفيها في السوق قام شخص من الناس ينهاها، ورجال الحسبة يصل الأمر بهم إلى حد الضرب، أما الآن فكما ترى نسأل الله أن يقوي الآمرين بالمعروف والناهين عن المنكر.

🎙️ لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [176]
•┈┈

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


⭕بۆچی سفووری زۆر بووە⁉️

زانا و عەللامە شێخ محمـد بن صالح العثيميـن -ڕەحمەتی خوای لێبێت- فەرموویەتی: 💭

🔥 ئــافرەتانی ئێستا لەکاتی دەرچوونیان لەماڵ بۆ بازاڕەکان ، خۆ بۆنخۆش کردن و جل پۆشینی جوان و ڕازاوەیان [زۆربووە]
وە هۆکاری ئەمەش:

①: کەمی دینداریەتی؛ چونکە کاتێک دین و ئیمان زەعیف بوو ، ئەوە جێ بەجێ کردنی ئەمرەکانی خوداش لەلایەن مرۆڤەوە کەم دەبێتەوە ، ئەگەر نا خۆ قوڕئان بە ڕاشکاوانە دەفەرمووێت: 💭
﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى﴾, [الأحزاب:33]

واتا:🩸
[ئەی ئافرەتان]وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیرو نیشته‌جێ بن و بۆ جگه‌ له‌ پێویستى مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره‌ ئافره‌ت له‌ ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت .💠

وه‌(دەفەمووێ): وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو ، جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن.

وە هەروەها دەفەرمووێت:
,﴿ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ﴾ [النور:31]

واتا:🩸
وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت، (دایکمان عائیشه‌ ڕەزای خوای لبێێت) فەرموویەتی: ڕه‌حمه‌تى خوا له‌ ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشی.

② : کەم شەرمی

شەرم لە ئیمانەوەیە ، زۆرێک لەئافرەتان شەرمیان لێ داماڵراوە -پەنابەخوا- وەوای لێهاتووە کە گوێی پێ نادات!

👈🏻ئافرەتان لەسەردەمی ئێمەدا ئەوەی کە زەواجی نەکردبوایە ، نەدەبوا دەربچێت بۆ بازاڕ ، وە ئەگەر خزم و کەس و کارەکانیشی داوایان بکردایە بۆ ئەوەی لایان بمێنێتەوە ، ئەوە کاتێ ئەچوو بۆلایان ئیللا ئەوکاتە دەرئەچوو کە هێشتا خۆر هەڵنەهاتووە ، وە نەشدەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان هەتا خۆر ئاوا نەبوایە ،-چونکە- لەسەردەمی ئێمەدا ئێش خۆرهەڵاتن کەس لە دەرەوە نەدەبوو ، وەبەهەمان شێوەش دوای خۆرئاوابوون نە دوکانەکان و نە جگە لەوەش نەکرابوونەوە..

❗پاشان ئافرەتان زۆر گوێبیستی قسەی ئەو ئافرەتانە دەبن کە بەسەردان دەچنە لایان...وە هەروەها زۆریش دەبیستن لە وەسیلەکانی ڕاگەیاندن و ئەعلام .....

③:هەروەها هۆکارێکی تریش ئەوەیە کە گەورەکانیان تەقوای خوا ناکەن و ڕەچاوی ئەو ئەمانەتە ناکەن کە هەڵیان گرتووە(پاراستنی ئافرەتەکانیان)

لەکاتێکا خودای بەرز فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ﴾ [التحريم:66]

واتا:🩸
ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌ ئاگرێك كه‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌رده‌، یاخود به‌رده‌كه‌ مه‌به‌ست پێی بته‌كانه‌، خه‌ڵكیش ئه‌چێته‌ ئاگری دۆزه‌خ وه‌ ئه‌و بتانه‌یش كه‌ ئێوه‌ ئه‌تانپه‌رستن و كردبووتانن به‌ خوای خۆتان هه‌مووی له‌ دۆزه‌خدا ئه‌بن به‌ سووته‌مه‌نی بۆ ئێوه‌و ئاگری جه‌هه‌ننه‌می پێ خۆش ئه‌كرێ و ئێوه‌ی پێ ئه‌سووتێنرێ، جا خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ به‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی جوانیان بكه‌ن و فێره‌ دینیان بكه‌ن و فه‌رمانیان پێ بكه‌ن به‌ چاكه‌و ڕێگریان بكه‌ن له‌ خراپه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه‌ ناو ئه‌و ئاگره‌وه‌ .

وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
(پیاو شوانە بەسەر ئەهلەکەیدا و ، وە بەرپرسیشە لەسەر شوانیەتیەکەی)


جا داوای ڕێنمایی و هیدایەت لەخوا دەکەین بۆ هەموو لایەک..

🎙️ لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [176]

•٠┈٠٠•◈◉✹❒❒✹◉◈•٠٠٠٠٠┈•

💥ــــ عــــربی...

⭕قـد تتسائـل لمـاذا إنتشـر التبـرج والسفـور في هذا العصـر❗

💡قـال العلامـة محمـد بن عثيميـن رحمـه الله:

👈🏼النساء الآن بدأت تتوسع في اللباس وفي التطيب عند خروجها للسوق، وسبب ذلك

1⃣ أولاً: قلـة الديـن؛

لأن الدين إذا ضعف قل امتثال الإنسان لأمر الله، وإلا فالقرآن صريح

﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى﴾, [الأحزاب:33],﴿ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ﴾ [النور:31]

2⃣ ثانياً: ضعف الحياء.

والحياء من الإيمان، كثيرٌ من النساء نزع منهن الحياء -والعياذ بالله- وصارت لا تبالي،

👈🏻 كانت النساء فيما عهدنا التي لم تتزوج لا يمكن أن تخرج السوق، وإذا دعاها أقاربها للبقاء عندهم عندما تخرج لا تخرج إلا قبل طلوع الشمس، ولا ترجع إلى بيتها إلا بعد غروب الشمس، وقبل طلوع الشمس لا أحد منتشر فيما عهدنا، وبعد غروب الشمس أيضاً لا دكاكين ولا غيره،

❗ ثم توسعت النساء بما يسمعنه من الوافدات إليهن، وبما يسمعنه من وسائل الإعلام، وبما يمليه سفهاء الرجال.

ومن الأسباب أيضاً:
3⃣ أن أولياء أمورهن لم يتقوا الله تعالى، ولم يراعوا الأمانة التي حملوها،

وقد قال الله تعالى: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ ن


سێیــەم/ مەرجــەڪانی  نەزرڪردن:

↩ تەڪلیف لێڪراو بن( لەپێشدا باسـی ڪەسی تەڪلیف لێڪراومان ڪرد. ).

↩ نەزرەڪەت لەبەر طاعەت و عبادەت بێت.

↩ ئەوەی ڪردووتە نەزر موڵڪی خــۆت بێت،نەڪ بڵێی نەزربێ ئەگەر فـڵان شتەم بۆ ببێ ئەوە حەیوانی فڵان ڪەس سەردەبڕم ئەو نەزرە بەتاڵە.

↩ توانای نەزر ڪردنت هەبێ، نەڪ ڪابرا دیناری نیە و بڵێ نەزربێ لەسەرم سەد حەیوان سەردەبڕم یان ئەو شاخە لەشوێنی خۆی لابەرم ، یان عبادەتێڪی زۆر لەسەر خۆت نەزر بڪەی و توانای ئەو هەموو عبادەتەشت نەبێ ..الخ

↩ئەو نەزرەی دەیڪەیت ئەگەر نەزرەڪەت معلقە و پەیوەستت ڪردووە بە شتێڪ دەبێ داواكەت بەدی هاتبێ ئینجا نەزرەڪە ئەبێ جێ بەجێ بڪەیت بەڵام ئەگەر داواکەت بەدی نەهاتبێ ئەوڪات نەزرەڪەت لەسەر نامێنێ،
وەڪوو/ ڪابرا بڵێ نەزربێ لەسەرم ئەگەر فڵان نەخۆشەمان نەمرد و چاڪ بوویەوە مانگێڪ لەسەر یەڪ بەڕۆژوو دەبم ، ئەگەر نەخۆشەڪە چاڪ بوویەوە دەبێ وەفای بۆ نەزرەڪەی هەبێ و جێ بەجێی بڪا و مانگێك لەسەر یەڪ بەڕۆژوو بێ، أما ئەگەر نەخــۆشەڪە چاڪ نەبوویەوە و مرد ئەوڪات نەزرەڪەی لەسەر لادەچێ ، لەبەر ئەوەی نەزرەڪەت مەرجی تێدابووە وتووتە ئەگەر مەرجەکەم بەجێهات ئەوکات من ئەوەندە عبادەتە دەکەم جا ڪە مەرجەڪەت بە جێ نەهات نەزرەکەت لەسەر لادەچێت.

جا لەم پێنج مەرجەی نەزرڪردن چوار خـاڵی سەرەتا بۆ هەردوو جـۆری نەزرڪردنە معلق و منجز،  تەنهاا خاڵی پێنجەم نەبێ ڪە تایبەتە بە نەزری معلق.


تێبینیەڪ/
❶هەرڪەسێ نەزرێڪی شەرعی  لەسەر خـۆی واجب ڪرد و بەڵام دوایی جێبەجێی نەڪرد لەبەر ئەوەی  لەتوانای نەبووە جێبەجێی بڪا (وەڪوو ئەوەی بڵێ نەزربێ لەسەرم سەد حەیوان سەرببڕم ) ، پێویستە ڪەفارەتەڪەی بدەیت بەم تەرتیبە:
↩خواردنی دەڪەسی فەقیر بدات، یان پۆشتەیان بڪا.

↩یان عبدێڪ ئازاد بڪەی

↩ ئینجا ئەگەر هیچ یەڪێڪ لەوانەی سەرەوەت نەتوانی پێویستە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو ببی.


❷ ئەگەر نەزرەڪەت تاوان بوو ئەوە اجماعی لەسەرە ڪە حەرامە و نابێ نەزرەڪەت جێبەجێ بڪەیت،
وەڪوو بڵێی / نەزر بـێ لەسەرم لەلای قەبری فڵان ڪەس حەیوانێڪ سەرببڕم یان نەزربێ لەسەرم ئەوەندە عەرەقە بخـۆم ئەو نەزرانە تاوانە و نابێ جێبەجێی بڪەیت.

جا ئەگەر ڪەسێ نەزرێڪی ڪرد و نەزرەڪەی تاوان بێ نابێ جێبەجێی بڪا، ئەی ئایا ئەبێ ڪەفارەتی نەزرەڪەی بدات یان هیچی لەسەر نیە؟
و/ ئەهلی علم دوو بۆچــوونیان هەیە بەڵام بۆچوونی ڕاست و دروست ئەوەیە، ڪە ئەبێ ڪەفارەتی نەزرەڪەی بدات؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
❨لا نَذرَ في مَـعصِـيَةِِ، وكَفَّارَتُهُ ڪَفَّارَةُ يَمِین❩صححه الألباني في الإرواء
واتا/ نابێ نەزری تاوان  بکرێت بەڵام ئەگەر ڪردی نابێ جێبەجێی بڪا و دەبێ ڪفارەتی سوێند بدات .
(ڪەفارەتی سوێندیش ئەوەیە ڪە خواردنی دەکەس بدەی یا پۆشتەیان بڪەی، یان عبدێڪ ئازاد بڪەی ، یان سێ ڕۆژ بەڕۆژووبیت ، بەم تەرتیبە).


📚 إتحاف العقول بشرح الثلاثە الاصول.
وتنەوەی وانە : م. هۆشیار احمد حفظه الله.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


چەند سوود و فائدەیەڪی گرنگ لەسەر بابەتی نەزر ڪرد..
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ودلیل النذر قوله تعالی :
(يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا) الإنسان:٧
وە نەزرڪردنیش بۆ خوای گەورە یەڪێڪە لە عبادەتەڪان  بەبەڵگەی ئەم ئایەتە( وەفایان هەیە بۆ نەزرەڪانیان وە لەڕۆژێڪ دەترسن ڪە شەڕی ئەو ڕۆژە زۆرترسناڪە و لەهەموو شوێنێڪ بڵاوە ڪە ڕۆژی قیامەتە. )

لە نەزرڪردندا چەند بابەتێڪ هەیە :
یەڪەم/ پێناسەڪەی .
دووەم/ حـوڪمەڪەی .
سێیەم/ مەرجەڪانی.

ــ یەڪەم/ پێناسەڪەی.
پێناسەی نەزرڪردن لە اللغەدا / الإلتزام ــ واتا پەیوەست بـوون بە شتێڪ.

وە لە اصطلاحدا/ إلزام المڪلف نفسه بعبادة لم تڪن واجبة علیه بأصل الشرع.
واتا/ ئەو ڪەسەی مڪلفە و تەڪلیفی لەسەرە عبادەتێڪ واجب بڪا لەسەر خۆی ڪە ئەم عبادەتە لە ئەصلی شەرعدا واجب نیە لەسەرت.


المُڪَلَّف/ڪەسی مڪلف ئەوەیە ڪە ئەم سێ مەرجەی تێدابێ
ــ المسلم / موسڵمان بێ ڪافر نەبێ لەبەر ئەوەی ڪافر هیچ عبادەتێڪی لەسەر واجب نیە.
ــ البالغ/ بالغ بووبێ و منداڵ نەبێ لەبەر ئەوەی منداڵ عبادەتی لەسەر واجب نیە.
ــ العاقل/
↩ ڪەسێڪی عاقل بێ و شێت نەبێ لەبەر ئەوەی شێت عبادەتی لەسەر واجب نیە ،
↩ وە عەرەقی نەخـواردبێتەوە چونڪە  ئەگەر عەرەقی خواردبێ  لەو ڪاتەدا  هەر نەزرێك بڵێت  هۆشی لای خۆی نیه.
↩تازە لەعملیات  دەرنەچووبێت ، چونکە ئەویش ئاگای لەخۆی نیە .
↩خەوتوو نەبێ .
↩ وەشتێڪ نەبێ ڪە بەدەمی داهاتبێ بەڵڪوو دەبێ نیەتـی هەبێ و مەبەستی  هەبـێ.


دووەم/ حوڪمـی نەزرڪردن :
↩هەندێڪی شەرعیە/ ئەویش ئەوەیە ڪە بۆ خوای گەورە بێت
↩هەندێڪی شرڪیە / ئەوەیە ڪە بۆ غەیری خوات بێت.

جا نەزری شـەرعــی  دەبێتـە دوو بەش:-

❶ مُنَجَّز/ ئەوەیە ڪە نەزرەڪەت پەیوەست نەڪەیت بە هیچ شتێڪەوە،
وەڪوو بڵێی / نەزر بێ لەسەرم ئەم ساڵ عەمرەیەڪ بڪەم، یا حەجێڪ بڪەم، یان بڵێی نەزر بێ لەسەرم سەد هەزار بڪەم بەخێر ، لێرە نەزرەڪەت پەیوەست نەڪردووە بەهیچ شتێڪ .

❷ مُعَلَّق/ ئەو نەزرەیە ڪە پەیوەستت ڪردبێ بە داواێڪتەوە ،ڪەداواڪەت بەدیهات ئینجا ئەبێ نەزرەڪەت جێبەجــێبڪەیت ،
وەڪوو بڵێی/ نەزربێ لەسەرم ئەگەر خوای گەورە نەخۆشەڪەمان چاڪ بڪاتەوە مانگێ بەڕۆژوو بم یان ئەوەندە ڕۆژە،بەڕۆژوو ئەبم بەپێی نەزرەکەی خـۆت،
ئەگەر خوای گەورە فڵان ڪەسی ونبووم بۆ بگەڕێنێتەوە نەزربێ لەسەرم ئەوەندە و ئەوەندە سەدەقە دەڪەم ،
جا ئەوە نەزرێڪی معلقە پەیوەستت ڪردوە بەداوایەڪتەوە مەرجێڪت داناوە،
ئەڵێی ئەگەر خوای گەورە فـڵان شتەم پێ ببەخشێ یان ئاوام بۆبڪا منیش ئەوەندە عبادەتە بۆ خوای گەورە دەڪەم.

زانایان هەندێڪیان دەڵێن نەزرڪردن حەرامە ئەم فەرموودەیەش دەڪەنە بەڵگە بۆ رأیەڪەیان ، ڪە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم  دەفەرمووێت:
❨إن النذر لا یأتي بخــیر ، وإنـما یــستخرج به من البخــیل❩ أخرجه البخاري ومسلـم.
واتا/ نەزر خێر ناهـێنێ ، و بەڵڪوو لەڪەسی رەزیل و پیسڪە دەردەچێ.
ئەم فەرموودەیە زەمی نەزرڪردن دەڪا ، هەر ڪردەوەیەڪیش زەمی بڪرێت  ئەوە جۆرێڪە لە نەهی و قەدەغەڪردن لەو ڪارە.

بەڵام رأی راجح ئەوەیە : ڪە نەزر دروستە لەشرعدا  و حەرام نیە ، بەڵام تەرڪ ڪردنی باشترە ، وەهەرڪەسێڪیش نەزرێڪی ڪرد پێویـستە وەفای هەبێ بۆ بەجێ گەیاندنـی نەزرەڪەی ، بەڵگەش ئەم ئایەتەی خـوای گەورەیە:
(يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا)
ئەگەر سەیری ئایەتەڪانی پێش ئەو ئایەتە بڪەی بۆت دەرەڪەوێت ڪە ئەوە لەمەدحی ڪەسانی ئەهلی بەهەشتە ، یەڪێك لەو هۆڪارانەی ڪە ئەو پلەیەیان بەدەست هێناوە  ئەوەیە  ڪە وەفایان هەبووە بۆ نەزرەڪەیان ، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڪە نەزر حەرام نیە.

📚 إتحاف العقول بشرح الثلاثە الاصول.
وتنەوەی وانە : م. هۆشیار احمد حفظه الله.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


َاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ﴾ [التحريم:66]

وقال النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم: (الرجل راعٍ في أهله ومسئول عن رعيته) فنسأل الله تعالى الهداية للجميع.

ثم هناك أيضاً شيء آخر:

4⃣ وهو ضعف الرادع (السلطان) لا يوجد رادع من قبل السلطان وولاة الأمور، كنا نعهد أن المرأة إذا أخرجت يديها وكفيها في السوق قام شخص من الناس ينهاها، ورجال الحسبة يصل الأمر بهم إلى حد الضرب، أما الآن فكما ترى نسأل الله أن يقوي الآمرين بالمعروف والناهين عن المنكر.

🎙️ لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [176]
•┈┈

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


⭕بۆچی سفووری زۆر بووە⁉️

زانا و عەللامە شێخ محمـد بن صالح العثيميـن -ڕەحمەتی خوای لێبێت- فەرموویەتی: 💭

🔥 ئــافرەتانی ئێستا لەکاتی دەرچوونیان لەماڵ بۆ بازاڕەکان ، خۆ بۆنخۆش کردن و جل پۆشینی جوان و ڕازاوەیان [زۆربووە]
وە هۆکاری ئەمەش:

①: کەمی دینداریەتی؛ چونکە کاتێک دین و ئیمان زەعیف بوو ، ئەوە جێ بەجێ کردنی ئەمرەکانی خوداش لەلایەن مرۆڤەوە کەم دەبێتەوە ، ئەگەر نا خۆ قوڕئان بە ڕاشکاوانە دەفەرمووێت: 💭
﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى﴾, [الأحزاب:33]

واتا:🩸
[ئەی ئافرەتان]وه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیرو نیشته‌جێ بن و بۆ جگه‌ له‌ پێویستى مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره‌ ئافره‌ت له‌ ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت .💠

وه‌(دەفەمووێ): وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو ، جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن.

وە هەروەها دەفەرمووێت:
,﴿ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ﴾ [النور:31]

واتا:🩸
وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت، (دایکمان عائیشه‌ ڕەزای خوای لبێێت) فەرموویەتی: ڕه‌حمه‌تى خوا له‌ ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشی.

② : کەم شەرمی

شەرم لە ئیمانەوەیە ، زۆرێک لەئافرەتان شەرمیان لێ داماڵراوە -پەنابەخوا- وەوای لێهاتووە کە گوێی پێ نادات!

👈🏻ئافرەتان لەسەردەمی ئێمەدا ئەوەی کە زەواجی نەکردبوایە ، نەدەبوا دەربچێت بۆ بازاڕ ، وە ئەگەر خزم و کەس و کارەکانیشی داوایان بکردایە بۆ ئەوەی لایان بمێنێتەوە ، ئەوە کاتێ ئەچوو بۆلایان ئیللا ئەوکاتە دەرئەچوو کە هێشتا خۆر هەڵنەهاتووە ، وە نەشدەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان هەتا خۆر ئاوا نەبوایە ،-چونکە- لەسەردەمی ئێمەدا ئێش خۆرهەڵاتن کەس لە دەرەوە نەدەبوو ، وەبەهەمان شێوەش دوای خۆرئاوابوون نە دوکانەکان و نە جگە لەوەش نەکرابوونەوە..

❗پاشان ئافرەتان زۆر گوێبیستی قسەی ئەو ئافرەتانە دەبن کە بەسەردان دەچنە لایان...وە هەروەها زۆریش دەبیستن لە وەسیلەکانی ڕاگەیاندن و ئەعلام .....

③:هەروەها هۆکارێکی تریش ئەوەیە کە گەورەکانیان تەقوای خوا ناکەن و ڕەچاوی ئەو ئەمانەتە ناکەن کە هەڵیان گرتووە(پاراستنی ئافرەتەکانیان)

لەکاتێکا خودای بەرز فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ﴾ [التحريم:66]

واتا:🩸
ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌ ئاگرێك كه‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی و به‌رده‌، یاخود به‌رده‌كه‌ مه‌به‌ست پێی بته‌كانه‌، خه‌ڵكیش ئه‌چێته‌ ئاگری دۆزه‌خ وه‌ ئه‌و بتانه‌یش كه‌ ئێوه‌ ئه‌تانپه‌رستن و كردبووتانن به‌ خوای خۆتان هه‌مووی له‌ دۆزه‌خدا ئه‌بن به‌ سووته‌مه‌نی بۆ ئێوه‌و ئاگری جه‌هه‌ننه‌می پێ خۆش ئه‌كرێ و ئێوه‌ی پێ ئه‌سووتێنرێ، جا خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ به‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی جوانیان بكه‌ن و فێره‌ دینیان بكه‌ن و فه‌رمانیان پێ بكه‌ن به‌ چاكه‌و ڕێگریان بكه‌ن له‌ خراپه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه‌ ناو ئه‌و ئاگره‌وه‌ .

وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
(پیاو شوانە بەسەر ئەهلەکەیدا و ، وە بەرپرسیشە لەسەر شوانیەتیەکەی)


جا داوای ڕێنمایی و هیدایەت لەخوا دەکەین بۆ هەموو لایەک..

🎙️ لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [176]

•٠┈٠٠•◈◉✹❒❒✹◉◈•٠٠٠٠٠┈•

💥ــــ عــــربی...

⭕قـد تتسائـل لمـاذا إنتشـر التبـرج والسفـور في هذا العصـر❗

💡قـال العلامـة محمـد بن عثيميـن رحمـه الله:

👈🏼النساء الآن بدأت تتوسع في اللباس وفي التطيب عند خروجها للسوق، وسبب ذلك

1⃣ أولاً: قلـة الديـن؛

لأن الدين إذا ضعف قل امتثال الإنسان لأمر الله، وإلا فالقرآن صريح

﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى﴾, [الأحزاب:33],﴿ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ﴾ [النور:31]

2⃣ ثانياً: ضعف الحياء.

والحياء من الإيمان، كثيرٌ من النساء نزع منهن الحياء -والعياذ بالله- وصارت لا تبالي،

👈🏻 كانت النساء فيما عهدنا التي لم تتزوج لا يمكن أن تخرج السوق، وإذا دعاها أقاربها للبقاء عندهم عندما تخرج لا تخرج إلا قبل طلوع الشمس، ولا ترجع إلى بيتها إلا بعد غروب الشمس، وقبل طلوع الشمس لا أحد منتشر فيما عهدنا، وبعد غروب الشمس أيضاً لا دكاكين ولا غيره،

❗ ثم توسعت النساء بما يسمعنه من الوافدات إليهن، وبما يسمعنه من وسائل الإعلام، وبما يمليه سفهاء الرجال.

ومن الأسباب أيضاً:
3⃣ أن أولياء أمورهن لم يتقوا الله تعالى، ولم يراعوا الأمانة التي حملوها،

وقد قال الله تعالى: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ ن


██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


۲. دعاء عبادة/ دوعای عبادەت، ئەمەش دوو شت لەخۆ دەگرێت:
❶ نزیك بوونەوە لەخوای گەورە بەپاڕانەوە، بەوەی داوا بکەیت لەخوای گەورە ئەوەی پێت خۆشە لە خێری دنیا و قیامەت بهێنێتە ڕێت، بەوەش لەخوای گەورە نزیک دەبیتەوە



❷ خۆ نزیك ڪردنەوە لەخوای گەورە بە زیڪرە شەرعیەڪان: لە تسبیحات و الله أڪبر و لا إله الا الله و الحمدلله.. ئەم زیڪرانە داوا ڪردنیان تێدانیە.
بەڵام ئەم زیڪرانە دوعایە و انسان پێی لەخوای گەورە نزیك دەبێتەوە، بەڵڪو بەشێوەیەڪی عام هەرچی عبادەت هەیە وەڪوو نوێژ ، ڕۆژوو ،سیلەی ڕەحم،.. هتد ئەمانە هەمووی عبادەتن بۆ؟

🔻چـونڪە دوعا هەیە ڕاستەوخۆ داوا دەڪەیت..
🔻هەیە بە ڪردەوە داوا دەڪەیت لەخوا ..

🔰ڪاتێك نوێژ و ڕۆژوو هەر عبادەتێك دەڪەیت بۆ چیتە؟؟
ڪأنما زمان حاڵـت وایە  بابەدەمیـش وانەڵــێی ، خوایە من ئەم عبادەتە بۆ تۆ دەڪەم تا لێم ڕازیبیت  و بمخەیتە بەهەشت و ڕزگارم بڪەیت لە دۆزەخ  ، هەتا قورئان خوێندنیش دوعایە، بۆچـی قورئان دەخوێنیـت؟
تا پێی لەخوا نزیـك ببیتەوە و ڕێنمونیت بڪا لەدنیا و هیدایەتت بدا ،لەقیامەت  پلەت بەرز بێتەوە پێی ، وە ئەوەی  قورئان دەخوێنێ و زیاتر مەشغوڵە بەقورئان خوێندن  خوای گەورە زیاتری پێدەبەخشــێ وەك لەڪەسێک ڪە دوعا
دەڪا .. بەڵام ئەوە معنای وانیە ڪە انسان دوعا اهمال بڪا ، بەڵڪو انسان بەشی خۆی ڕۆژانە ئەگەر بتوانێ دوعایەڪیش بێت هەرداوا بڪا لەخوا و پێویستـی خۆی دەرببڕێت بۆلای خوای گەورە بە قول و فعل.

📚ڪتابی إتحاف العقول بشرح الثلاثة الأصول.
🔰لەوانەڪانی: م. هـۆشیار أحمد -حفظه الله-

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🔰ئەوەی ماوە لەباسی دوعادا چەن بابەتێڪی گرنگە ڪە پێویستە ئاگاداری بدەین لەسەری :

🔻 یەڪەم/
دوعا دوو جۆری هەیە:

١. دعاء مسألة/ دوعای داوا ڪردن.
بریتیە لەوەی بەندە داوا بڪا لەخوای گەورە ڪە خێرێڪی بێنێتە ڕێ  وە شەڕی لێ دوور بخاتەوە.
بۆ نمونە ابن عباس لە رضی الله عنە دەفەرمووێت( پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە ڪاتی ناخۆشــی ئەم دوعایەی دەڪرد تا نەخۆشیەڪەی لەسەر لابچێت،
دەیوت: لا إله إلا الله العظیم الحلیم ، لا إله إلا الله رب العرش لا إله الا الله رب السموات ورب الأرض ورب العرش الڪریم )رواه البخاري

وە دەیفەرموو(سووربن لەسەر داواڪردن بەم دووناوەی خوای گەورە ـ یاذا الجلال والإڪرام)صححە الألباني فی صحیح الجامع.

پێویستە دوعا بە ناوێک لە ناوەڪانی خوای گەورە بێ یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی خوای گەورە، هەندێ لەناوەڪانی خوای گەورەمان باسڪرد ، هەندێ لە سیفەتەڪانیشی :
(أَعُوذُ بِعِزَّةِ اللهِ)، (أَعُوذُ بِڪَلِمَاتِ الله التَّامَّات)، (أسألك اللهم بِرَحمَتِكَ التي وَسِعَت ڪُلَّ شَيء )،
وە دوعای استخارەش سیفەتی خوای گەورەی تێدایە
جابری کوری عبدالله  رضی اللە عنه فەرمووی:
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فـێری نوێژی استخارەی ڪردین لەهەموو ڪارەكانمان وەڪوو سوڕەتێك لە قورئان دەیفەرموو: ئەگەر هەریەك لە ئێوە هەوڵی ڪردنی  کارێڪیدا ئەوە بادوو رڪات نوێژ بڪا جگە لەنوێژی فەرز، پاشان ئەم دوعایە بخوێنێت:
( اللهم إنی أستخيرك بعلمك وأستقدرك بقدرتك وأسألك من فضلك العظیم ،فإنك تقدر ولا أقدر  وتعلم ولا أعلم ، وأنت علام الغيوب، اللهم إن ڪنت تعلم أن هذا الأمر خیر لي في ديني ومعاشي ــ أو قال: في عاجل أمري وآجله ــ فاقدره لي ، وإن ڪنت تعلم أن هذا الأمر شر لي في دیني ومعاشي و عاقبە أمري ـ أو قال: في عاجل أمري وآجله ـ فاصرفه عنِّی ، واصرفني عنه ، واقدر لي الخیر حیث ڪان ، ثم رضني به. ویسمِّــي حاجته) أخرجە البخاري.

🔰 تێبینیەك لەسەر نوێژی استخارە:

ـ 🔻فەرمووی (إذا همَّ ) یعنی ئەگەر جدی بووی و هەڵسـای بۆ ڪردنی ڪارێك ، نەك شتێـك بە دڵت دابێ و بڵــێی با نوێژ بڪەم .
ـ🔻واتا دەبێ نیەتت ڪردنی ڪارێك هەبێ و جدی بی و بتەوێ بیڪەت ، نوێژەکە دەڪەیت و ئینجا ڪارەڪە دەڪەیت جا ئەگەر خێری تێدابێ ئاسان دەبێ بۆت و ئەگەر خێری تێدا نەبێ خوای گەورە ڪەسێك هەردەڪاتە سەبەب ڪە لەو ڪارە دوورت بخاتەوە.

🔰 التوسل / واتا شتێك بڪەیتە واسطە لەنێوان خۆت و خـوای گەورە.

تەوەسول لە ڕاستیدا لە دوعای داواڪردنە، سێ جۆر التوسل هەیە:

❶ تەوەسول ڪردن بەناو و سیفەتەڪانی خوای گەورە.
❷ تەوەسول ڪردن بەڪردەوەیەڪی چاڪی خـۆت، ئەگەر موسڵمان ڪەوتە ناو ناخۆشیەك و بەڵایەڪی تووند و قورس ئـەگەر ڪردەوەیەڪی چاڪی خۆت زانی ڪە لەبەر خوا ئەنجامت داوە دروستە پەنابگریت بەخوا و داوای لێ بڪەیت بەو ڪردەوەیەت.
( ڪەواتە ڪردەوەیەڪی چاڪیش ڪە اخلاص هەبووبێ لەڪردنی دەڪرێتە واسطە لەنێوان خۆت و خوادا).

بۆ نمونە بڵێ / خوایەگیان فڵان ڕۆژە فڵان ڪردەوەم ڪردووە ئەگەر (خالصا) بەتەنیا نیەتم بۆ تۆ بووە ؛ ئەم بەڵایەم لەسەر لاببە.

بەڵگە لەسەر ئەم جۆرە تەوەسولە/ ئەم فەموودەیەی باســۍ  ئەم سێ ڪەسەی ئەشکەوتەڪە دەڪا فەرموودەیەڪی معروفە
ڪە وتیان/ هیچ شتێـك رزگارتان ناڪا لەوەی ڪە بەسەرتان هاتووە تەنها ئەگەر داوا بكەن لەخوای گەورە بەڪردەوەیەڪی چاکتان، جا هەموویان داوایان ڪرد لەخوا و تەوەسولیان کرد بە ڪردەوەیەڪی  چاڪیان، جا خوای گەورە ئەم بەڵایەی لەسەر لادان..

❸ تەوەسول ڪردن  بەدوعای پیاو چاڪان.
دروستە داوای دوعا بڪەیت لە ڪەسێڪی باش، بەڵام ئەم ڪەسە باشە ئەبێ سێ مەرجـۍ تێدابێت:

١. زیندووبێ.
۲. توانای دوعا ڪردنی هەبێ.
۳. ئامادەبێ یا بتوانی پەیواندی پێوە بڪەیت(جا یان خوودی شەخصەکە لەلات بێ و پێی بڵێی یان بەتەلەفۆن و نامە )
داوای لێ بڪەی ڪە دوعات بۆ بڪات، بەڵام ظاهرا بزانی ڪە ئەم ڪەسە ڪەسێڪی باشە و  بەتەقوایە و صولحاوە بۆ خوای گەورە دروستە پەیوەدی پێوە بڪەیت و
پێی بڵێیت / ئەی فڵان ڪەس دوعام بۆ بڪە تووشی بەڵایەك هاتووم ، شتێڪی ناخۆشم بەسەر هاتووە ، مەرجیش نیە بە تفصیل  باسی ئەو  بەڵایە بڪەیت ڪە بەسەرت هاتووە.

🔰تێبینی /ئەم جۆرە توسلە دروست نیە

بڵێیت / خوایە لەبەر خاتری پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم یان لەبەر خاتری مەلائکەت یان لەبەر خاتری فڵان پیاوچاك یان لەبەر خاتری ئەو خۆشەویستیەی  ڪە پێغەمبەر بۆ تۆ(خوا)ی هەبووە...
ئەوە دروست نیە و شێخ الإسلام رحمه الله دەفەرمووێت ئەمە سەردەکێشێت بۆ شرك ؛ لەبەر ئەوەی (لەبەر خاتری پێغەمبەر ) هیچ عبادەتێڪی تێدانیە بۆ تۆ،،،
أما ئەگەر بڵێی خوایە لەبەر خاتری ئەو خۆشەویستیەی ڪە بۆ پێغەمبەرم هەیە صلی الله علیه وسلم ئەوە دروستە چونکە خۆشەویستی تۆ بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم عبادەتە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚ڪتابی إتحاف العقول بشرح الثلاثة الأصول.
🔰لەوانەڪانی: م. هـۆشیار أحمد -حفظه الله-


چەند سوود و فائدەیەکی گرنگ لە باسی دوعادا🔰🔰🔰
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

وفي الحدیث :(( الدعاء مخ العبادة))
ضعفە الألبانی فی ضعیف الجامع الصغیر
لفظی ئەم حدیسە ضعیفە ، بەڵام معناکەی صحیحە..
مۆخی هەموو شتێک ئەصلەکەیەتی بۆ نمونە ئێسقان ئەگەر مۆخی تێدانەبێ ئەو ئێسڪە سوودی نابێ.

جا ڕاستەڪە ئەمەیە( الدعاء هو العبادة) صححه الألبانی في صحیح الجامع
واتا/ دوعا عبادەتە.

💎عبادەتی هەموو کۆکردەوە لە دوعادا، ئەوەش گەورەیی دوعا دەردەخا، دەبێ خالصا بۆ خوات بێت بەس داوا لەخوا بکەیت لەهەر کەسێکی تر بڪەیت ئەوە عبادەتی ئەو کەسەت ڪردووە.

💎والدلیل قوله تعالی :【 وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ】غافر:٦٠
بەڵگە لەسەر ئەوەی دوعا عبادەتە ئەم ئایەتەیە
[ خوای گەورە فەرموویەتی داوام لێ بڪەن وەڵامتـان دەدەمەوە، ئەوانەی خـۆیان بە گەورە دەزانن  لە عبادەتكردنی من ئەوانە بە سەرشۆڕی دەخــرێنە دۆزەخ  ]

🔰چەند سوود و فائیدەیەك لەم ئایەتە:

❶ئەم ئایەتە هانـی بەندەڪانی دەدات ڪە دوعا بکەن.
❷وە خوای گەورە وەعدی داوە هەرڪەسێ داوای لێ بڪا وەڵامی دەداتەوە.

❸ خوای گەورە دوعای ناوناوە عبادەت
(إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي)..
(عن عبادتي ) واتا (عن دعائي)

❹ ئەوەی ماوە ئێمە استفادەی نەهیەڪەمان لە کوێ هێناوە، لەکوێی ئەم ئایەتە هاتووە دوعا ڪردن لە غیری خوا نابێ؟
استفادەی نەهیەڪەمان لە هەڕەشەڪەوە هێناوە ؛ لەبەر ئەوەی هەڕەشە لەهەرکارێك ڪرابێ واتا ئەم ڪارە قەدەغەیە و نەهی لێڪراوە.

ـ🔰قاعیدەیەك هەیە، تاوانی گەورە چۆن دەناســرێتەوە؟
بەدوو شێـواز
❶ نەصێک هاتووە ئەڵێ ئەمە عقوبەیەڪی دنیایی (حدّ)ێکی لەسەرە، واتا تاوانێڪـی گەورەیە وەڪوو دزی ڪە دەستـی دز دەبـڕدرێت.
ئەمە تاوانێکی گەورەیە لەبەر ئەوەی عقوبەیەکی دنیایی لەسەرە ،هەرچەندە لەحدیسیش ناوی نەهاتووە لەتاوانە گەورەکان؛ لەبەر ئەوەی ناوی هەموو تاوانە گەورەکان لە حدیس نەهاتووە بەڵام بەم قاعدەیە دەناســرێتەوە.

❷ سزای دنیایی گەورەی لەسەر نیـە بەڵام هەڕەشەی قیامەتی لێ ڪراوە ، یعنی هەر ڪردەوەیەك هەڕەشەی قیامەتی لەسەر هاتبێ جا سزابێ یان لعنەت بێ یان هەرشێك ئەوە تاوانی گەورەیە..


ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚ڪتابی إتحاف العقول بشرح الثلاثة الأصول.
🔰لەوانەڪانی: م. هـۆشیار أحمد -حفظه الله-

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🔥غەفڵەتی ڕاستەقینە ، غەفڵەتی دڵە -پەنابەخوا-❗

💥ـــــ ڪـــوردی...

خوای گەورە دەفەرمووێت:💎

﴿ ولا تـُطِعْ مَنْ اغْفَلْنَا قَلْبَهُ عـن ذِكْرِنا ﴾الكهف/٢٨

واتـــــــا:▪️
(( وه‌ گوێڕایه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌كه‌ كه‌ دڵیانمان بێئاگا كردووه‌ له‌ زیكری خۆمان وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوونه‌ .))

ئیمامی بەڕێز شيخ ابن عثيمين -ڕەحمەتی خوای لێبێت- فەرموویەتی:💭

خوای گەورە نەیفەرموو (لِسَانـَەُ) زمانیمان غافڵ کردووە لە زکری خۆمان ، بەڵکو غەفڵەتی ڕاستەقینە غەفڵەتی دڵە ، بۆیە پێویستە زیکر هەڵقوڵاوی بڕیاڕی دڵت بێت ، نەک بە زمان زیکر بکەیت و ، دڵیشت بێ ئاگا و غافڵ بێت!

📗[ شرح صحيح البخاري (صـ: 10)]

💥ـــ عـــربـــی....


💎 قـــــال الله تـــعالـي 💎

﴿ ولا تـُطِعْ مَنْ اغْفَلْنَا قَلْبَهُ عـن ذِكْرِنا ﴾

✍️ قال الشيخ ابن عثيمين رحمه الله:

ولم يقل أغفلنا لسانه عن ذكـرنا، الغفلة
الـحقـيقية غفـلة الـقلـب، لـذلك يـجـب
أن يكـون الذكـر نابـعًا من قرارة قلـبك،
لا أن تذكـر الله بلـسانك وقلـبُك غـافل.

📗[ شرح صحيح البخاري (صـ: 10)]


██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


*☚بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لەکاتی زەواج بەدوای جوانی و نەسەب و ماڵ و سامان دەگەڕێت و ، لایەنی دین ئیهمال دەکات!*

💥ــ ڪــوردی...

✾ بیخوێنەوە ڕەحمەتی خوات لێبێت🌹

"پیاوێک شەکوای حاڵی خۆی لەلای؟سفيان ی کوڕی عُيينة کرد ، کە زەواجی کردووە لەگەڵ ئافرەتێک ئینجا وای لێهاتووە کە ئەو پیاوە بۆتە زەلیل ترینی شتەکان و بێ نرخترینی شتەکان لەلای ژنەکەی-واتا ژنەکەی زەلیلی کردووە-!
جا سفـيان یش ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرمووی:💭

ئێ لەوانەیه بۆیە خواستبێتت تا عززەت بەدەست بێنی -لەبەر نەسەب و پلە خواستووتە-!؟

پیاوەکەش وتی: بــەڵێ

جا سفـيان رحمە اللە فەرمووی:💎

*"هەر کەسێ بۆ عیززەت بچێتە خوازبێنی ، ئەوە بە زەلیلی تاقی دەکرێتەوە ، وە هەر کەسێکیش بۆ ماڵ و سامان بچێتە خوازبێنی ئافرەتێک ، ئەوە بە فەقیری تاقیدەکرێتەوە ، ئەمما هەر کەسێک بۆ دین ی ئافرەتەکە بچێتە خوازبێنی ، ئەوە خوای گەورە عیززەت و سامان و دین بەیەکەوە بۆ ئەو پیاوە کۆ دەکاتەوە-پێی دەبەخشێ-. "*

📗​[حلية الأولياء( ٧ / ٢٨٩ )]

💥ــ عـــــربی...

*☚ إلى كل من يبحث عند الزواج عن الجمال والنسب والمال ويهمل ويترك جانب الدين*

✾ إقرأ:
"إشـتكى رجـل عند سفيان بن عيينة أنه تزوج امـرأة فـصار أذل الأشياء عنـدها وأحقـرها، أي أنَّها تذله، فقال سفـيان:
لعلك رغبت إليـها لـتزداد عِـزًّا ؟!
قال: نعم، فقال سفـيان:
*"من ذهـب إلى العز ابتلي بالـذل،ومن ذهـب إلى المال ابتلي بالفقـر، ومن ذهب إلى الـدين يجمع الله له العز و المال مع الـدين"*

📗​[حلية الأولياء( ٧ / ٢٨٩ )]

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🔴خـــــاڵ و مــام ...ڪامیان ئەولاترن بە چاڪە ڪردن لەگەڵیدا؟!

💥ــ ڪــوردی...

لەلایەن زانای پایەدار و ئیمام ، شێخ ابن باز -ڕەحمەتی خوای لێبێت-:

《مام و خاڵ یەکسانن ، ئەمەیان برای باوکە و ئەمیشیان برای دایکە ،
بەڵام سەبارەت بە پوور(خوشکی دایک) ئەوە ئەو بە پلەی دایکە ، وە ئەولاترە لە پوور(خوشکی باوک).》

📗شرح رياض الصالحين (123 من حديث: لا يدخل الجنة قاطع)

💥ــ عـــربی...

من الأوْلى بالبر من الأخوال والأعمام؟!

للشيخ العلامة عبد العزيز بن باز رحمه الله

( العم والخال متساويان، هذا أخو الأب، وهذا أخو الأم.
أما الخالة فبمنزلة الأم، وهي أحقّ من العمَّة.)

📗شرح رياض الصالحين (123 من حديث: لا يدخل الجنة قاطع)


██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


💎فــائیدەیەکی مەنهەجی زۆر گرنگ

⛔[تەزکیەی هیچ کەسێ مەکە ئیللا بە عیلمەوە نەبێت|

::: ئیمامی بەڕبەهاري ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی:💭

⛔حەڵاڵ نیە بۆ هیچ موسوڵمانێک کە بڵێت: فڵان کەس لەسەر سوننەتە و سەلەفیە ؛ هەتاکو دڵنیا نەبێت کە بەڵێ فڵان کەس هەموو تایبەتمەندیەکانی مەنهەجی سەلەفی تێدا کۆبۆتەوە ..

💥پێی ناوترێ سەلەفی هەتاکو هەموو سوننەت(مەنهەج) ی تێدا کۆنەبووبێتەوە.

""📗شرح السنة"(صـ١٢٢).

💥ــ عــــربی....

[ لا تزكي الشخص وتمدحه إلاّ عن علم ]|

قال الإمام البربهاري رحمه الله تعالى :💭

ولا يحل لرجل مسلم أن يقول : فلان صاحب سنة؛ حتى يعلم منه أنه قد اجتمعت فيه خصال السنة، لا يقال له صاحب سنة حتى تجتمع فيه السنة كلها .

📗""شرح السنة"(صـ١٢٢).


██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


لەگەڵ فەرموودەکانی پێغەمبەری خوادا ﷺ💎


💥ــ ڪــوردی...

له‌ئه‌بوذه‌ری غیفارییه‌وه‌ (خودا لێی رازی بێت ) ده‌گێرێته‌وه‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ﷺ
وه‌ئه‌ویش ده‌گێرێته‌وه‌ له‌په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌و باڵا ده‌ست كه‌ ده‌فه‌رمووێت:💭

ئه‌ی به‌نده‌كانم!
بێگومان من زوڵم و سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام كردووه‌ ، وه‌هەروەها سته‌مم له‌نێوانی ئێوه‌شدا حه‌رام كردووه‌ ، جا کەوابوو ئێوه‌ش سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن ..💦

ئه‌ی به‌نده‌كانم ئێوه‌ هه‌مووتان گومراو سه‌رلێشێواون مه‌گه‌ر یه‌كێك كه‌ من هیدایه‌تی بده‌م ، جا کەوابوو داوای هیدایه‌تم لێ بكه‌ن هیدایه‌تان ده‌ده‌م ..💦

ئه‌ی به‌نده‌كانم ئێوه‌ هه‌مووتان برسین ، مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت كه‌ من خواردنم پێ به‌خشیبێت ، جاداوای خواردنم لێ بكه‌ن منیش خواردنتان پێ ده‌به‌خشم...

ئه‌ی به‌نده‌كانم ئێوه‌ هه‌مووتان ڕووتن ، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بێت كه‌ من به‌رگم پێ به‌خشیبێت ، جا داوای به‌رگم لێ بكه‌ن منیش منیش به‌رگتان ده‌ده‌مێ...

💦ئه‌ی به‌نده‌كانم بێ گومان ئێوه‌ گوناح ده‌كه‌ن به‌ شه‌و و رۆژ ، وه‌ منیش له‌هه‌موو گوناهتان خۆش ده‌بم ، جا داوای لێ خۆش بوونم لێ بكه‌ن منیش لێتان خۆش ده‌بم

ئه‌ی به‌نده‌كانم بێگومان ئێوه‌ ناگه‌نه‌ ئه‌ ئاسته‌ كه‌بتوانن زیان به‌ من بگه‌یه‌نن ، تا زیانم پێ بگه‌یه‌نن... وه‌ ناگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ كه‌بتوانن سوودم پێ بگه‌یه‌نن تا سوودم پێ بگەیەنن..

ئه‌ی به‌نده‌كانم بێ گومان ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین كه‌ستان وه‌ ئه‌خیر كه‌ستان وه‌ ئینسان و جنۆكه‌كانتان هه‌موویان وه‌ك و دڵی ته‌قوادارترین كه‌سی لێ بێت له‌ئێوه‌ ئه‌وه‌ هیچ له‌گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی من زیاد ناكات

ئه‌ی به‌نده‌كانم بێ گومان ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین كه‌ستان وه‌ ئه‌خیر كه‌ستان وه‌ ئینسان و جنۆكه‌كانتان له‌شوێنێكدا بوه‌ستن جا داوام لێ بكه‌ن منیش هه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ چی داوایه‌كی له‌من كردوه‌ پێی بده‌م ئه‌وا هیچ كه‌م ناكاته‌وه‌ كه‌له‌لای من هه‌یه‌ ته‌نها وه‌كو ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ده‌رزیه‌ك بخرێته‌ ئاوی ده‌ریا وه‌ده‌ربێنرێت
چه‌ند له‌ئاوی ده‌ریا كه‌م ده‌كات
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌م ده‌كات له‌وه‌ی كه‌له‌لامه‌ واته‌ هیچ كه‌م ناكات

👈🏼💦ئه‌ی به‌نده‌كانم بێ گومان ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ی خۆتانه‌ بۆتان ده‌ژمێرم.. له‌پاشان پاداشت و سزای ته‌واوتان ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ری..
جاهه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ خێری بینی باسوپاستی خودا بكات..
⚠️ وه‌هه‌ریه‌كێكیش له‌ئێوه‌ جگه له‌خێری بینی باهه‌رگیز لۆمه‌ی كه‌سی تر نه‌كات جگه‌ له‌خۆی نه‌بێت.

💥ــ عـــربی...

عَنْ أَبي ذرٍّ الغِفَارْي رضي الله عنه عَن النبي صلى الله عليه وسلم فيمَا يَرْويه عَنْ رَبِِّهِ عزَّ وجل أَنَّهُ قَالَ: 💭

(يَا عِبَادِيْ..
إِنِّيْ حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِيْ وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمَاً فَلا تَظَالَمُوْا...
يَا عِبَادِيْ كُلُّكُمْ ضَالٌّ إِلاَّ مَنْ هَدَيْتُهُ فَاسْتَهْدُوْنِي أَهْدِكُم...

يَاعِبَادِيْ كُلُّكُمْ جَائِعٌ إِلاَّ مَنْ أَطْعَمْتُهُ فاَسْتَطْعِمُونِي أُطْعِمْكُمْ..

يَا عِبَادِيْ كُلُّكُمْ عَارٍ إِلاَّ مَنْ كَسَوْتُهُ فَاسْتَكْسُوْنِيْ أَكْسُكُمْ..

يَا عِبَادِيْ إِنَّكُمْ تُخْطِئُوْنَ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَأَنَا أَغْفِرُ الذُّنُوْبَ جَمِيْعَاً فَاسْتَغْفِرُوْنِيْ أَغْفِرْ لَكُمْ..

يَا عِبَادِيْ إِنَّكُمْ لَنْ تَبْلُغُوْا ضَرِّيْ فَتَضُرُّوْنِيْ وَلَنْ تَبْلُغُوْا نَفْعِيْ فَتَنْفَعُوْنِيْ..

يَاعِبَادِيْ لَوْ أَنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإِنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ كَانُوْا عَلَى أَتْقَى قَلْبِ رَجُلٍ وَاحِدٍ مِنْكُمْ مَا زَادَ ذَلِكَ فَيْ مُلْكِيْ شَيْئَاً.

يَا عِبَادِيْ لَوْ أَنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإِنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ كَانُوْا عَلَى أَفْجَرِ قَلْبِ رَجُلٍ وَاحِدٍ مِنْكُمْ مَا نَقَصَ ذَلِكَ مِنْ مُلْكِيْ شَيْئَاً..

يَا عِبَادِيْ لَوْ أنَّ أَوَّلَكُمْ وَآخِرَكُمْ وَإنْسَكُمْ وَجِنَّكُمْ قَامُوْا فِيْ صَعِيْدٍ وَاحِدٍ فَسَأَلُوْنِيْ فَأَعْطَيْتُ كُلَّ وَاحِدٍ مَسْأَلَتَهُ مَا نَقَصَ ذَلِكَ مِمَّا عِنْدِيْ إِلاَّ كَمَا يَنْقُصُ المِخْيَطُ إَذَا أُدْخِلَ البَحْرَ..

يَا عِبَادِيْ إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيْهَا لَكُمْ ثُمَّ أُوَفِّيْكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرَاً فَليَحْمَدِ اللهَ وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلاَ يَلُوْمَنَّ إِلاَّ نَفْسَهُ) .
ــــــــــــــــ
📗أخرجه مسلم كتاب: البر والصلة والآداب، باب: تحريم الظلم، (2577) ، (55)

██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


💎پیاوانی جەڕح و تعدیل فەزڵێکی گەورەی خودان..

💥ــ ڪـوردی...

زانای بەڕێز شێخ محمد امان الجامی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- فەرموویەتی:💭

هەبوونی پیاوانی جەڕح و تەعدیل فەزڵێکە لە خوداوە و ، وە پارێزگاریشە بۆ دینەکەی خوای گەورە سبحانە وتعالی.

📗 شرح الحموية (ص٢٩)]

💥ــ عـــربـۍ...

✍️ قال الشيخ العلامة محمد أمان الجامي رحمه الله تعالى (( وجود رجال الجرح والتعديل فضل من الله وحفظ لدينه ))

📗[ شرح الحموية (ص٢٩)]


██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🌷ابن القیم رحمه الله دەفەرموێ :
« ئەگەر بێتوو مرۆڤ هەموو شتێک بزانێ بەڵام خوای پەروەردگار نەناسێ ئەوە وەکوو ئەوە وایە هیچی نەزانیبێ .
وە ئەگەر بە هەموو ئاوات و خۆشیەکانی دونیا بگا بەڵام نەگاتە خۆشەویستی خواو شەوق بۆ لای ئەو و دڵ نەوایی بوون پێی ، ئەوا وەکوو ئەوە وایە بە هیچ خۆشی و نیعمەت و چاوڕۆشنیەک نەگەیشتوە .»

📌
‏ قَال الإمَام ابن القَيّـم -رَحمَهُ اللَّه- :

"فلَو عرِف العَبد كلّ شيءٍ، و لَم يَعرف ربَّه فَكأنّه لـم يَعرف شيئًا،
وَ لو نَال كلّ حظ مِن حُظوظ الدُّنيا وَ لذّاتها و شَـهواتها،و لَـم يظفَر بمحبَّـة اللَّه و الشّـوق إليه و الأُنس بـه؛ فكأنّه لَـم يظفر بلذةٍ و لَا نعيـمٍ و لا قُرة عيـن "‏

📚[ إِغاثَـة اللّهفان ١١٢/١ ]



██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🔴منداڵیش پاداشت دەدرێتەوە لەسەر کردەوە چاکەکانی

💥ــ ڪـــوردی....
شیخ الٳسلام ابن تيمية - ڕەحمەتی خوای لێبێت -فەرموویەتی:💭

"وە منداڵی بچووک پاداشت دەدرێنەوە لەسەر حەسەنات و کردەوە چاکەکانیان ، هەر چەندە قەڵەمیشیان لەسەر نەبێت سەبارەت بە خراپە و تاوان(هەرچەندە گوناهیشیان لەسەر نەبێت) ؛ هەروەکو لە فەرموودەی صحیح هاتووە:👇🏻

{أن النبي صلى الله عليه وسلم رفعت إليه امرأة صبيا من محفة فقالت: ألهذا حج؟ قال: نعم. ولك أجر} رواه مسلم في صحيحه.

واتـــا:
((پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئافرەتێک منداڵێکی هێنایە لای و لێی پرسی : ئایا ئەم منداڵە حەجی بۆ هەیە؟
پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم فەرمووی : بەڵێ ، ئەجرەکەیشی بۆتۆیە))
📗رواە مسلم

وە هەروەها لە سنن دا هاتووە کە:
{قال مروهم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع}

واتا:
((پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئەمر بە منداڵەکانتان بکەن بۆ نوێژ لە حەوت ساڵــــیەوە ، وە لە ١٠ ساڵیشدا لێ یان بدەن- ئەگەر نەیان کرد- ، وە جێگای خەوتنیشیان جیا بکەنەوە))

"وە سەلەف منداڵەکانیان لە عاشووڕا و جگە لەوەش بەڕۆژوو دەکرد ، جا بۆیە پاداشت دەدرێتەوە لەسەر نوێژ و ڕۆژوو و حەج و جگە لەوانەش لە کردەوەکانی دا"

📗[مجموع الفتاوى (278/4)]

ـــــ💥عــربی...ــــ

قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله:

"والأطفال الصغار يثابون على ما يفعلونه من الحسنات وإن كان القلم مرفوعا عنهم في السيئات؛ كما ثبت في الصحيح:

{أن النبي صلى الله عليه وسلم رفعت إليه امرأة صبيا من محفة فقالت: ألهذا حج؟ قال: نعم. ولك أجر} رواه مسلم في صحيحه.

وفي السنن أنه {قال مروهم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع}،

وكانوا يُصوِّمون الصغار يوم عاشوراء وغيره فالصبي يثاب على صلاته وصومه وحجه وغير ذلك من أعماله".

📗[مجموع الفتاوى (278/4)
██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


🔥پێش زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە وای فەرمووە ❗

..ڕوونکردنەوەی زیانەکانی مظاهرات و خۆپیشاندان ..
العلامة محمد بن صالح العثیمین -رحمە الله تعالی-
ڕووداوەکان شایەتیەکی واقعی دەدەن لەسەر ئەوەی کە ئەوانەی دەیانەوێ دەربچن لە دژی دەسەڵاتدارەکانی خۆیان بە بیانوی ئەوەی کە -دەیانەوێ ئبسلام سەربخەن چونکە کاربەدەستانیان لەسەر کوفرو گومڕایین-
دەبینین کە حالیان بە پێچەوانەوە دەگۆڕێ بۆ حالێکی زۆر خراپتر لەوەی کە پێشتر تێیدابوون .
پێویستیش بە دیاریکردن ناکا ، وورد ببەوە لە هەموو ئەو ووڵاتانەی کە شۆڕش و خۆپێشاندان تێیدا ڕوویدا گەلەکانیان ئاواتەخوازن کە حالیان وەکوو پێشتر بوایە بەدڵ ئەم داوایە دەکەن بەڵام هەرگیز ئەمە ڕوونادات .

🔥قاله قبل أكثر من ربع ثلث قرن فهل من متذكر ؟!
*بيان فساد الثورات والمظاهرات*
العلامة محمد بن صالح العثيمين -رحمه الله-
الأحداث تشهد شهادة واقعية أن أولئك الذين يخرجون على أئمتهم بحجة أنهم يريدون أن ينتصروا للاسلام ، وأن أئمتهم على الضلال والكفر ، نرى أن الحال تنعكس وتكون أسوأ بكثير مما سبق ولا حاجة إلى التشخيص والتعيين ، *تأملوا كل البلاد التي حصلت فيها الثورات يتمنى شعوبها الآن أنهم كانوا على الحال الأولى ، يتمنون بقلوبهم ولكن لن يحصل*

📚شرح بلوغ المرام (٥ / ٢٤٤ )



██▒▒▒█▓▓▓██▓
ڪەناڵی ٭خواناسین٭ لە تلیگڕام
@ilahy


⁉️کار و ماندووبوونی ئەهلی سوننە لە پێناو چیە؟

💥ــ ڪـوردی...
ئیمامی بەرزمان ، شێخ مقبل الوادعی ڕەحمەتی خوای لێبێ فەرموویەتی:💭

کوڕسی ودەسەڵات لای ئێمەی ئەهلی سوننە(سەلەفی)
تەنانەت پیازێکیش ناهێنێ...چونکە ئەهلێ سوننە کاردەکەن بۆ ڕازی کردنی خوا ، نەک بۆکورسی...


📗| تحفة المجيب (٢٨٢) |
ــــ 💥عربــــی...

ﻗﺎﻝ العلاًمة ﻣُﻘﺒﻞ ﺍﻟﻮﺍﺩِﻋﻲ -رحمه الله- :

" الكراسي عندنا لا تساوي بصلة ﻭﺃﻫﻞ ﺍﻟﺴُﻨﺔ
ﻳﻌﻤﻠﻮﻥ ﻟﻮﺟﻪ ﺍلله ﻭﻻ‌ ﻳﻌﻤﻠﻮﻥ ﻷ‌ﺟﻞ ﺍﻟﻜﺮﺍﺳﻲ. "

📗| تحفة المجيب (٢٨٢) |


ــــــــــــــــــــ
ڪەناڵی خواناسین لە تلیگڕام
t.me/ilahy

20 last posts shown.

482

subscribers
Channel statistics