ئیسلامەکەم


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


بابەتی بە سوود

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


لە سەرەتای هەموو کارێك و پەیوەندییەك،
قسە، هەست، دەردەكەوێت.
چونکە تەنها قسەکردنە و بارگرانی تیانییە

بەڵام
لە كۆتایی هەموو کارێك، پەیوەندییەك
ئەوکات ئەخلاق و ڕەوشت دەردەكەوێت.
چونکە ئەو کات ئازار و ناڕەحەتی و ... لەنێوان یەکتری ڕوویداوە.

✍ هشام لطیف بەرزنجی
#وتە


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


خوای گەورە لەو خوشك و برایانەی فەڵەستین خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت
یارمەتییان بدات و دوژمنەکانیان لەناوبەرێت




#وردبەوە

خوای گەورە عیبادەتەکانی بە جۆراوجۆر داناوە، تەنها یەك جۆر عیبادەتی دانانەوە
کە ئەمەش حیکمەتی زۆری تیایە
لەوانە وا دەکات بەندە بێتاقەت نەبێت و بێزار نەبێت ...
تەماشا بکە تەنها لە نوێژ چەند جۆرێکی داناوە
سەرەتای نوێژ بە دوعا .. پاشان ڕکوع ....
لە بواری عەقیدە و حوکمەکان و ئامۆژگاری و ...
هەمووی جۆراوجۆرە

ئەی لە ژیانی خۆمان بەتایبەتی لە ژیانی هاوسەرگیری بۆ دەبێت بە یەك شێوەیەك ژیان بەسەر بەرین ...!

ئایە ناتوانین خۆمان بگۆڕین .. لە قسەکردن و چۆنێتی مامەڵەکردن و خواردن و ...

دەبێت دەرسێك لە چۆنێتی عیبادەتەکان وەربگرین...

بە سوود وەرگرتن لە کتێبی (الحياة الزوجية السعيدة، #أحمد_الطيار)

#خێزان

@Hisham_albarzanji


‏📝 چیرۆکەکانی سوڕەتی کەهف

💡هاوەڵانی ئەشکەوتەکە
ئایەتی ٩ بۆ ٢٦

💡 چیرۆکی خاوەنی باخەکە
لە ئایەتەدی ٣٢ بۆ ٤٤

💡 چیرۆکی ئیبلیس و پێغەمبەر ئادەم (سەلامی خوای لێبێت)
ئایەتی ٥٠

💡 چیرۆکی پێغەمبەر موسا و خضر (سەلامی خوایان لێبێت)
ئایەتی ٦٠ بۆ ٨٢

💡 چیرۆکی ذو القرنين
لە ئایەتی ٨٣ تا ٩٨

📚 معالم السور

-_-_-_-_-_-_-_-_-_-



#دەربارەی_قورئان
#بەشی_چیرۆك


خۆشبەختی بە دەستی خوای گەورەیە، وە بەدەست نایات تەنها بە گوێڕایەڵی خوای گەورە نەبێت.

الشيخ عبدالرزاق البدر


کەناڵی ئاسمانی بانگەواز لە تیلیگرام جوێن بکەن

https://t.me/bangawaztv23


#وتراوە:

هەر منداڵێك ئەزیەتی مامۆستاکەی نەبینێ
لە دنیادا ئەزیەت و کوێرەوەری دەبینێ


❤️ دڵت چاك بکە چونکە سەرەتای کارەکانە:

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
لەلاشەدا پارچە گۆشتێك هەیە، ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە چاك بوو ئەوا هەموو ئەندامەکانی لاشەش چاك دەبێت
وە ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە خراپ بوو ئەوا هەموو ئەندامەکانی لاشەش خراپ دەبێت، ئەویش دڵە.

#بەشی_فەرموودە


پرسیار لە ئیمام ئەحمەد (ڕەحمەتی خوای لێبێت) کرا، سەبارەت بە خۆشەویستن لەبەر خوای گەورە ؟
فەرمووی: ئەوەیە خۆشت نەوێت لەبەر شتێکی دونیایی.


.


حەوت لە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێبێت) زۆر شێوەیان لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەچوو:
حەسەنی کوڕی عەلی
حوسێنی کوڕی عەلی
٣- جەعفەری کوڕی ئەبی تالیب
٤- ئەبو سوفیانی کوڕی حارث
٥- عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر
٦- قوثمی کوڕی عەبباس
٧- سائیبی کوڕی یەزید. (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت).


مميزات السور - كوردى.pdf
6.2Mb
ناوی کتێب: لە تایبەتمەندی سوڕەتەکان

نوسینی: فايز بن سياف السريح
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
پێداچوونەوەی م. صلاح الدين عبدالكريم


ساڵ: ١٤٤٥ کۆچی -موحەڕڕەم بەرامبەر ٢٠٢٣ لە دایك بوون

➖ کوردی

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_




خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَقَالَ ٱلرَّسُولُ یَـٰرَبِّ إِنَّ قَوۡمِی ٱتَّخَذُوا۟ هَـٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ مَهۡجُورࣰا﴾ [سورة الفرقان 30].

ئیمامی ئیبنو کەسیر (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
وازهێنان لە بیرکردنەوە و تێگەیشتن لە قورئان لە هەجرکردنی قورئانە.

✍ ئەی ئەگەر نەیخوێنیتەوە و کاری پێ نەکەیت دەبێت حاڵی ئەو کەسە چی بێت!؟


پێغەمبەر ـ صلی اللە علیە وسلم ـ فەرموویەتی : بەڕۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە ڪە فارەتی گشت تاوانە بچووڪەڪانی سالی ڕابردوو


💎 وەسێتی زانایان لەسەرەمەرگ

کاتێك ئیبراهیمی نەخەعی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لەسەرەمەرگ بوو دەستی کرد بە گریان.
پێیان وت: بۆ دەگریت؟
فەرمووی: بۆ نەگریم.
من چاوەڕێی فریشتەی ڕوح کێشانم نازانم موژدەی بەهەشتم پێدەدات یان دۆزەخ.

📚 وصايا العلماء عند حضور الموت، لاپەڕە (١٠٨).

#وەسێتەکان


📍هەندێك شت هەیە کاتێك دەدرێت بە کەسێك ڕەدناکرێتەوە:

١- شیر.
٢- سەرین (ئەو شتەی پاڵی پێ دەدرێتەوە).
٣- ڕۆن.
٤- بۆن.
٥- ڕێحانە.


📚 الدليل العلمي، لاپەڕە (١٤٨).


🔹 هەوڵبدە یارمەتی کەسانی تر بدە لە کاری چاکە:

شێخول ئیسلام ئیبنو ته‌یمیه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی:
ژیان و كاروباری نه‌وه‌ی ئاده‌م (سه‌لامی خوای لێبێت) له‌ دونیادا ناڕوات ئیللا به‌ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی هه‌ندێكیان بۆ هه‌ندێكی تریان نه‌بێت له‌ وته‌ و كاروباره‌كانیان.


📚 الفتاوی الكبری، بن تیمیه‌ (٣٦٤/٦).


صڵاوات لەبیرنەکەیت لەسەر ئەو کەسەی کە لە ڕۆژی دوای تۆ لەبیرناکات و دەفەرمووێت: "أُمَّتي أُمَّتي"

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

20 last posts shown.

1 309

subscribers
Channel statistics