پلە و پایەی ئافرەت لای مـرۆڤ
پلە و پایەی ئافرەت لای خوودا
زۆرجار لەبیرمان دەچێت پەروەردگار ڕێزی لە ئافرەت ناوە و بە پێوەری خوایەتی خۆی بەهای بۆ ئافرەت دیاری کردووە .
کاتێک فێمینیستەکانـی ڕۆژئاوا ئاینی ئیسلامیان سڕیەوە، هیچ شتێکیان نەما وەکوو بەهای ئافرەت ، چونکە پێوەری ئافرەتان لای فێمینیزم و ڕێکخراوەکانی ئافرەت لای ئەوان مافی ئافرەت بریتیە لەوەی کە ئافرەتیش ڕێک وەک و پیاوبێت لەتوانا و هەڵسووکەوت و ژیانی ڕۆژانەیدا ، بۆیە خۆیان بە پیاو بەراورد کرد! ٫ لە ئەنجامدا فێمینیستەکانی ڕۆژئاوا ناچار بوون بەهای خۆیان دیاری بکەن بە بەرواردکردنی ئافرەتان بە پیاوان. بەم شێوەیەش گریمانەیەکی هەڵەیان هەڵبژارد، پەسەندیان کرد کە پیاوان پێوەر بن بۆیان، لای فێمینیستەکان ئافرەتان هەرگیز نابن بە مرۆڤیکی تەواو و کامڵ تا ئەو کاتەی هاوشێوەی پیاوانیان لێ نەیەت
کاتێک کە پیاو قژی دەبڕی، ئەوانیش قژیان دەبڕی. کاتێک پیاوان دەچوونە ڕیزی سوپاوە،
ئەوانیش دەچوونە ڕیزی سوپاوە.
ئەم شتانەیان دەویست چونکە پیاوان (تاکە پێوەری ژنانن) لای ئەوان..
ئەو شتەی کە ژنان هەستیان پێ نەکرد، ئەوە بوو کە پەروەردگار پیاوان و ئافرەتانی بە جیاواز دروستکردووە، نەک هاوشێوەی یەکتر.
ژنان کاتێک پیاوان وەک پێوەری خۆیان دیاری دەکەن، ئەوکاتە تایبەتمەندییەکانی سروشتی خانم بوونیان دەبێتە خاڵی لاوازیان!!
بەڵام پێویست ناکات ئافرەتانی موسوڵمان بەم شێوەیە خۆیان کەم بکەنەوە، چونکە پەروەردگاریان وەک پێوەر هەڵبژاردووە.
پەروەردگار بەهایان بۆ دیاری دەکات، بۆیە پێویستییان بە پیاوان نییە بەهایان پێ بدەن. بە ڕای من تەنها خۆمان نزم دەکەینەوە بە هەوڵدانمان بۆ بوون بە شتێک کە نیین کە ئەویش بریتیە لەوەی ئافرەتان ڕێک وەک پیاوان بن کە ئەمە هەرگیز ناکرێ و ئەگەر بکرێت گەورەترین و ترسناکترین گۆڕانی سروشتیە لە سروشتدا ! بەڕاستی ئافرەتی مسوڵمان نایەوێت وەک پیاو بێت ، ژنانی موسوڵمان هەرگیز ناگەن بە ئازادی ڕاستەقینە، تاکو ئەم کاتەی واز دەهێنین لە لاساییکردنەوەی پیاوان، بەهای جوانیمان تەنها لەو جیاوازییەدایە کە پەروەردگار پێی بەخشیوین. لای ئافرەتی دونیای ناوەڕۆک و ئامانج گرنگ نییە چونکە ئافرەتی دونیای پێی وایە تا ئەو ڕادەیە گرنگە کە پیاوان لە خۆیان ڕازی بکەن و لای پیاوانەوە جوان دەربکەون.
ژیانیان بەسەر برد لە ڕێی جوانکاری، جەستەیان تەرخان کرد بۆ ڕێکلامەکانی فرۆشتن، لە کاتێکدا ئەوانیش بەندە بوون، بەقاڵە سێکسیەکانیش پێیان دەگووت کە ئازاد و سەربەستن. سوێندیان خوارد کە سەرکەوتوون ، فێریان کردن کە مەبەستی ژیان بریتییە لە خۆدەرخستن و سەرنجڕاکێشان و جوانبوون بەلای پیاوانەوە.
باوەڕیان پێیان هێنا کە جەستەیان دروست کراوە بۆ بازاڕکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلەکانیان، بەڵام درۆیان کرد. جەستە و ڕوحمان لەپێناو شتێکی باڵاتردا دروستبووە،
شتێکی زۆر باڵاتر.
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) ١٣/الحجرات.
ئهی خهڵکینه بێگومان ئێمه دروستمان کردوون له نێر و مێیهك وه کردوومانن به چهند گهل و هۆزهوه تا یهکتری بناسن، بهڕاستی بهڕێزترینتان لای خوا پارێزگارترینتانه، بێگومان خوا زانای ئاگاداره.
ئەم بابەتە لەلایەن ( عبداللە دارا ) ئامادەکراوە
@abdulla_dara