بەشێک لە شانۆی شەوی نیشتمان
شەقامێک لە ڕادیۆ
شارێک لە ڕۆژنامە
مەملەکەتێ لە کەناڵی ئاسمانی؛
تەواو
بێزار بووم لەم هەموو تەعزییانه
تەواو
کاتم نەما بۆ ئەم هەموو فاتیحانه.
کە سەیری باڵکۆنەکە ئەکەم و ئەبینم،
خۆڵ خەریکە گوڵەکان ئەخنکێنێ
ئیتر تاقەتی درۆم نامێنێت و ئەڵێم:
ئەبێ ئەم نیشتمانه بەجێ بێڵم
تەواو
ئەم نیشتمانە خەونی تیا نەماوە…
تەواو…