ئارامتر لە منە با
پتەوتر لە منە خاک
گەشتر لە ئاسمان بۆ بەرفراوانییە
نیگاهت
پەلم وەریوە لە چرۆی وشەکانت
کە هەموو
بە مێلۆدیی زەردەپەڕ
قەتیسی پەڕەژاڵیان
هێشتم
هەنووکە ئەتبیستم ئەگەرچی کاڵ
هێمان
ئەتخوێنمەوە ئەگەرچی نووسین
وەهمی تەنیایی گەڵاکان بوو
ئەو دەمەی تۆ
ئەتکردە بەرت
#ژاندۆس