لەگەڵ ئەو هەموو شتێک جوان بوو، بەڵام درۆ بوو؛
منیش باوەڕم پێ کرد. باوەڕم کرد کە هەمووی خەونە. باوەڕم کرد کە ئەو چاوە تەڕانە، ئەو شەوە سارد و خەفەتبارە هەمووی خەونێکی ناخۆشە. له خەو ڕادەبی و لە بیرت دەچێتەوە تەنیایی چەنێک دژوار بوو، درۆ چەندە پڕئێش بوو، لە بیرت دەچێتەوە که وشەکان و قسەکان بەس قسەن و بۆوە نابێ بڕوایان پێ بکەی. لە بیرت دەچێتەوە کە هیچ شتێک بایەخی نییە. هەموو ئەمانەت لە بیر دەچێتەوە. ئەمەی تۆ دەیبینی، خەونە...