🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ
✔️
@Komalga📌#ئافرەتانی_مێژوو
سۆتلانا ئێلکسیۆڤیچ(1948)
یەکەمین نووسەری مێژوویە کە
بەهۆی نووسینە بەڵگەییەکانی
لە ژانری بەڵگەدا توانیویەتی
خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە...
گێڕانەوەیەکی پڕ لە کەندوکۆسپە
لەو بەڵگەنووسە بلاڕوسییە کە
بیرەوەری ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە
لە یەکێتی سۆڤیەت لە شەڕی دووهەمی جیهانی بەشدار بوونە،
ئێستا دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێکی زۆر باس لەو تەنیایی و مۆتەکە و
سەرلێ شێواویانەیان دەکەن...
ئەو چەند سەد کەس لەو ژنانە پەیدا دەکات و لەگەڵیان دەدوێت.
کە لە هەر چینێک بن؛
تیمارکەر، نیشانەشکێن، فڕۆکەوان جلشۆر، چریک، بێسیمچی و...
بیرەوەریەکانیان دتوروژێنن...
ژنانێک کە پۆتینیان خستە قاچیان و لەناو ئاوێتەی خاک و خوێن و
ترسدا بە زیندوویی مانەوە...
ئێلیکسیڤیچ، بە نووسینەوەی ئەو مرۆڤانە لەقەراخ یەکتر، گشتیەتێک دروست دەکات دژبەیەک و وروژێنەر،
پڕ لە هاتوهاواری بێدەنگ...
پەرتووکەکە هێندێک جار دەچێتە ساتانێکەوە کە سەرووترە لە خوێندنەوە و بیستنی ئەو شتانەی باون لەناو خەڵک لەبارەی شەڕەوە.
بەبێ پەردە و بێ هیچ شاردنەوەیەک، یەکجێ دایکێکمان پێشان دەدات کە بۆ پەڕینەوە لە خاڵی پشکنینی ئاڵمانیەکان منداڵەکەی دەخوێ دەگرێت، هەتا منداڵەکە تای وەسەر کەوێت و پێستەکەی سوور هەڵگەڕێت و سەربازەکان لێی بترسێن لە ترسی نەخۆشی تیفۆیی، (تیفوس)هەتا لەناو قۆنداخەی منداڵە سوورهەڵگەڕاو و بە گریانەکە بتوانێت دەرمان بۆ چریکەکان بەرێت...
ئەوە کتێبی ئەو جۆرە مرۆڤانەیە...
♦️بەشێک لەو کتێبە...
یەکێک ئێمەی فرۆشتووە...
ئاڵمانیەکان زانیویانە خێوەتگەی چریکەکان لەکوێیە.
لێڕەوار و ڕێگانی بۆ وێیان لە هەموو لاوە خستبووە ژێر چاوەدێری.
ئێمە لەنێو دەوەنەکانی لێڕەوار خۆمان شاردبۆوە.
هۆڕەکان ئێمەیان دەپاراست،دوژمن نەدەهاتە نێو زۆنگاوەکان،
تێیدا حاسێ دەبوو و دەربازیان نەدەبوو.
بێتەلچیەکی ژنمان لەگەڵ بوو،کە زەیستان بوو.کۆرپەکە برسی بوو. شیری دەویست.
بەڵام دایکەکە، بۆخۆشی برسی بوو.
شیر نەبوو و کۆرپەکە دەگریا.
دوشمن نیزیک بوو، بە سەگەکانیانەوە...
ئەگەر سەگەکان دەنگێکیان بیستبا، هەموومان دەمردین.
گرووپەکە نیزیک بە سی کەس بووین؛تێ دەگەی؟
لە کۆتاییدا بڕیارمان دا.هیچ کەس نەیدەوێرا فرمانی فەرماندەکە بگەیەنێت.بەڵام دایکەکە لە بابەتەکە گەیشت.منداڵە قۆنداخ کراوەکەی خستە ژێر ئاو و ماوەیەک ئاوا ڕایگرت؛ئیدی کۆرپەکە نەدەگریا...هیچ دەنگێک نەدەهات...ئێمە نەماندەتوانی سەرمان بەرز بکەینەوە،لەڕوومان نەدەهات چاو لە چاوی دایکەکە بکەین،نە چاو لەچاوی یەکتریش.....
لە گێڕانەوە ناخ وروژێنەکانی کە سۆتلانا ئێلسیۆڤیچ لەو ژنانەی کە لە شەڕی دووەمی جیهانی لە سوپای یەکێتی سۆڤیەت ئامادە بوونە بیستوویەتی و لە کارە کەموێنەکەی بە ناوی شەڕ شێوەی ژنانەی نییە نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە
🖊نووسەر: #سۆتلانا_ئیلکسیۆڤیچ
📖کتێب: #شەڕ_شێوەی_ژنانەی_نییە
✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان
✔️
@Komalgahttps://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ