کتێب‌ بۆ کورد


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


کتێب بۆ کورد ماڵێک بۆ خوێنەرانی موسوڵمان

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


السلام علیکم

هاوڕیان کارێکی خێری هەیه نووسینەوەی تەفسیری قوڕئانە ووتاری مامۆستایەکی عەقیدە پاکە ئەی کەین بە کتێب و بلاوی ئەکەینەوە هەرکەس ئەتوانی نامە بنێرێت جزاک الله خیرا ان شاءاللە وەکو سەدەقەی جاریە بۆتان ئەمێنێتەوە هەرکەس بیخوێنتەوە خێرەکە بۆ ئێوەش دێ

@Hifdd86r






Video is unavailable for watching
Show in Telegram
ڕۆژری هەینیتان پیرۆزە صەڵاواتتان لەبیر نەچێت.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

@ktib_bokurd


موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان .pdf
73.5Mb
(٨٥)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [معاويەی کوڕی أبي سفيان]
نوسینی: م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨٥)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [معاويەی کوڕی أبي سفيان]
نوسینی: م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس لە کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار معاوية کوڕی أبي سفيان دەکات، لەگەڵ گەورەبوونی و تەسلیم بوونی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاوەکو کۆچی دوایی و وتاریی کۆتایی و وەسیەتەکەی.....


ـ کتێبەکە،دانایی و زانست و دڵسۆزیی و سیاسەت و ئازایەتی و دادپەروەریی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا و بەتایبەت لەوکاتەی پێشڕەویی فتوحات و ئەمینداریی مسوڵمانانی دەکرد.
پێغەمبەرـﷺـ لەزۆرێک لە فەرموودەکاندا ستایشیی دەکرد.
نوسەری سەرەتای سروشی ئیلاهی بوو.

زمانی نوسین لەم کتێبەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕەوان داڕێژراوە.


گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


نوسەیبەی کچی کەعب.pdf
25.1Mb
(٨٤)
 
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: نوسەیبەی کچی کەعب
نوسینی: م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨٤)
 
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: نوسەیبەی کچی کەعب
نوسینی: م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی  پەرتووکەکە باس لە کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [نُسَيبَة] دەکات، لە هاتنەناوەوەی بازنەی ئیسلام و موسڵمان بوونی تاوەکو وەفاتی لە سەردەمی خەلافەتی [عومەری کوڕی الخطاب].

ـ کتێبەکە، ئازایەتی و جەسووریی و خۆنەویستیی و فیداکاریی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا و بەتایبەت لەماوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کافران لە جەنگە جیاوازەکاندا
لەبەرامبەر بڕوا و دامەزراویی بۆ پەیامی ئیسلام و نوێکردنەوەی پەیمانی مسوڵمانییەتیی.

زمانی نوسین لەم نامیلکەیەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕەوان داڕێژراوە.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


دایکی_ئیمانداران_ڕەملەی_کچی_ئەبو_سوفیان.pdf
8.4Mb
(٨۳)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [رَملة بنت أبو سفيان]ـ دایکی ئیمانداران
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨۳)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [رَملة بنت أبو سفيان]ـ دایکی ئیمانداران
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس لە ژیاننامە و، کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [ ڕەملەی کچی ئەبوسوفیان] دەکات، تا دەگاتە  کۆچی دوایی بەماوەیەک لە دوای کۆچی دوایی پەیامبەرـﷺـ.

ـ کتێبەکە،ڕێز و لەخۆبوردویی و بەهێزیی باوەڕ،
دونیانەویستیی یەکێک لە خێزانەکانی پێغەمبەرـﷺـ ـمان بۆ دەخاتە ڕوو.

زمانی نوسین لەم کتێبەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕوون و ڕەوان داڕێژراوە.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


زەیدی_کوڕی_سەهل'ئەبو_طەلحەی_ئەنصاری.pdf
15.4Mb
(٨۲)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [زيد بن سهل]ـ ئەبو طەلحە ـ
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨۲)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: [زيد بن سهل]ـ ئەبو طەلحە ـ
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی  پەرتووکەکە باس لە ژیاننامە و، کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [ زەیدی کوڕی سەهل] دەکات، تا دەگاتە  کۆچی دواییەکەی ـ لەنێو لەشکردا و لە میانەی جیهاد و لەسەر پاپۆڕێک لە نێوەندی دەریادا تووشی نەخۆشییەک دێت و دەبێتە هۆکاری کۆچی ئەبەدیی.

ـ کتێبەکە، لەخۆبوردویی و بەهێزیی و، دونیانەویستیی و بەرجەستەکردنی ئایاتەکانی قورئان  و خۆشەویستی پێغەمبەرـﷺـ ـمان  لەلایەن ئەم هاوەڵەوە بۆ دەخاتە ڕوو.

یەکێک بوو لە خانەدانە بتپەرستەکانی شاری یەثرب و لەئەنجامی خواستنی ئوم سولەیمەوە مسوڵمان بوو.

زمانی نوسین لەم کتێبەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕوون و ڕەوان داڕێژراوە.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


عومەیری کوڕی سەعد.pdf
17.2Mb
(٨۱‌)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: عومەیری کوڕی سەعد
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨۱‌)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان: عومەیری کوڕی سەعد
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس لە کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار عومەیر دەکات، هەر لە منداڵییەوە
بۆ ئاوێزان بوونی بە ئیسلام و موسڵمان بوونی تاوەکو وەفاتی لە سەردەمی خەلافەتی [عومەری کوڕی الخطاب].


ـ کتێبەکە، وەفاداری و ڕاستگۆیی و خۆنەویستیی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا و بەتایبەت لەماوەی کاربەدەستیی لە (حیمص)
لەبەرامبەر بڕوا و دامەزراویی بۆ پەیامی ئیسلام و یەکخستنی دەولەتی ئیسلامی.

زمانی نوسین لەم نامیلکەیەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕەوان داڕێژراوە.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


ئەبو_ئەییوبی_ئەنصاریخالیدی_کوڕی_زەید.pdf
11.5Mb
(٨۰)

ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان ئەبو ئەییوبی ئەنصاری
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(٨۰)

ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان ئەبو ئەییوبی ئەنصاری
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی  پەرتووکەکە باس لە چمکێکی ژیاننامە و، کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [ئەبو ئەییوبی ئەنصاری ] دەکات، لەوساتەوە کەوا پەیامبەرـﷺـ کۆچدەکات بۆ مەدینە و لەنێو نهۆمێک لە مالە دوو نهۆمییەکەیدا جێگیردەبێت تاوەکو مزگەوتی مەدینە لەو زەوییە چۆڵەدا دروستدەکرێت کە حوشترەکە تێیدا شانی دادا
تا دەگاتە کۆچیی دوایی لەگەشتی جیهاددا و لە تەمەنی ٨٠ ساڵیی لە سەردەمی خەلافەتی [علي بن أبي طالب] - رضي الله عنه -.


ـ کتێبەکە،دڵسۆزی و بەهێزیی باوەڕ و تێگەیشتوویی و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر ـﷺـ و پەیامەکەی و دونیانەویستی و ئیڕادەی جیهادی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


عبداللەی کوڕی مەسعودpdf_230413_020732 (1).pdf
18.2Mb
(۷۹)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان عبداللَّه بن مسعود
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید


@ktib_bokurd


(۷۹)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان عبداللَّه بن مسعود
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی  پەرتووکەکە باس لە چمکێکی ژیاننامە و، کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [عبداللّٰه بن مسعود] دەکات، لەوساتەوە کەوا لە تەمەنێکی چکۆلەدا پیشەی شوانیەتی بۆ [عقبة بن معيط]ـی سەرداریی ناوداری قوڕەیش بەجێدەگەیاند،
تا مسوڵمانبوونی لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پەیامبەرـﷺـ و أبوبكر ـ رضي اللّٰه عنه - لەهەمان ئەو ئیستیکانە شیرەی خواردەوە کە ئەوان لێیان خواردبوەوە!
تا دەگاتە کۆچیی دوایی لە سەردەمی خەلافەتی [عثمان بن عفان] - رضي الله عنه -

ـ کتێبەکە،دانایی و ئامۆژیاری و ڕەوانبێژیی و دڵسۆزیی و جەسووری و دونیانەویستی و ڕاستی ویستیی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا.

پێغەمبەر ـﷺـ لەزۆرێک لە فەرموودەکاندا ستایشیی دەکرد تا ئەوەی ڕێنمایی مسوڵمانانی دەکرد کە قورئان لە [عبداللّٰه بن مسعود]ـەوە وەربگرن .

یەکەم مسوڵمان بوو، بەئاشکرا قورئانی دا بە گوێی قوڕەیشییەکاندا بەخوێندنەوەی سوڕەتی [الرحمٰن]

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd


عبداللەی کوڕی عەبباس.pdf
45.3Mb
(۷٨)
 
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان عبداللّٰەی کوڕی عەباس
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

@ktib_bokurd


(۷٨)
 
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان عبداللّٰەی کوڕی عەباس
نوسینی:  م.حبیب محمد سعید

ناوەڕۆکی  پەرتووکەکە باس لە کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار عبداللّٰەی کوڕی عەباس دەکات، لە مسوڵمان بوونیەوە ـ لە تەمەنێکی کەمدا ـ تاوەکو کۆچی دوایی لە ڕەمەزانی ساڵی ٣٢ـی کۆچی.


ـ کتێبەکە،خواپەرستی و وەرەع و زانست و دڵسۆزیی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا و بەتایبەت لەوکاتەی تەئویل و تەفسیریی ئایاتەکانی دەکرد و بابەتە فیقهـییەکانی دەگەیاندە مسوڵمانان.

بەهۆی زانستەکەیەوە ناوزەدکرابوو بەـ حِبرُ الأمّة -
لە کەسوکاری پێغەمبەر ـ ﷺ ـ بوو،
بەوپێیەی لەڕێی عبدالمطلب ـەوە دەبووە ئامۆزای.

زمانی نوسین لەم نامیلکەیەدا لە وشە و دەستەواژەدا دەوڵەمەندە و ڕەوان داڕێژراوە.

گەر دەتهەوێ  ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!

@ktib_bokurd

20 last posts shown.

1 724

subscribers
Channel statistics