کە مرد لەیلا، خەبەریان دا بە مەجنوون
ئیتر دنیا لەبـــەر چــــاوی نەما ڕوون
••
یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و دادوهاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یـار
••
لە گۆڕســتان منــــــاڵێکی بــەدی کرد
بە چـاوی سـوورەوە پرسی بەوی کرد
••
گوتی: لەیلا لەناو کـام گۆڕە مەدفوون
وتی: هێشتا لە عیشقا کاڵی مەجنوون
••
لەسـەر هەر گۆڕێ، تۆزێ گڵ جیــا کە
بەیــادی عیشـــقەوە، بۆنـــی پیــــا کە
••
لە هــەر خـاکێ کە بۆنی مەیلی لێهات
وەسـەر کە خاکوخۆڵ، ئەو جێیە جێگات
مامۆستا ھەژار
ئیتر دنیا لەبـــەر چــــاوی نەما ڕوون
••
یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و دادوهاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یـار
••
لە گۆڕســتان منــــــاڵێکی بــەدی کرد
بە چـاوی سـوورەوە پرسی بەوی کرد
••
گوتی: لەیلا لەناو کـام گۆڕە مەدفوون
وتی: هێشتا لە عیشقا کاڵی مەجنوون
••
لەسـەر هەر گۆڕێ، تۆزێ گڵ جیــا کە
بەیــادی عیشـــقەوە، بۆنـــی پیــــا کە
••
لە هــەر خـاکێ کە بۆنی مەیلی لێهات
وەسـەر کە خاکوخۆڵ، ئەو جێیە جێگات
مامۆستا ھەژار