دواتر چووە ناو خۆیەوە و وتی:
لە دەروازەی هەموو شارێک
لە پشتی هەموو دەرگای ماڵێک
لە پشتی هەموو پەنجەرەیەکی کراوەی ژوورێک
ژنێکی لێیە
کە لەچاوەڕوانیدا پیر ئەبێت...
دواتر بە دەستە لەرزۆکەکانی فرمێسکەکانی سڕی و وتی:
ئەگەر گەنج ببمەوە
ئەو ژنەی کە خۆشی ئەویستم
سەد بیانووی ڕۆشتن ناگۆڕمەوە بە گوڵێکی کاڵەوە بووی سەر کراسەکەی
لەتەنیشتی ئەمێنممەوە و
لۆچەکانی نێو چاوانی ماچ ئەکەم و
قژە سپییەکەی بۆ ئەهۆنمەوە و
دەستە لەرزۆکەکانی ئەگووشم و
پێی ئەڵێم
پیری و هەزار عەیب نا
تۆ و پیری و هەزار جوانی...
گۆران سەعید
@l_barkod