ئەی دووکەڵی ڕەنجەکانم!
لەسەر ناوچەوانی گرژی
ئەم ئاسمانە بێباکە چیم بۆ ئەنووسیت؟!
من ئەتوانم فریای خوێندنەوەی چەند هیوا و
بەهاری سووتاو بکەوم؟!
من کێ بکەم بە شایەتی
ئەم هەڵقرچانەی ژیانم؟!
- تۆ زەردەشتێکی سووتاوی
ئەوەتەی هەی گڕ ئەتخوات و هەر گڕ ئەگری
ئەوەتەی هەی ئەم جیهانەیش
ئاسمانێکی کوێر و کەڕە و
تۆیش بەردەوام هەر دووکەڵی!
ئەم کتێبەی مامۆستا بۆ کەس باس ناکرێ...!
#شێرکۆ_بێکەس
@Mad_Music2