منیش ئەڵێم!
ئەڵێم ئەم شارە بەجێبهێڵم و فەڕشی ئەم ڕێگایەی پێیدا ئەڕۆم، بە دواما کۆ بکەنەوە! ئـــەڵێم دڵم لێرە، لە پاڵ هەموو چرای کۆڵانەکانا، لە سەر شەقامە گەورەکەی هەموو گەڕەکێ یان لە خۆرئاوای غەریبی ڕەنگزەردی ئێوارەیێکی پاییزی ئەم شارەدا بەجێ بهێڵم و ڕوو بکەم لەو شێعرەی بۆ من هەڵنەبستراوە! ڕوو بکەم لەو جێگایەی تاسەی منی نەکردووە؛ ڕوو بکەم لەو گۆرانییەی قەرزاری گوێمە!
ئەڵێم بڕۆم و خۆمێکی بزر بدۆزمەوە! بەڵکوو خۆمێکی غەریب پەیدا بکەم و تاسەم لە خۆم بشکێ! ئەڵێم با چەن ساتێ دەربەدەر بم و لە دواییدا سەر لە ئاوەدانی و شارەکەی تۆ دەربهێنم!
ئەڵێم بڕۆم...
#جوانە_ئەبووبەکر
@Mad_music2