من شاعیری دڵی خۆمم.
چیتان دەوێ بەرماوخۆران؟
بۆ چەقۆتان هەڵگرتووه،
سینگی شێعرەکانم بدڕن؟
ئاگادار بن،
لەم بێشەدا شێر خەوتووه.
کەم وەک داڵاش،
بەسەر جەستەی ماندووی خەمڕێژمدا بفڕن.
ئێوه چین من بتاندوێنم؟
من دارێکی باڵابەرزم.
گەرچی تووشی مەرگەساتی وەرزی ڕەشم،
بەڵام هەرگیز،
سەرم بۆ چی دارکونکەرەی دنیا هەیه،
دانانوێنم.
وەکوو تانه کەوتوومه سەر گلێنەی چاوتان.
هاتوچۆم وەک خەنجەرێکه،
ڕۆ دەچێته نێو دەروون و
قووڵایی هەست و هەناوتان.
#جەلال_مەلەکشا
@Makoyjwani