لە نێو بێ ویژدانی ئەم مرۆڤانە دا هەوڵدە مرۆڤێکی باش بیت، جیاواز بیت، باش بون و جیاواز بون بەو سروشتەی پێت بەخشراوە، ئێ ناکرێ وەک شەپۆل لەگەڵ زۆرینە بڕۆی هەمیشە بە تایبەت ئالێرەدا کە زۆرینە زۆربەی جارەکان هەڵەن، ئێمە دەبێت بەجوانی لە مەفهومی هەموو ئەو شتانە دوبارە بکۆڵینەوە کە لە منداڵیەوە تا ئێستا بەر گوێمان کەوتون و بونە بە ئەساسی بەڕێ کردنی ڕۆژەکان و بڕیارەکانمان، دەبێت دوبارە هەموو ئەو شتانە داڕێژینەوە کە پێیان دەوتین و فەرز دەکرا بەسەرمان لەسەر بنەمای ڕاستیەکان و حەقیقەت، لەڕاستی دا دەبێت خۆمان بەدوای هەموو ئەو فۆرمانە بگەڕێین کە ئەیزانین و بیکەینە جێی گومان و پرسیار تا دڵنیا دەبینەوە، لەگەڵ ئەوەش دا هێشتا نابێت بڕیاری حەتمی لەسەر بدەین، چونکە ڕاستیەکان هەمیشە لە گۆڕان دان لەگەڵ کات دا، ئەوەی ئێستا ڕاست و لۆژیکە، ڕەنگە لە چەند ساڵی داهاتوو دا هەڵە و نا مەنتقی بێت.