هیچ شتێک ناچارم ناکات تا ئەم کاتە درەنگانەی شەو بمێنمەوە ئەگەر بیرکردنەوە نەبێت، هەر ئەوەی ئەتوانم بیر بکەمەوە هەندێک جار تا کۆتا سنور رقم لێی دەبێتەوە و هەموو ئاواتم دەبێتە ئەوەی وەک سەرەتا و منداڵێک، گەمژە بم، هەندێک جاریش بیرکردنەوە ئاسودەم ئەکات، ئەتوانم بڵێم ئەوانەی غەرقی بیرکردنەوە ئەبن لە هەموو شتێک دا زیاتر لە دوو دیو ئەبینن، ڕەنگە سەدان دیویش بێت، بەڵام هەر دیوێک کردنەوەی پەنجەرەیەکی بەدبەختییە، لە ئەنجام دا هەموو بیرکردنەوەکان لە خاڵێک دا کۆ دەبنەوە، ئەویش نائومێد بونە لە کۆتایی دا.