نوستالۆژیا ♡


Channel's geo and language: Iraq, Arabic
Category: Telegram


نوستالۆژیا ئینکارییە، ئینکاری کردن
لەبەردەستەیەکی ئازاربەخش!
ــ
تێبینییەکی بچووک؛
ئەو نوسینانەی ئێرە تایبەتن،
ئەگەر بردت ناوی چەناڵەکەشم بنووسە.

بۆ هەر سەرنجێک .. @Edres_Khalls
🌻

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iraq, Arabic
Category
Telegram
Statistics
Posts filter


مرۆڤ هەر نابێ تخونی شتێک بکەوێ ، کە دەرقەتی نایێ ، دەست بدە ئیشێ کە توانات بەسەریدا بشکێ …





🌻


مرۆڤ تا کوێ دەتوانێ درۆ بکات ؟ بەڵام چۆن دەتوانیت بیری لێنەکەیتەوە ؟ بۆ خۆمان درۆ ناکەین ؟ دەی لێگەڕێ با درۆ بکەن ، ڕۆژێک هەر دێت نایانەوێ درۆ بکەن …





🌻


مرۆڤ بەبێ کار هەڵناکات ، بەبێ دەستکەوت ناژی ، ئەگەر هەلومەرجی کاری بۆ فەراهەم نەبێت ، گوێ بە هیچ نادات ، ئەخلاقی دەگۆڕێ ، ڕەفتار و تەبیعەتی دەشێوێ ، ڕوو دەکاتە دزێوترین تاوان …





🌻


ئەم ڕستەیە ساڵانێک بەر لەئێستا خوێندمەوە ، بۆئەوکاتە لام شتێکی نامەنتیقی بوو ، ئاخر چۆن دەبێت کەسێکت خۆشبوێت و نەتەوێت ؟
چۆن دەکرێت کەسێکت خۆشبوێت و بتەوێ دووریش بێت لە ژیانت ؟
بەڵام لەکۆتاییدا تێگەشتم ، هیچ ڕستەیەک نییە هێندەی ئەم چەند وشەیە مەنتیقی و واقعی بێت ..
ئێمە زۆرکات ، کەسانێکمان لەقوڵای دڵەوە خۆشئەوێت ، بەڵام چیتر ناتوانین لەگەڵیان بین ، لە ناخەوە خۆشماندەوێن ، بەڵام کردار و هەڵسوکەوتەکانیان چیتر ڕێگەنادات لە ژیانماندا بمێنن بەڵام شوێنیان لە دڵدا چەسپاوە !






🌻


ئەو شتەی کە هەر بەڕاستی مرۆڤ بێتاقەت دەکا غەریبییە ! نا هیچ شوێنێ وەک زێدگەی مرۆڤ نییە ...





🌻


پیاوەکان
بە زەرفێک پرتەقاڵ و
کۆڵێک ھیلاکی دەگەڕێنەوە ماڵ !






🌻


دواتر خۆشەویستی نهێنییەکی خوداییە ، هەرچییەک بوبێت پێویستە لە چاوە نامۆکان بپارێزرێت ، ئەمە پێی دەوترێت پیرۆز ڕاگرتن ، باشترین و جوانترینە …






🌻


مرۆڤ چەندە بچوك بێ ، چەندە نەگبەت و چەند كەم بایەخ بێت , بەتەبیعەت حەزدەكات كەرامەتی مرۆڤایەتی بپارێزرێت ..

هەر زییندانیەك چاك دەزانێ كە زیندانیە ، كەسێكی ناخۆشەویستەو دەزانێ لەچاو بەرپرسەكانیدا هیچ نیە ، بەڵام نە تەلبەند و نە كۆت و زنجیر ئەوەی بیرنابەنەوە كە ئەو مرۆڤە و دەبێ مامەڵەیەكی مرۆڤانەی لەگەڵ بكرێت , خودایە ! مامەڵەی مرۆڤانە چەندە پێویستە !

لەوانەیە مامەڵەیەكی مرۆڤانە ئەوكەسەش لە هەڵدێر ڕزگار بكات كە دەمێكە وێنەی خودای لە دڵ و دەرووندا ئاوابووە !




🌻‎


ئایا هەر بەڕاستی خۆشم دەوێ ؟ دیسان نەمتوانی وەڵامی ئەم پرسیارەی خۆم بدەمەوە …




🌻


هەندێك کەس هەن هەر لەخۆوە دەچنە دڵەوە ، تەبیعەتییان هێندە بەرزە ، هێندە جوانە کە خودا بەهرەیەکی وای داونەتێ کە پیاو تەسەوڕ ناکات ڕۆژێك لە ڕۆژان ژەنگ هەڵبێنن و گەندەڵ بن !





🌻


ڕاستە سەروەت و سامان زۆر بووە
بەڵام بیرو هزر کەمتر بووە !

حاڵی حازر هیچ بیرو هێزێک نیە تیرەی مرۆڤ یەکبخات و پەیوەندیە مرۆییەکان پتەو بکات ...




🌻


هەرچی بەهرە و بەخششی سەر رووی زەوی هەیە بیڕژێنە بەرپێی ، تا قوڕقوراگە لە بەختەوەریدا نغرۆی بکە ، هەر پێنج پەنجەتان لە هەنگوین هەڵبکێشن وبینێنە دەمی ، وەها لە پارەی بێ منەت بکەن کە ئیدی بی لە خواردن و خەوتن و هەوڵدان بۆ درێژەدان بە مێژووی پڕشکۆی مرۆڤایەتی هیچ ئیشێکی تری نەبیت ، کەچی ئا ئەم مرۆڤە تەنیا لە بێباریان و هەر بۆ ئازار و ئەشکەنجەدان لێتان هەڵدەگەرێتەوە و سەنگەرتان لێدەگرێت …




🌻


دەوڵەمەندان حەزناکەن هەژاران بە دەنگی بەرزو بە ئاشکرا گلەیی لە بەختی خۆیان بکەن ، وا دیارە ئەمە پەست و بێزاریان دەکات …





🌻


زۆر شەرمە درۆ لەگەڵ منداڵاندا بکەین ، چونکە چەند هەوڵ بدەین شتەکانیان لێ بشارینەوە ، خۆ بە خۆ هەموو شتێک تێدەگەن و دەزانن ، بۆیە ئەو شتەی کە ئێمە لێیان بشارینەوە ، ڕەنگە بە لنگە و قووچی و نادروستی تێی بگەن و فێری ببن ، بەڵام من بە دروستی تێیان دەگەیەنم ، مرۆڤ کە بیر لە منداڵییەتیی خۆی بکاتەوە ، ئەوجا ڕاست و دروستی ئەم قسانەی منی بۆ دەردەکەوێ ...





🌻


لێرەدا پرسارێک دێتە پێشەوە ، کە ئایا نەخۆشی تاوان دروست دەکات ، یان خودی تاوان بە پێی سروشتی خۆی ؟





🌻


جیهانی منتان پڕ کرد لە چیرۆك !





🌻


هەرگیز نەیدەویست هەست بە تەنیایی بکات ، چونکە دەیزانی هەست کردن بە تەنیایی لە خودی تەنیایی ترسناکترە …





🌻


ئەو هەموو ئەستێرانەی بە منداڵی فریا نەدەکەوتین بیانژمێرین ، ئێستا لە کوێن ؟!






🌻


ڕۆژەکان تێپەڕین و منیش هەر ڕۆژە و زیاتر شارەزای ئەم دنیایە ئەبم ، ئیتر کەمتر خەیاڵاوی ئەبم و درەنگتر باوەڕ بە خەڵک دەکەم ، کەمتر سەرم لەناشرینییەکانی دنیا ئەسوڕمێت ، کەمتر بایەخ بە هەستەکانم ئەدەم ، ڕۆژەکان تێدەپەڕن و منیش دوور دەکەومەوە لە هەموو شتێ ...






🌻


مرۆڤ پلان دادەنێت ، بەڵام خودا بڕیار دەدات ...






🌻

20 last posts shown.

7 328

subscribers
Channel statistics