دلنيام سوودى دهبێت بۆتان لهگهل رێزم دا
- گرنگ نییە تەمەنت چەندە، لە کاتی بینیی دایکت لە باوەشی بگرە.
- ئەگەر کەسێک لە پەیوەندی تەلەفۆنی تۆی لە چاوەڕانیدا بە جێهێشت و وەڵامی پەیوەندییەکی دیکەی دایەوە، تەلەفۆنەکەت دابخە.
- هیچ کات بە یەکێک کە خەمێکی گەورەی هەیە، مەڵێ: "دەزانم لە چ حاڵێک دای!"، لە راستیدا نازانی لە چ حاڵێک دایە.
- لە یادت نەچێت هەندێکجار بە دەست نەهێنانی ئەوەی دەتەوێت لە بەختی باشی خۆتە.
- هیچ کات بە پیاوان مەڵێ کە قژت هەڵدەوەرێ، خۆی دەزانێت.
- لە ناخی دڵتەوە عاشق بە، لەوانەیە هەندێک زیانت پێ بگەیەنێت، بەڵام تەنیا رێگەی باشترین سوود وەرگرتن لە ژیان ئەمەیە.
- لە بارەی بابەتێک کە لێی تێنەگەیشتووی، بڕیار مەدە.
- کاتێک پرسیارێکیان لێکردی و نەتەویست وەڵام بدەیتەوە، بزەیەک بکە و بڵێ: "بۆچی دەتەوێت ئەمە بزانی؟".
- هیچ کات سەرکەوتنەکانت پێش بەدیهاتنی ئاشکرا مەکە.
- هیچ کات کۆتایی فیلم و کتێبە خۆشەکان مەگێرەوە.
- هەر کاتێک هەستت بە ماندووبوون کرد و پێویست بوو بەردەوام بیت، دەست و چاوت بشۆ و گۆرەوی و جلی خاوێن بپۆشە، ئەو کات هەست دەکەیت کە وزەی نوێت بەدەستهێناوە.
- هیچ کات بە زگی پڕ وتار مەدە.
- بەختەوەری و ئیسراحەت بە یەک مانا وەرمەگرە.
- هیچ کات ئامێری کارەبایی نیوداش مەکڕە.
- پیشەیەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ دەوڵەمەندکردنت، روحیشت دەوڵەمەند بکات.
- هەوڵ بدە لەو کەسانە مەبە کە دەڵێن: "ئامادەبن، نیشانە بگرن، تەقە بکەن".
- هەر کاتێک بۆت رەخسا دەستی منداڵەکانت بگرە، کاتێک دادێت کە رێگەت پێنادەن دەستیان بگری.
- سەیوانێکی رەنگ کراوە بکڕە، دۆزینەوەیان لە نێوان سەیوانە رەشەکان ئاسانە و لە رۆژانی بارانی خەمیگن، شادی هێنەرە.
- کاتێک چاکەت و پانتۆلی رەشت لەبەردایە، شیرنەمەنی شیرەدار مەخۆ.
- هیچ کات لە شوێنی کارکردنت، باس لە کێشە خێزانییەکانت مەکە.
- کاتێک لە سەفەردای و بۆ جەمی نیوەڕۆ دەگەیتە شارێک، لە خواردنگەیەک نان بخۆ کە لە ناوەڕاستی شارەکە دابێت.
- لە حەمام گۆرانی بڵێ.
- لە رۆژی لە دایک بوونت، نەمامێک بڕوێنە.
- بە شێوازێک بژی کە ئەگەر منداڵەکانت کارێکی باش و میهربانی و گەورەییەکیان بینی، تۆیان بێتە یاد.
- دوای تەمبێ کردنیان، منداڵەکانت لەباوەش بگرە .
- تەنیا ئەو کتێبانە بە ئەمانەت بدە کە لێیان بێزاری.
- با کاتژمێرەکەت پێنج خولەک لە پێش بیت.
- لەکاتی یاری کردن لەگەڵ منداڵەکانت رێگە بدە با ئەوان بیبەنەوە.
- شیری کەم چەوری بنۆشە.
- هیچ کات لەکاتی برسیەتی مەڕۆ بۆ شت کرین، زیاد لە پێویستت شت دەکڕیت.
- خۆ بەگەورەزان مەبە، پێش ئەوەی تۆ لەدایک ببیت زۆرێک لە کارەکان ئەنجام درابوون.
- لەو کەسەی کە هیچی بۆ لە دەستدان نییە، بترسە.
- دڵنیا بە کە بەختەوەری دەچێتە لای ئەو کەسانەی کە هەوڵی بۆ دەدەن.