🔰⛔ووتەی کەسانێک .. کاتێک پرسیار لە کەسێکیان دەکرێت دەربارەی شتێک کە زانیاری نیە سەبارەت بەو شتە و نایزانێت دەڵێت: خوا و پێغەمەرەکەی زاناترن" الله ورسوله أعلم" ..
✍الامام المحدث محمد ناصرالدين الألباني رحمه الله تعالى فەرموویەتی :
📌وا باوە لەلای زۆرێک لە خەڵکی ، کاتێک پرسیاریان لێ دەکرێت دەربارەی شتێک کە ئەوان زانیاریان نیە سەبارەت بەو شتە و نایزانن ، جا چ لەتوانای مرۆڤدا بێت ئەو شتە بزانێت یاخود لە توانایدا نەبێت ؛ وەڵام دەداتەوە بە : خوا و پێغەمبەرەکەی زاناترن" الله ورسوله أعلم" ..
📌ئەمەش جەهل و نەزانینە بە شەرع ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ غەیبی نەدەزانی لەو کاتەی کە زیندوو بوو وەک چۆن خوای گەورە باسی ئەوەمان بۆ دەکات لە قورئاندا{[وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ] وه ئهگهر من نهێنی غهیبم بزانیایه ئهوا ئیشی خێرو چاكهم بۆ خۆم زۆر ئهكرد له كڕین و فرۆشتن و بهرژوهندی دین و دونیا [وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ] وه ههرگیز تووشی خراپه نهئهبووم بهڵام غهیب نازانم بۆیه له ههندێك جهنگدا تێكئهشكێم یان صهحابهم ئهكوژرێ }
📌جا چۆن ئەو شتە دەزانێت دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ لای الله {مردووە} ؟!
جا ئەوەی ڕاستە لەم ڕۆژگارەدا لە وەڵامی قسەکەیدا تەنها بووترێت : خوا زاناترە" الله أعلم"
📌وە هاوەڵان رضي الله عنهم بۆیە بەو شێوەیە وەڵامی پێغەمبەریان دەدایەوە ﷺ بە ووتنی : الله و رسولە اعلم ، چونکە دەیان زانی کە پێغەمبەر ﷺ پرسیاری ئەو شتەیان لێ ناکات و ئیللا زانیاری هەیە دەربارەی ئەو شتە ، وە ئیللا هەواڵی ئەو شتەیان پێ دەدات و بۆیان ڕوون دەکاتەوە .
"جا ئاگاداری ئەم شتە بە ، و لە بێ ئاگایان مەبە "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚أصل صفة الصلاة (3/1019)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺قول بعضهم .. إذا سئل أحدهم عما لا علم له به: الله ورسوله أعلم...
♻️قال الامام المحدث محمد ناصرالدين الألباني رحمه الله تعالى:
🔹 جرت عادة كثير من الناس أنهم إذا سئل أحدهم عما لا علم له به،
سواء كان باستطاعة البشر عادة معرفته أم لا؛ أجاب بقوله: الله ورسوله أعلم.
🔹وهذا جهل بالشرع؛ فإنه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ما كان يعلم الغيب وهو في قيد الحياة - كما حكى الله تعالى ذلك عنه في القرآن: {وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ
السُّوءُ} -؛ فكيف يعلم صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذلك بعد أن انتقل إلى الرفيق الأعلى؟!
🔹فالصواب اليوم أن يقتصر في الجواب على قوله: *الله أعلم.*
🔹وإنما كان الصحابة رضي الله عنهم يجيبونه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بقولهم: الله ورسوله أعلم. لعلمهم بأنه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ما سألهم إلا وعنده علم ذلك، وإلا؛ ليُنَبَّئَهُم به.
*فتنبه لهذا، ولا تكن من الغافلين!*
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚أصل صفة الصلاة (3/1019)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
•┈┈••••○○❁🌷❁○○••••┈┈•
📲 کەناڵی القرآن والسنة بفهم سلف الأمة لە تیلیگرام
http://t.me/quran_sunnah_salaf