*نیشتمان سەری کڕنووشت بۆ ئەبەم بۆ ئەو هەموو ئازارە*
داوەستا لەو خڕ و شیوە
دووکەڵ و بۆگەنی بارووت
نەمامی ناسک و ساوا
بەدەسڕێژ دەبوونە بزووت
دەیشێلا هەڵاڵە و سوێسن
ناڵچەی پۆتینی ژاندەرم
نێرکی بیزا و مەندۆکی تەڕ
دەپەڕین بەگوللەی گەرم
کێوی لە حەوت کێوان تەقین
هەڵۆ دای لە شەقەی باڵان
کەروێشک تەماڵی هەڵگرت
ڕێوی خوشی بۆ کەنداڵان
کۆترە شینکەی قەدی شاخی
لوور بوونەوە ناو ئەشکەوت
سوێسکە لە بن پنچک خزا
چۆلەکە لە جریوە کەوت
📚مامۆستا هێمن
داوەستا لەو خڕ و شیوە
دووکەڵ و بۆگەنی بارووت
نەمامی ناسک و ساوا
بەدەسڕێژ دەبوونە بزووت
دەیشێلا هەڵاڵە و سوێسن
ناڵچەی پۆتینی ژاندەرم
نێرکی بیزا و مەندۆکی تەڕ
دەپەڕین بەگوللەی گەرم
کێوی لە حەوت کێوان تەقین
هەڵۆ دای لە شەقەی باڵان
کەروێشک تەماڵی هەڵگرت
ڕێوی خوشی بۆ کەنداڵان
کۆترە شینکەی قەدی شاخی
لوور بوونەوە ناو ئەشکەوت
سوێسکە لە بن پنچک خزا
چۆلەکە لە جریوە کەوت
📚مامۆستا هێمن