فێرگەی کوردی ڕێنووسی سەرەتایی


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


Similar channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


🌍 مانگەکانی ساڵ بە زمانی کوردی

"لکی،کلهری،سورانی، کورمانجی، هورامی"

🌱 فروردین
نیسان=کرمانج
جێژنان=کەلهوڕی
خاکەلێوە=سۆرانی
نەورۆز=هەورامی
پەنجە=لەکی

🌻 اردیبهشت
گولان=کرمانج
گوڵان=کەلهوڕی
گوڵان، بانەمەڕ=سۆرانی
پاژەرەژ=هەورامی
میریان=لەکی

🍃 خرداد
حۆزەیران=کرمانج
زەردان=کەلهوڕی
جۆزەردان=سۆرانی
چیڵکڕ=هەورامی
گاکور=لەکی

🌾 تیر
تیرمە=کرمانج
پەرپەر=کەلهوڕی
پووشپەڕ=سۆرانی
کۆپڕ=هەورامی
ئاگرانی=لەکی

🌞 مرداد
تەباخ=کرمانج
گەلاویژ=کەلهوڕی
گەلاوێژ=سۆرانی
گەلاوێژ=هەورامی
مردار=لەکی

☀️ شهریور
ئیلون=کرمانج
نوخشان=کەلهوڕی
خەرمانان=سۆرانی
ئاوەوەرە=هەورامی
ماڵەژێر=لەکی

🍇 مهر
جوتمە=کرمانج
بەران=کەلهوڕی
ڕەزبەر=سۆرانی
ترازیێ=هەورامی
ماڵەژێر دوماینە=لەکی

🍂 آبان
مژدار=کرمانج
خەزان=کەلهوڕی
خەزەڵوەر=سۆرانی
گەڵاخەزان=هەورامی
تویلتەکن=لەکی

☃ آذر
کانوون=کرمانج
ساران=کەلهوڕی
سەرماوەرز=سۆرانی
کەڵەهەرز=هەورامی
مانگ سیە=لەکی

دی
چلە=کرمانج
بفران=کەلهوڕی
بەفرانبار=سۆرانی
ئارگا=هەورامی
نووروژ=لەکی

❄️ بهمن
سبات(شوبات)=کرمانج
بەندان=کەلهوڕی
ڕێبەندان=سۆرانێ
ڕابڕان=هەورامی
خاکەلیە=لەکی

⛈ اسفند
ئادار=کرمانج
ڕمشان=کەلهوڕی
ڕەشەمە=سۆرانی
سیاوکام=هەورامی
مانگ لیە=لەکی
🌻 @renusisaratayi


🅰🅰🅰واتای هێندێک لە وشەکان کە لە وانەکادا بەکار هاتووە

🖌پیت = حرف

🖌 وشە = کلمە

🖌 ڕستە = جملە

🖌 بزوێن ، دەنگدار = باصدا

🖌 نەبزوێن ، بێدەنگ = بیصدا

🖌 بڕگە = بخش ( بخشی از کلمە )

🖌 سەرەتا = ابتدا

🖌بێژە کردن = تلفظ کردن

🖌 شێواز = شیوە ، روش

🖌 واتا = معنی

🖌 واتە = یعنی

🖌نموونە = مثال

🖌 لکاندن = چسباندن

🖌 لکاو = چسبیده

🖌 چاوگ = مصدر

🖌 جێناو ، ڕاناو = ضمیر

🖌 لێکدراو = مرکب

🖌 داڕێژراو = مشتق


🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰 چاوگ دەتوانێ

چاوگی داڕێژراو بێت و لە کاتی گەرداندا دەبێ جیا بنووسرێت

بۆ نموونە : هەڵگرتن 👉 چاوگی داڕێژراوی پێشگر + وشەی سەربەخۆ


هەڵم گرت
هەڵت گرت
هەڵی گرت
هەڵمان گرت
هەڵتان گرت
هەڵیان گرت


هەڵی دەگرم 👉 م جێناوە
هەڵی دەگری 👉 ی جێناوە
هەڵی دەگرێ 👉 ێ جێناوە
هەڵی دەگرین 👉 ین جێناوە
هەڵی دەگرن 👉 ن جێناوە
هەڵی دەگرن 👉 ن جێناوە


🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰چاوگ دەتوانێ

چاوگی لێکدراو بێت و لە کاتێکدا کە بە جێناوی گەردان دەکرێت دەبێ جیا بنووسرێت

بۆ نموونە : فێربوون 👉 چاوگی لێکدراوە وشە + وشە


فێری بووم

فێری بووی

فێری بوو

فێری بووین

فێری بوون

فێری بوون


🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰 چاوگ دەتوانێ

چاوگی سادە بێت وەکوو : بڕین ، کڕین ، دیتن

کاتێک چاوگی سادە بە جێناوی لکاو گەردان کرا ، وشەکە جیا نانووسرێت

بۆ نموونە : دیتن

دەم دیت ❌❌

دەمدیت ✅✅


دەتدیت ✅
دەیدیت ✅

دەماندیت ✅
دەتاندیت ✅
دەیاندیت✅


🌻@renusisaratayi


🅰 م

🅰 ت

🅰 ی

🅰 مان

🅰 تان

🅰 یان


ئەوانە جێناوی لکاون واتا دەچەسبێن ✋


🌻@renusisaratayi


🅰من

🅰تۆ

🅰ئەو

🅰ئێمە

🅰ئێوە

❌ئەوان

ئەوانە جێناوی سەربەخۆن و نالکێن ☝️



🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰جۆرەکانی چاوگ( مصدر )

چاوگ بە پیتی "ن" کۆتاییی دێت و نیشانەکانی چاوگ ئەمانەن: (ا، یـ، د، ت، وو)

جۆرەکانی چاوگ بریتین لە :

🅰١. چاوگی ئەلفی ( ا ): گریان، سووتان


🅰٢. چاوگی یائی ( ی ): بڕین، دزین

🅰٣. چاوگی دالی( د ): شکاندن، بردن

🅰٤. چاوگی تائی(ت ): کەوتن، خستن

🅰٥. چاوگی واوی ( وو ): چوون، دروون



✍ م، دیاکۆ هاشمی


🌻@renusisaratayi


🅰🅰چاوگ = وشەگەلێک کە نە بەردەنگی دیارە و نە شوێن و کاتی و هێشتا نەبووەتە بە کردار واتا گەردان نەکراوە

گەردان کردن = صرف کردن


چەند نموونە بۆ چاوگ :



پێک هێنان ❌❌


پێکهێنان ✅✅✅


پێ کەنین ❌❌


پێکەنین ✅✅✅


تێ گەیشتن ❌❌


تێگەیشتن ✅✅✅✅



🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰وشە ئەگەر چاوگ بێ نابێ جیا بنووسرێت و بۆشایی بدرێتیە بە وشەکە


با بزانین چاوگ = مصدر چییە؟


بۆ نموونە :


لە گەڵ ❌


لەگەڵ ✅


سە رما❌


سەرما✅


🅰🅰 بۆ دانانی بۆشایی نێوان وشەکان دەبێ گرینگی بە واتای وشەکان بدەین ✋ وشەیەک سەربەخۆ بێت و واتاکەی دیار بێت نابێ بلکێت بە وشەی پێش و دوای خۆیەوە


🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰🅰هاوڕێیان سەرەتا باسی " بۆشایی " دەکەین


بۆشایی بە مەودای نێوان دوو وشە کە واتای سەربەخۆیان هەیە و وشەکان لێک جیا دەکاتەوە دەگوترێ

هێندێک کەس مەودای نێوان وشەکان ناپارێزن و بە پێچەوانەوە لە هێندێک لە وشەکاندا بە هەڵە بۆشایی دەدەن بە نێوانی وشەکان کە بە تەواوی واتای وشەی دەگۆڕن و زۆر جار وشەکە بێ واتا دەر دەکەوێ

🌻@renusisaratayi


🌻🌻ئێستا باسی چەند بابەت دەکەین کە بتوانین بەشێک لە کێشەکانی نووسینمان چارەسەر بکەین 🌻🌻


🌻🌻هاوڕێیانی خۆشەویست ئەوانە☝️ وانەی سەرەتایی ڕێنووس بوون یانی بۆ چۆنیەتی نووسینی پیتەکانی کوردی کە بزانین لە کوێدا بە دروستی بەکاریان بهێنین و دروستیان بنووسین🌻🌻


🅰🅰🅰🅰 پیتی ڤ👉 تایبەتە بە زمانی کوردی ، دەنگێکە نێوانی پیتی [ و ، ف ] لە کاتی بێژەکردندا لێوی سەرەوە بە ددانی خواردەوە دەنووسێ


وەکوو:

گۆڤار

تاڤگە

ڤیان

ڤێنووس

ئەڤین

بڤە




🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰 وو 👉 واوی جووت ئەوە یەک پیتە دوو پیت نییە

ئەو پیتەش تایبەتە بە زمانی کوردی و لە کاتی بێژە کردندا دەکێشرێتەوە و دەبێ لە شوێنی خۆی بنووسرێ ئەگینا واتای وشەی دەگۆڕێ وەکوو اوی کشیدە لە زمانی فارسیدا بێژە دەکرێ

بۆ نموونە

پوور
سوور
سنوور
ڕووناک
کەرکووک
نوور
نووسین
زوور
دوور


⭕️✴️⭕️ لە کۆتایی وشەی پیتی و 👉 بزوێن چون لە کاتی بێژەکردندا زیاتر دەکێشرێتەوە کەوایە هەمیشە بە وو👉 دەنووسرێت



🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰 پیتی [ ڕ ] قورس و قەڵەو بێژە دەکرێت

وەکوو ڕ 👉 لە : گۆڕ ـ ڕۆژ ـ ئاڕمان ـ سڕ ـ کەڕ ـ بڕیار


[ ر ] ناسک بێژە دەکرێت وەکوو ر 👉 لە فارسیدا

ر لە وشەی : بارین ـ چنار ـ بارانە ـ بەهار ـ مەرد ـ مردن ـ برۆ





ئەگەر هەڵەیان بنووسین واتای وشەی دەگۆڕن

برۆ = ابرو

بڕۆ = برو


کەر = خر

کەڕ = ناشنوا


⭕️⭕️ هەمیشە لە سەرەتای وشەی پیتی 👈 ڕ 👉 دەنووسین



🌻@renusisaratayi


🅰🅰🅰 پیتی [ ڵ ] ئەو پیتەش کوردییە لەگەڵ پیتی [ ل ] جیاوازن

ل 👉 ناسک بێژە دەکرێت

وەکوو ل لە : لاوێن ـ لاواز ـ ملوانکە ـ مەلەک

ڵ 👉 قورس و قەڵەو بێژە دەکرێت


ڵ وەکوو : باڵندە ـ خاڵ ـ هەڵە ـ سڵاو ــ ئاڵا ـ باڵابەرز ـ هەڵمەت


🅰🅰 ڵ 👉 لە سەرەتای وشەی نایەت



🌻@renusisaratayi


🅰 باسی ۆ ، ێ 👉مان کرد کە پیتی بزوێنن

ڵ ، ڕ 👉 پیتی نەبزوێنن

20 last posts shown.

134

subscribers
Channel statistics