🌹🌹🌹
هەموو ڕۆژێک بەیانیان زوو
مەلێکی ئاوارە و ڕەش پۆش
بەدەنووک ئەدا لە پەنجەریتەنیاییم
وهەردێت و ئەچێ.....
یەکەمین جار
شەتڵی ئەوینی مردووی کچێکی دراوسێی
خۆمانی هێنابوو
جارێک سکاڵای شەهیدانی ئەنفال وهەڵەبجەی
خنکاوی بۆم خوێندەوە
جارێکیتر هەناسەی شەپۆلێکی برسی هێنا
و ئەم جارەیش
تاڵە قژی دار چنارێکی بێوە ژنی بۆهێنام
وتم دەی تخوا بەسیەتی خەم وحەسرەت
وەرە بە جووت
دەستی هیوا لە مل نیشتمان بکەین و
مزگێنی سەرکەوتن بدەین
پێش ئەوەی
مەرگی نووستووم ڕاچڵەکێ و
باڵای هەڵبەستەکانم سپی بکات
و تۆیش
لە هێلانەی ئاوات وغەریبی دا
بەشنەی ئێوارەی پاییزێکی مات و
ڕووت
هەڵوەری....
#موحسین ڕۆستەمی (مەڕان)
سکاڵای دڵ
❤️❤️❤️❤️❤️
@shorasewar