تۆ مەچۆ بۆ شەڕ🥀


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


کە ئێوارەیەک منت بیرکەوتەوە ئەستێرەکان بژمێرە
کە ئێوارەیەک تۆم لەیادکرد خوایە بەر تیری زاڵمان بکەوم
🥀
.
.
Instagram page/ https://instagram.com/to_macho_bo_sharr?igshid=1a9odqzvzpbx8
.
.
@osman_r_ali

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


تــۆ دەقاودەق چەقاویتە قوڵترین پلەی نەپیوراوی دڵم!موستەقیم چوویت بە نێوەندی گشت یادگاریەکان و خەلوەتگەیەکی ئەبەدیت ڕاخستووە لەم کەئاب*ستانەی ناخمدا ..
تۆ؛تاقانەترین دار سێوی منیت کە ئارەزوومە دووبارە بەرزەوی بکەومەوە بە خاتری قەپ گرتنێکی !
ـ
*کەئابستان=وڵاتی بێتاقەتی و خەمگینی
-
تاھیر_ئاوال


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بریا پلانی ئەم دونیا مناڵێک دای بڕشتایە






بەجۆرێک تایبەت بێت لات، ئەو کاتەی کە دڵتەنگە ھیچ شوێنێک شک نەبات لە باوەشی تۆ زیاتر، با فرمێسکەکانی بکەونە سەر کراسەکەی تۆ نەوەک دەستە ساردەکانی خۆی.
«ژوان»






هەمیشە باش بە، میهرەبان بە، تەنانەت ئەگەر ڕۆژێکی ناخۆشیشت هەبێت، ببە بەو باشترین کەسەی کە دەتوانیت ببیت، هەتا دەکرێت خۆشەویستی بڵاو بکەوە. ستایش و پاڵپشتی کەسانی تر بکە، لە پشتی کەسەکانەوە قسە مەکە، خۆشەویستی ببەخشە و باشترین لە مرۆڤەکاندا بەدی بکە، سوپاس گوزاری کەسانی تر بە، گرینگی بە کەسانی تر بدە. بە مرۆڤەکان بڵێ؛ کە خۆشت دەوێن، دڵخۆش بە بۆ کەسانی تر، یارمەتی کەسانی تر بدە بۆ ئەوەی باشتر ببن و بوونت هەبێت و لەگەڵیان بە، بیری کەسەکان بهێنەوە کە گرینگن، پێکەنین بخە سەر ڕوخسارت، ڕوناکیەک بە لە جیهانێکی تاریکدا، بیکە بە ئامانجێکی ڕۆژانەت کە هەر کەسێک ببینیت کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر ڕۆژەکەی بەجێ بهێڵیت، دەکرێ بزایەک بێت، پێکەنینێک بێت، بەو شێوەیەی کە خۆت دەتەوێت مامەڵەت لەگەڵ بکرێت، ئاوا مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکە، هەمیشە میهرەبان و سادە بە، بەڵێنت پێدەدەم گەر خۆشەویستی ببەخشیت، ئەوا خۆشەویستی وەردەگریتەوە، گەر میهرەبان بیت، ئەوا مرۆڤەکان لەگەڵت میهرەبان دەبنەوە.








دەمەوێت شتێکت پێبڵێم ناسک وەک خۆت
بەڵام ئەوەی لە دەمم دێتە دەر دڵتەنگە وەک خۆم
.
وه‌رگێرانی : سۆزیار ستار










کەسانێک زۆر بە هێمنی دێنە ژیانتەوە، هەر بە ئەو هێمنی یە دەستکاری هەموو شتێکی بوونت ئەکەن، هیچ شتێک لە جێگەی خۆی ناهێڵن، لەسەرخۆ دزەئەکەنە ناو کەلێنەکانی ڕوحتەوە، ترپەی دڵت لەسەر ئیقاعی ڕۆیشتنی ئەوان ئەبێت، حەزئەکەی بە ئارەزووی ئەوان قسە بکەیت ، هەناسە بدەیت ،نان بخۆیت و بێیت و بڕۆیت.
دێن و سەرلەبەری نەخشەی دنیا و جوگرافیا و کەش و ئاوهەوای گەردونت لێ ئەگۆڕن.
دواجار هەر بە ئەو هێمنی یە ئەڕۆن و جارێکی تر دنیات لێ سەرەوژێر ئەکەن

17 last posts shown.

118

subscribers
Channel statistics