کۆمۆنیسم، دێموکراسی و خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان
ئەلف- دێموکراسی و دیکتاتۆری پڕۆلتاریا
۱- دێموکراسی بەرزترین شێوازی دەوڵەتی بورژوایی و دابینکەری سەروەری سەرمایە بەسەر کاره. جێگربوونی دێموکراسی نەک پێشمەرجی لاچوونی ئەم سەروەرییە، بەڵکوو هێمایەکە لە سەقامگیری و بنەگری ئەم سەروەرییەیە.
۲- بنچینەی دێموکراسی لە سەر یەکسانی مافی جەماوەری تاکەکانی کۆمەڵگا بەرامبەر بە قانوون جێگر بووە، ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم یەکسانی مافەکان کە کاردانەوەی ئازادی خاوەنداریی تایبەت بە سەر کەرستەکانی بەرهەمهێنانە، پاراستنی بنچینەی دۆخی نایەکسانی تاکەکان لەهەمبەر ژیانی ڕاستەقینە و هەروەها نایەکسانی ڕاستەقینەی ئەوان لە بەهرەمەندی لە هەڵکەوتە کۆمەڵایەتییەکانە. بۆ جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان ئەمە لە هەمان کاتدا بە مانای وەهمی بەشداری لە ئیدارەکردنی ڕەوتی کاروبارەکانە. ئەو بنەما ئایدیالۆژیکەی دێموکراسییە کە لەناو سیستەمی پەروەردە و کلتووری زاڵی چینە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام بەرهەم دێتەوە. لەو چرکەساتەی کە مرۆفی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەی چینایەتی وەکوو تاکی ئازاد و بەیەکسانی ماف دەردەکەوێت، قەباڵەی بێبەریبوونی دەسڕۆیی زۆرینەی بەشخوراوانی کۆمەڵگا و هەروەتر سپاردنی چارەنووسی خۆیان بەدەس کەمینەی دەسەڵاتدار واژۆ کردووە.
۳-پێشمەرجی مێژوویی جێگربوونی دێموکراسی، قەبووڵکردنی سەرسپاردەیی خۆخوازانەی سەروەری سەرمایە بەسەر کار و بەپیرۆز کردنی خاوەندارێتی تایبەت لەسەر کەرستەکانی بەرهەم هێنانە. سەپاندی ئەم سەرسپێرییە خۆخوازانە لە روانگەی مێژووییدا بەرهەمی توندوتیژیەکی دەگمەن بە درێژایی مێژوو بووە، کە لە سەردەمانی وەدیهاتن و پەرەسەندنی سەرمایەداری لە وڵاتانی کانگای ئەم سیستەمە جێبەجێ کراوە. بەبێ لە داردانە بەربڵاوەکان بە تاوانی دزینی لەتە نانێک، بە بێ خاشەبڕ کردن و بەلێشاو لە سێدارە دانی بێئەنوا و دەربەدەرانی لەندەن و مانچەستەر و لیڤەرپوول، دەوڵەتی دێموکراتیک لە سەردەمەی مۆدێرنا نەیدەتوانی پێک بهێت. بێ ئەو پێشمەرجە مێژووییە، چینی سەرمایەدار هیچکات بە قەبووڵکردنی ئەم دێموکراسیە ڕازی نەدەبوو. جیاوازی دێموکراسی مۆدێرن دەگەڵ دێموکراسی کۆنین لەوە دایە کە لەناو دێموکراسی کۆنین، کۆیلەکان لە مافی ژیانی کۆمەڵایەتی بێبەری بوون، لەحاڵێکدا لە دێموکراسی مۆدێرن، کۆیلەتی مۆدێرنەشی هێناوەتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی تائەوەیکە ئەم لانیکەم پەرژینەش لەوان زەوت بکات کە کۆیلە و رەعییەت لێی بەهرەمەند ببوون....
متن کامل: