لە دەرگام مەیە ئازیزم؛
لەم ھەوارە بۆ ساتەکیش
وەرزێ نیە جێی بێتەوە.
چەند پەڵە ھەور تا دوا فرمێسک
دابارین و پاڕانەوە
نەیانتوانی گوڵە زویرەکانی
ناو دڵم ئاشتکەنەوە.
لێم ببورە ئەم دەرگایە ناکرێتەوە.
ماچی ژەھر و دەستی مس و
سوێندی درۆی سەر بەر ماڵە چڵکنکان،
دەرگاکانیان لێ کلیل دام.
لە دەرگام مەیە ئازیزم،
تازە بەسەرچوو.
کەشتییەک بێ چارۆکەم.
خۆم داوەتە دەم شەپۆلێکی سەر شێت
و ھەڵم ئەگرێ، بۆ ئەبەدی
بەرەو تاریکی دەروونی خۆمم ئەبا.
«سیمفۆنی گومان»
لەم ھەوارە بۆ ساتەکیش
وەرزێ نیە جێی بێتەوە.
چەند پەڵە ھەور تا دوا فرمێسک
دابارین و پاڕانەوە
نەیانتوانی گوڵە زویرەکانی
ناو دڵم ئاشتکەنەوە.
لێم ببورە ئەم دەرگایە ناکرێتەوە.
ماچی ژەھر و دەستی مس و
سوێندی درۆی سەر بەر ماڵە چڵکنکان،
دەرگاکانیان لێ کلیل دام.
لە دەرگام مەیە ئازیزم،
تازە بەسەرچوو.
کەشتییەک بێ چارۆکەم.
خۆم داوەتە دەم شەپۆلێکی سەر شێت
و ھەڵم ئەگرێ، بۆ ئەبەدی
بەرەو تاریکی دەروونی خۆمم ئەبا.
«سیمفۆنی گومان»