? وتەکانی لوقمانی حەکیم ?


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئەی کوری خۆم : ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان لە هەمو کارێك جاکترە
بۆرێکلام ئالو گۆرکدن دەتوانن لێرەوە
@xwaiagyn?

@Wenaeprofail

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


✅ کاناڵی #بانگەواز

📚 قورئانی پیرۆز
📜 فەرموودە
✏️ رێنمایی ئایینی
✅ وتەی زانایان
🌸 چیرۆک
🎤 وتاری بانگخووازان
🔸 زیکرەکان
🤲 نزا وپاڕانەوە
🎼 سرود وهۆنراوە

✅ دەرگای هاتنه ژوری کاناڵی #بانگەواز
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
https://t.me/joinchat/AAAAAE185MY7SaGD2v38GQ


55 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃

ئەی کوری شیرنیم : کاتێ جویتەناو کۆر و کۆمەلێکەوە تیری سەلامیان تێبگرە ( سلامیان لێبکە ) پاشان لەسوچێکەوە دابنیشە قسەنەکەیت تا ئەوان دەست دەکەن بەقسە کردن ،ئەگەر قسەکانیان باش بو ئەوا تۆش بەژداربە لەگەلیان بەلام ئەگەر قسەکانیان خراپ بوو ئەوا هەستە ئەو کۆرو کۆمەلە جێبێهێلە




54 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃


کوری خۆم : ئەوەی سەرزەنشتی خۆی بکات براوەیە ، ئەوەی سەرنجی ئەنجامی کارەکانی بدات سەرکەوتوە ، ئەوەی شوێنکەوتەی ئارەزووەکانی بێت گومڕایە.




53 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃

کوری خۆم : هێندە دڵ بەدوونیا مەدە بەجۆرێک قیامەتت بدۆرێنی و شەرمەزاری لای خوابیت ئەوەندەش دەست لەدونیا بەرمەدە کەببیتە مشەخۆر بەسەر خەلکیەوە




52🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃

ئەی کوری خۆم : مەبە بەشیرینیەک خێرا قوت بدرێت و مەبە تالیەك و کە تف بکرێنەوە .




وتەکانی لوقمانی حەکیم

کورم هەر گیز لەگەڵ گوناهکار ڕوو خۆش مەبە چونکە وا تێدکات کە رازییت لە کردارەکانی


51🍃 وتەکانی لوقمانی حەکیم 🍃

کوری خۆم : نان مەخۆ بەسەر تێریدا ئەگەر ئەو نانەبدەی بەسەگ باشترە لەوەی کەخۆت بیخۆیت و برسیت نەبێت




50🍃 وتەکانی لوقمانی حەکیم 🍃

ئەی کوری خۆم : ئامادەی مردووناشتن بە بەلام ئامادەی شای و ئاهەنگ مەبە چونکە مردن قیامەتت بیردەخاتەوە بەلام شای خۆشی دوونیات ئەخاتە دڵ




49 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃

رۆلە، رۆشنای دیدەکانم ، هێزی ئەژنۆ و بر برەی پشتەکەم : تالی و سوێری زۆرم چەشتوە ، بەلام بەخوا لەهەژاری تاڵترم نەچەشتوە ، کۆلی ئاسن و قورقوشمم زۆر کێشاوە و بارکردوە بەلام لەقەرزاری قورسترم نەبینیوە .




48 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃


کوری خۆم : سێ کەس هەن لەسێ بواردا نەبێ تاقی ناکرێتەوە ، پیاوی ئارامگر لەکاتی تورەیدا دردەکەوێ ، پیاوی ئازا لەکاتی شەردا دەردەکەوێ ، هاورێ لەکاتی پێویستی و تەنگانەدا دەردەکەوێ .




47 🍃 وتەکانی لوقمانی حکیم 🍃

رۆلەکەم ، جگەر گۆشەکەم : ئەوەندە لەخوابترسە کەلەبەزەیی خۆی نا ئومێد و بێنیازە نەکات ، ئەوەندەش لەخوای گەورە دلنیابە کە جورئەتی گوناهکردنت پێ نەدات .



20 last posts shown.

762

subscribers
Channel statistics