سەفەر
سەفەرمەکە و بێ من مەڕۆ گریان مەکە کاڵای ژینم
ئەبێتە غوربەت ئەم شارە، سێبەری تۆی تیا نەبینم
دابڕان زامێکی سەختە ساڕێژ نابێ بە سانایی
بە جودایی مەمسووتێنە، ناگرم بەرگەی ماڵئاوایی
کۆچ تیماری زامت نییە جانتای سەفەر مەکە شانت
پرسەی کۆڕی خەم دامەنێ بۆ گریانی ئازیزانت
بۆ ئەم لانە دڵ سەنگینی، وەرەوە خاک بێ ناز مەکە
ئیلهامی شیعرێکی نوێم بە، ماتەمێکی تر ساز مەکە
دەبا ئیتر ئەم باڵایە باوەش بۆ خەم نەکاتەوە
بێجگە لە تۆ کێیتر هەیە سەبووری دڵم باتەوە
بگەڕێوە نەبادا کۆچ دەواری مەرگت بۆ هەڵدا
چاوی خۆرم لێ دامەخە و مەمدەرە دەست شەوی یەڵدا
💝🖤