-خۆرنشین-☀️


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


خۆرێکی بێ تیشکم؛ من بێ تۆ...✹♥️ྀ˙⋆
@xornishinbot

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter




تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ...


Forward from: -خۆرنشین-☀️
گوڵەکەم شاری دڵم،
پاییزە لێی داوە بڕۆ...
تـۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی،
مەیە ئەو ناوە بڕۆ...
#ئاسۆ
#حەسەن_دەرزی
#گۆرانی🎶
🍂࿐


هەناوم،سەیری ناو چاوم
تۆ جارێ خۆتی تیائەبینی بەڵام،
من تا ماوم...♾♥️


گەر بە جێم بێڵی هیچم پێناهێڵی
لە تین و لە دین و لە ژین
مەمخەرە ئەم بارە
دڵ بۆ تۆ زامدارە
هەر بۆ تۆ پڕە لە ئەوین...


بە دڵ دڵدارێ نابینی، لە شاری بێ دڵان چبکەم؟
گوڵت تێدا نییە ئەی باخ! لە باخی بێ گوڵان چبکەم
چەمەن پاراوی خوێناوە و چناریش بەژنی چەمیاوە
نەڕۆم لەم شاره وێرانە ئەدی ئەهلی دڵان چبکەم؟
غەریبم،دەچمە هەر شوێنێ دەڵێی خەڵکی وڵاتی دیم
کەسم لێ بوونە بێگانە، لە هاوڕێ یی فڵان چبکەم؟

لە هەر کووچەی ڕەگی شارا دەچۆڕێ خوێنی خۆماڵی
دڵی شاریش بە دەس خەڵکە،لە شاری غافڵان چبکەم؟
ئەمن هەر بیستبووم جاران کە ئاسک وا سڵ و سرکە
لە سێبەر ڕەو دەکەن یاران، لە نێو کۆڕی سڵان چبکەم؟
دەڕۆم ئەم خاکە پیرۆزە هەزاران هێندە شیرین بێ
مڵەی تێدایە،ئاخر من لە نێو خاکی مڵان چبکەم؟
منی گۆزەی دڵم دایم  لە بۆتەی عیشقدا قاڵە
لە نێو خاوانی دڵ کاڵی،نەدیوی نێو کڵان چبکەم؟
بڕۆ سواره عەمەدرێژبی کە نەشبووی ئێره کەی باخە؟
کە شەوبۆ بۆنی خۆی نادا، لە بۆنی کاگڵان چبکەم؟
وەڕەز بوو ڕۆحی ئاسۆکەت ئەوەندە قومری ئاسایی
لە سەر پەلکی گوڵان ناڵی،لە ناڵەی سەر چڵان چبکەم؟
#ئاسۆ


Forward from: کاردۆخ
ژیان سەدٚ هێندەش تاڵ بێت
خەم زاق و شادی کاڵ بێت
لەو گێژاوی ژیانە
دیدارت هەر جوانە!
وەکوو یەکەمین باران
وەک پیاسەی ئێواران
ساتێک کە کات ئەوەستێ
ئەویندار دڵ ئەبەستێ
وەکوو گەیشتن بە یار
لەنێو ئامێزی دڵدار
دڵ دەسئەکا بە لێدان
وەکوو تاسەلێکشکان
یەکەم بەفری زستانی
ئارامیی دوای زریانی
وەک یەکەمین جێژوانی
پڕی لە هەست و جوانی
-داهۆڵ


لە چاو کەوتن،
ئەوانەی ڕۆژێ نوری دیدە بوون.


لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا
بە نەشئەی یادی تۆ، دڵ مەستە بێ مەی...🍷♡
#ناری


Ji te dûr im li van çolan
Dunya li min bûye zîndan
Xerîb im ez xerîb im,
Xerîb im ez xerîb im
Bimrim ez te nebînim
Yar yar yar yar
Xerîb im ez evdal im
Xerîb im ez bêhal im,
Ji kezebê dinalim yar
Gava tu têyî bîra min,
Xerîbî diçe zora min
Xerîb im ez xerîb im,
Xerîb im ez xerîb im
Bimrim ez te nebînim
Yar yar yar yar
Xerîb im ez evdal im
Xerîb im ez bêhal im,
Ji kezebê dinalim yar
Dayê bê te ez sêwî me
Wek teyrê baskşikestî me

🎶|@XORNISHINE|🎶


بڕۆی بۆ کوێ، بۆ هەر شوێنێ
شنەبایە دۆستم هەیە،
بۆنی عەتری هەناسەتم بۆ دەهێنێ...🍃♥️
#لەتیف_هەڵمەت


لێم ببورە…
لێم ببورە…
ئەی بارانی وڵاتەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر مردم و نەمتوانی جارێکی دیکەش لەگەڵتا بگریم.
لێم ببورە!
ئەی نێرگزەی بسک زەردی وڵاتەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر نەمتوانی بێمەوە و بۆ دوایین جار لەبەر پێتدا بنووشتێمەوە.
لێم ببورە!
ئەی دەزگیرانە ڕەشپۆشەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر نەمتوانی بێمەوە و بۆ دوایین جار ماچت بکەم.
لێم ببورە،
لێم ببورە ئەی ئەو چارۆگە فرمێسکاوییەی
کە بەسەر تەمی نیشتمانە کوژراوەکەم دادراوی!

فه‌رهاد پیرباڵ


بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام
لە هێلانەی زەمیندا وەک شتور مورغ
منی قودس ئاشیان بێباڵ و پەڕ مام
لە قوربی قاب قوسینی دوو ئەبرۆت
منی أدنی چ دوور و دەربەدەر مام!
بەڵاگەردانی باڵات بم ئەگەر چووم
فیدای هیندوویی خاڵت بم ئەگەر مام
نەفەس هەروا لە ڕێدا دێت و نایێ
لە سەیر و مەیری ئەسبابی سەفەرمام
دەمێکە وا لەسەر پێیەک دەسووتێم
لە شەوقی تۆ بە میسلی مۆم و هەر مام
وەرە قوربان! بە جان هەردوو برا بین
کە تۆ بێمادەر و من بێپودەر مام
لە دارالعلمی تەحسیلی مەعاریف
وەکوو نالی جەهوول و بێخەبەر مام


کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە، قوربان!
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە، قوربان!
وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان!
شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان!
لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە، قوربان!
فوتووری چاوەکانت نانوێنی
بە نالی فیتنە بەس بنوێنە، قوربان


بەغەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابيض الأرواحە موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ: ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین
#ناری




گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە لە سەر چاکی گەریبانت؟
دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی
بنازم! خاڵی وەک هیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت
ئەگەر دڵ بوو ئەگەر دین دام بە سورمەی چاوەکان، ئیدی
بەسم سەودازەدە و ڕیسوا کە، تۆ بی و دین و ئیمانت
تەلیسمی بابلە، سیحری حەڵاڵە، ڕەنگی ڕێحانە
شکەنج و بەندە، یاخۆ جێ دڵانە زولفی سەرشانت؟
بە ئازادی لە کن خۆی شوهرەیە، من مات و حەیرانم
گوڵ و نارنجی بەر هێناوە خۆ سەروی خەرامانت
لەبەر چاوت بگریێم، یا لە دەست تۆ داد و هاوار کەم؟
لەبەر نەیڕەنگی مەستان؟ یا لە سیحری ڕەنگی دەستانت؟
دڵم سەودازەدەی باڵاتە، خۆم دڵدادەیی ئەبرۆت
بە باڵا دڵ بەڵاگێڕت، بە ئەبرۆ خۆم بە قوربانت
لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز
بە ناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت؟
وەفایی کەوتە حەڵقەی زولفت، ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم، چ لازم تیرەبارانت؟
#وەفایی


وه‌ره‌ یارم...
وه‌ره‌ ئه‌ی تازه ‌یارم
وه‌ره‌ ئه‌ستێره‌که‌ی
شه‌وگاری تارم
وه‌ره‌ ئه‌ی شاپه‌ڕی
باڵی خه‌یاڵم
وه‌ره‌ ئه‌ی شه‌وچرای
ڕووناکی ماڵم
#هێمن
#دەریا_کاکەیی
🪷🦢🪷


#بۆکان_هەورامی
#ئێوە🎶💚

|@XORNISHINE|



20 last posts shown.