"هیچم نیە"
هیچ شک نابەم جگە لە ئەکاونتێکی سادە ، ڕۆژ بەڕۆژ دەردێکی تیا ئەنوسمەوە
ئەسڵەن ڕۆژ هەیە ئەونە خەمم زۆرە نازانم کامیان بنوسم ، دوای تۆزێک خەیاڵ ڕۆشتن بە ئارامی خەتی موبایلەکەم ئەکوژێنمەوەو موبایلەکەم ئەخەمەوە گیرفانم بێ ئەوەی هیچ بنوسم ، دەی ئاخر ئەم هەموو دەردە نانوسرێتەوە٫
دوای خۆ مەشخوڵ کردن بە چەن شتێکی هیچەوە بەبێ ویستی خۆم پەنا ئەبەمەوە بەر موبایلەکەم
ئەگەڕێم ئەگەڕێم ئەگەڕێم
ئەگەڕێم بۆ شتێک تۆزێک دڵم خۆشبکات ، تۆزێک لە تەنهاییم کەم بکاتەوە هیچ نەبێ شتێک هەبێ ئەو شتانەم بیربباتەوە کە خەریکە مێشکم ئەخـۆن
لەم گەڕانەیە هەزارەها جۆر ئەبینی
تیایانە ئاشقەو وەسفی چاوە شینەکانی مەعشووق ئەکات
هەیانە باس لەو ئازارە ئەکات کە چەن ناخۆشە کەسێک بەڵێنی مانەوەی هەتا هەتایی بدات و هەر زو بڕوات
هەیانە ئەگێڕێتەوە کە برادەرەکەی لە پشتەوە خەنجەری لێی داوە بەڵام ئەم وەک برای خۆی داینابوو
هەشیانە بە تامەزرۆی چاوەڕێیه هی یار نا ، هی مووچە نا ، هی داوای ئیلاقەیەکیش نا ، تەنها چاوەڕێیە دایکە نەخۆشەکەی هۆشی بێتەوەو پێی بڵێت کوڕم.....
هەیەو هەیەو هەیە..
بەڵام ئەوەی زیاتر من بێتاقەت ئەکات ئەوەیە لە هیچ کام لە ئەکاونت و پەیج و گروپ و ماڵپەڕەکاندا باسی ئەو کوڕە ناکات کە هەموو کەسێکی هەیە و لە هەموو کەس بێکەس ترە !
لە هیچ سوچێکی ئەم شوێنە نەفرەتیانە باس لە کوڕێک ناکات کە گەروی پڕی گریانەو ناگری بەس لەبەر ئەوەی پێی نەڵێن "هەتیوو عەیبە تۆ پیاووی" !
کەس ئاگای لێنیە کوڕێک هەیە زۆر خۆشبەختە کە خەریکە پاکەتەکەی تەواو ئەبێت و خۆشبەختانە پارەی پاکەتێکی تر لەگیرفانیایە !
بێ ئاگان لەوەی کوڕێک هەیە ڕۆژ بەڕۆژ و دەقە بەدەقە ئەیژمێرێت بۆ ئەوەی تەنها نامەیەک لەو کەسەوە بێت کە هیچ شەوێک بێ بیرکردنەوە لێی خەو ناچێتە چاوی !
با بەس بێ تاقەتم نەما...^):
#داڤنے