نازانم ڕەنگە لە شوێنێکی هەڵەم
ڕەنگە لە شوێنێکی هەڵەم وا غەریبیم بە هەمووشتێکا دیارە
کە سرەوتنم نیە
کە ئارام نیم تەنانەت ئەو کاتەی لە بن سێبەری دار سێوەکە ڕاکشاوم
کە کتێبەکانیشم ناملاوێنن...
کەبۆن کردنی گوڵە سوورەکانیش هێورم ناکا
کە گۆرانیەکانیشم گوێیەکانم بەتاڵ ناکەن لەو قیژە کۆنە
کە سووتانم غەریبە بە ساردی چاوەکانی ناو ئاوێنە تۆزاویەکە
کەژیانم غەریبە بە مەرگی هێواشم
نازانم،ڕەنگە لە شوێنێکی هەڵەم...