پەخشانە شیعر
قەڵافەتی قەڵەم
"سیمای پێنووسەکان لە سەر پەڕەی لێنووسەکان"
پێنووس هەیە لە پێناوی ئازادیا هەنگاو دەنێ و دەچەسپێنێ ... پێنووسیش هەس پینەچیە و ناحەزەکان دەخەمڵێنێ ... هەیشە نغرۆ لە تاڵیە و شیرینیەکان دەتارێنێ ...
پێنووسگەلێک سەرکردەن و بە مەبەست ... هەیشن ئازاد و سەربەست... زۆرینەش گزیر و بێهۆش و مەست ...
هەندێ پێنووس دەتۆرێنن ... هێندێکیش هەن دەترسێنن ... هەیشە مل بادەدا و لە هیچ ئاقاران نامێنن ...
پێنووسمان هەس سەرسووڕهێنەر ... هەیە گیان گەشێن و ڕزگارکەر ... یەکیتریش بێ خێر و فەڕ ...
خامە هەیە ڕوون و دیار ... هەیە بە هێز و دەسەڵاتدار ... هەیشە پاک و دوور لە ژەنگار ...
قەڵەم هەیە ئاڵوگۆڕ خواز ... هەیە تێوەگلاو و لاواز ... هەیە خێرۆمەند و دڵنەواز ... هەیشە سەرکوتکەری دەنگ و ئاواز ...
پێنووسگەلێک لە ئاسمانیان نوور دەبارێ ... هەیشە لە داوێنیان خراپکاری بە ڕەهێڵە دێتە خوارێ ...
هەموان لە کانیاوی یەک جەوهەر و مەرەکەب تێراو دەبن ... بەڵام دواتر لە تام و بۆن بڵاو دەبن ...
و. لە عەرەبیەوە: ئەحمەد عەبباسی
سەرچاوە: ژووری تلێگرامی دوکتۆر وەسفی ئەبوو زید
بانە ـ ٨ / ۱۲ / ۱۳۹۷
@Aeen_296