مرۆڤ پێویستە ڕوو بکاتە هەڵبژاردەی پەروەردگاری کە بۆی داناوە...
ئەگەر ڕۆژگار بەم شێوەیە نەبوو کە تۆ حەزت پێیەتی ئەوە ڕووبکە ئەو شتەی کە قەدەر بۆی هێناوی، چونکە ئەوە هەڵبژاردەی خوایە بۆتۆ داخ هەڵمەگرە خەمبار مەبە، ئەوەی کە پەروەردگارت بۆی هەڵبژاردووی باشترە لەو شتەی کە تۆ هەڵتبژاردووە بۆ خۆت، ئەگەر ڕۆژگار بەم شێوەیە نەبوو کە تۆ حەزت پێیەتی ئەوە بڕۆ بەدەم ئەوەی کە بۆی هێناوی، ئەگەر ئەوەنەبوو کە تۆ دەتەوێ ئەوەت بوێ کە بووە، بەڕاستی ئەوەی دەبێ باشترە لەوە کە تۆ دەتەوێ.