وانەی یەکەم: شێوەی گشتی پێغەمبەری خوا ﷺ
بێگومان خوای گەورە ڕێزێکی زۆری ناوە لە پێغەمبەرمان ﷺ بەوەی کە بە جوانترین و تەواوترین شێوە دروستی کردوە، هەروەکو چۆن ڕێزی لێناوە بەوەی جوانترین و باشترین خووڕەوشتی پێ بەخشیوە، پێغەمبەری خوا ﷺ لەوپەڕی ڕازاوەیی و جوانیی کەشخەییدا بووە، گەورە بوو لە دڵی هاوەڵانی و لە دڵی ئەو کەسانەی دەیانبینی.
لێرەدا لەچەند ڕوویەکەوە باسی شێوەی دروستکرانی پێغەمبەری خوا دەکەین ﷺ:
شێوەی لاشەی پێغەمبەری خوا ﷺ:
پێغەمبەری خوا ﷺ پیاوێکی چوار شانە بوو، سنگی پان و فراوان بوو، نێوان شانەکانی لێک دوور بوو (واتە: پان بوو)، وە لای سەرەوەی پشتی لێک دوور و پان بوو، پێغەمبەری خوا ﷺ لاشەیەکی بەهێزو پتەوی هەبوو.
پێغەمبەر ﷺ زۆر قەڵەو قورس نەبوو، وە جەستەشی شل و نەرم و خاو نەبووە، هەروەها جەستەی نە لاواز بوو، نە قەڵەویش بوو، بەڵکو جەستەی پڕ بووە، ئەمەش جۆرێکە لە وەسفی لاشە بەبەهێزە، واتە: لاشەی بەهێز بووە.
دەرچوون و بەرزی لە سک و سنگیدا نەبوو (ورگی نەبوو)، بەڵکو ڕاست و وەک یەکتری بوو.
جەستەی مووی زۆر و توکن نەبوو، سکی و مەمکەکانی موویان لەسەر نەبوو، بەڵکو هەندێک شوێنی لاشەی مووین بووە، جا سینگی مووی لەسەربوو، لەسەرووی سینگییەوە تا ناوکی هێڵێکی موو بەشێوەیەکی تەنک و باریک درێژ ببوویەوە.
پێغەمبەری خوا ﷺ گەردەنی ڕێک و ڕاست و جوان بوو، زەندەکانی درێژ بوو (زەند خوارووی باڵە).
ئەو ئەندامانەی موویان پێوە نەبوون، یان جلیان لەسەر نەبوون ڕوون و صاف بوون، واتە: ئەوەی لە جەستەیدا بێ موو بوو، یان بێ جل بوو ڕووناکی و درەوشاوەیی لێوە دەردەکەوت.
خوا سبحانە وتعالی منەت و چاکەی ئەوەی لەگەڵ کردبوو لاشەیەکی هاوسەنگ و ڕێک و پێکی پێدابوو، کە هەموو ئەندامەکانی لاشەی گونجاو بوون بۆ یەکدی، جا بۆیە لاشەی پیرۆزی ﷺ زۆر جوان بوو، ئەندامەکانیشی ڕێک و شیاو گونجاو بوون.
باڵای پێغەمبەری خوا ﷺ:
باڵای ناوەنجی بووە لە نێو زۆر درێژ بووندا، وە کورت بوونێک کە لاشەی کورت دیـار بێت، هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ زیاتر بە لای درێژیدا بوو نەک بە لای کورتی.
سەری پێغەمبەری خوا ﷺ:
سەری موباڕەکی بچووک نەبوو، بەڵکو گەورە بوو.
ڕووخسار و ناوچەوانی پێغەمبەری خوا ﷺ:
ڕووخساری پڕشنگدارو گەشاوە بوو، دەدرەوشایەوە وەک درەوشانەوەی مانگ، پێغەمبەری خوا ﷺ ڕووخسارى زۆر خڕ نەبووەو زۆریش درێژ نەبووە، بەڵکو لەو نێوانەدا بووە، ئیمامی علی (ڕەزای خوای لێ ىێ) دەڵێ: لە ڕووخساریدا خڕییەک هەبوو، لەگەڵ ئەو خڕییەدا ئەندازەیەکیش بۆ خوار بوو.
تەوێڵی (ناوچەوانی) فراوان بووە لە ڕووی درێژیی و پانی.
لە لوتیدا تۆزیکی کەم درێژیی هەبووە.
ڕوومەتەکانی بەرز نەبوون.
لە چەند فەرموودەیەکدا وێکچوواندنی ڕووخساری پێغەمبەری خوا ﷺ بە مانگەوە دێت، وە مەبەستیش لەم وێکچواندنە لێرەدا تەنها بۆ نزیک کردنەوەیە لە واتاو ڕوونکردنەوەیەتی، ئەگەرنا خوای بەرز ڕووخساری پێغەمبەری ﷺ داپۆشیوە بە جوانییەکی زۆر گەورە، جوانیەکی هێندە زۆر، کە زۆر زیاترە لە جوانی مانگ.
لێرەدا بۆ وەسفکردنی ڕووخساری موباڕەکی وتەی دوو لەهاوەڵانی دەهێنین:
یەکەم: بەڕائی کوڕی عازیب (رەزای خوای لێبێ) دەڵێ: هیچ شتێک و هیچ کەسێکی لەو جوانترم نەبینی بوو ﷺ، لێرەدا ئەگەر سەرنج بدرێ بەڕاء نەیوتوە: هیچ مرۆڤێکم نەبینیوە، بەڵکو گوتوویەتی: هیچ شتێکم نەبینیوە، تاکو هەموو شتێک بگرێتەوە کە بینیویەتی.
دووەم: جابری کوڕی سەموڕە (رەزای خوای لێبێ) دەڵێ:«پێغەمبەری خوام ﷺ بینی لە شەوێکی ڕووناک (مانگە شەو)دا، منیش بەراوردم دەکرد، تەماشای ئەوم دەکردو، تەماشای مانگم دەکرد (تا بزانم کامیان جوانترە!)، جا ئەو ﷺ لە لای من (ڕووی موباڕەکی) زۆر جوانتر بوو لە مانگی چواردە».
دەسا خوایە گیان! بێبەشمان نەكەی لەبینینی ڕووخساری موباڕەكی لەسەر حەوزی كەوسەر...
کۆتایی وانەی یەکەم.