Kurdînûs


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


? ? ? ? ? ? ✒️
◾ژوورێک بۆ هاوبەشکردنی شێعر، پەخشان، هەڵبەست، وەرگێڕانی ڕسته و کورتەی کتێبەکان و بابەتی پەیوەندیدار به هونەر، فەرهەنگ، زمان و ئەدەبیاتی کوردی
? ADMIN : @MasoudTz
? INSTA: Instagram.com/kurdinus

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


➿ @Kurdinus
من هەر وەک ژنێک دەمەوێی،
تاکوو ژیان لەم نیشتمانەی تێیدا دەژین،
بەردەوام بێ.
تا لەم سەدەیەی تێیدا دەژین،
شێعر هەروا بەردەوام بێ.
تا ئەستێرەکان و سووڕی دەوران،
بەردەوام بن و
کەشتییەکان و دەریا و پیتەکانی ئەلفوبێش،
بەردەوام بن.
تا تۆ "ژن" بی، ئێمەش باشین
هەر وەک ژنێک دەمەوێی،
چون شارستانییەت ژنانەیه.
چون شێعر ژنانەیه.
هێشووی گەنم ژنانەیه.
شووشەی عەتر ژنانەیه.
له شاراندا، پاریس ژنانەیه و
بەیرووت،
وێڕای هەموو زامەکانی،
ژنانه دەمێنێتەوه.
سوێندت دەدەم،
بەو کەسانەی شێعر دەنووسن؛
"ژن" به...
سوێندت دەدەم،
بەو کەسانەی به ئەوینەوه دەنووسێن؛
"ژن" به...
➿ @Kurdinus
"نیزار قەببانی، وەرگێڕ: مەسعوود تەهازاده"


بەفـر هـات و خـەمـی پاییز نەڕۆیـی
تـەمی دووری لە تـۆی ئـازیز نەڕۆیی
هەزار جارم وەدەر نا خەم لە سینەم
نەبوو دڵگیر، نەبوو لێـم زیز، نەڕۆیی
➿ @Kurdinus
"خاڵه قازی"


➿ @Kurdinus
- له مردن دەترسی؟
بوکۆفسکی: کێ؟ من؟ نا به هیچ شێوه. یەک دوو جار زۆر له مردن نزیک بوومەتەوه. لێی ناترسم. هەستێکی خۆش بوو که تا ئەو ڕادەیه لێی نزیک ببوومەوه. نیگەرانی چوونه بەهەشت یا دەوزەخ نی. تەنیا دەڕۆی تا دەست له هەموو شتێک هەڵگری. هەموو شتێک له گۆڕاندایه.
کاتێک که بیست و پێنج ساڵانه بووم، له نەخۆشخانەی گشتی خەریک بوو ناوم بخەنه پاڵ مردووەکانەوه. بەڵام نەمردم. له نەخۆشخانەکه دەرکەوتم. پێیان گوتبووم که ئەگەر تاقه قومێکی دیکە ئەڵکۆڵ بخۆمەوە دەمرم و من یەکەم کارێک که پاش چوونەدەر له نەخۆشخانەکه کردم، خواردنەوەی ئابجۆیەک بوو... نا، دوو ئابجۆ.
- ئەم هەڵسوکەوته جۆرێک کەمتەرخەمی و گرینگینەدان به ژیان بوو؟
بوکۆفسکی: نا، کەمتەرخی له ئاست هەموو ئەو کەسانە بوو که درۆیان پێ گوتبووم. مردن شتێکی باشه، یا با بڵێم باش و خراپی نییه. دەزانی چیی پێ دەڵێن؟ "درێژترین سەفەر".
ژیان لەگەڵ کەسێک که خۆشت ناوێ و ناچار لەگەڵی بی، زۆر له مردن ناخۆشتره. هەشت کاتژمێر کارکردن له شوێنێک که ڕقت لێیەتی، له مردن ناخۆشتره...
➿ @Kurdinus
"بەشێک له وتووێژ لەگەڵ چارلز بوکۆفسکی"


کەوێکی نوێ،
قاسپەی کۆن فڕێ ئەدات و
له ڕەگەزی باوکسالاریی موکریان،
یاخی ئەبێ و
چۆنی ویست ئاوا ئەخوێنێ.
➿ @Kurdinus
"شێرکۆ بێکەس، بۆ سواره ئیلخانیزاده"


@Kurdinus
من ئەلێم‌‌،
پەپوولەیەک فڕی به باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەلێم،
گوڵێک بەدەم شنەی شەماڵەوە
بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی، چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورە گوڵ،
زەردە کەوتە لێوی ناسکی؟
من ئەڵێم، هەتاهەتایە دەوری جوانییە
ئەمرۆ گەر هەتاو کەسیرەیە،
نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان،
بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک،
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلەپۆڕی بارە،
جێگەمۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە،
شۆڕەبی،
کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە،
زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە
@Kurdinus
خۆشەویستەکەم،
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە،
چاوی من،
لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە،
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە
باسی شەو مەکە،
نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە،
لەلای هومێدێ فێرە سەرڕەوم
بەو دەمەت،
کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای،
بە دەستی با،
بە گوڵ چناوی لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی،
بە ئاوپژاوی لێوە دێ
پێم مەڵێ کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو،
چاوی بێ خەوی چڕە
پێم مەڵێ،
نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم،
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات،
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم،
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من، لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە،
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە...
➿ @Kurdinus
"سواره ئیلخانیزاده"


شاره‌که‌ت،
ئاسکه‌ جوانه‌که‌م،
ته‌سکه‌ بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له‌ شاری تۆ، له‌ شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته‌ ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
➿ @Kurdinus
"سواره ئیلخانیزاده"


➿ @Kurdinus
ئەمڕۆ شاعیر ئامانجێکی تازەی دۆزیوەتەوە. ڕاسپێرییەکی نوێی کەوتۆتە سەر شان. ڕاسپێریی بۆ خەڵک ژیان و لە پێناوی مرۆڤایەتییا مردن. شاعیری ئەمڕۆ ئەبێ شارەزا بێ بەم ڕاستەقینەیە کە هەزارەها گوێگر بە تاسەوە گوێیان لە وتاری ئەو گرتووە و شاعیر ناچارە لە پلەی ئاسایی بەرزتر بێتەوە، لە هەموو تێکۆشانێکا هەنگاوی یەکەم ئەو هەڵی گرێ. هەڵبەت ئەم ڕاسپێرییە هی گشت ئەو کەسانەیە کە بە چەشنێ ئەبنە جێگای چاو لێکردنی خەڵک و قسە و کردەوەیان لەنێو خەڵکا لایەنگری هەیە و ڕەوایە.
هونەرمەند ئەندازیاری کۆشکی ئاواتی بەیانی کۆمەڵە؛ ڕچەشکێن و هاندەر و ڕێ پیشاندەرە؛ شاعیریش کە هونەرمەندی هەرێمی وتارە، ڕازێنەرەوەی جیهانێکە کە ئەبێ کۆمەڵ بەرەو ئەو جیهانە بڕوا. خەڵکی ئاسایی بە کەنار هەزار دزێوی و ناحەزییا بێ ئەوە سەرنج بدەن و ئەو ناحەزییە هەست بکەن تێ ئەپەڕن، تەنیا شاعیرە کە ئەتوانێ گاهێ بە هەڕەشەی وشەی ترسێنەر و گاهێکیش بە هیوابزواندن و وتاری ئاگرین خەڵک تێ بگەیێنێ کە ئەوەی وا بێدەربەست بە پەنایا ڕائەبوورن نابارییەکە کە تازە خەریکی ڕیشاژۆ و سەرهەڵدانە و ئەگەر بژار نەکرێ، بەیانی ئەبێتە کۆسپێکی پڕ مەترسی.
شاعیر نییە ئەو کەسە وا وشە لیزگە ئەکا. ئەو کەسە هەڵبەستەچییە نەک شاعیر؛ شاعیر تا دەردێکی نەبێ ، تا بڕوایەک لە دەروونییا نەبێ هەوێن و شەپۆڵ نەدا، شێعر ناڵێ؛ کاتێ دەرد ئەوەندە زۆر بوو کە ئیتر دڵ وسینگ و هەناو هەڵی نەگرت، سەرڕێژ ئەکا.
ئەم سێڵاوە کە لە کۆبوونەوەی هەزاران سەرڕێژی بەربەندی دەرد پێک دێ، مەزاری هەژار و جووتیار ئەگەشێنێتەوە و ماڵی چەوسێنەرەوە خاپوور ئەکا؛ بێگومان هەر دڵێ کە دەردی هەبێ ئەناڵێنێ، هەر زمانێ کە بڵێسەی بەتینی دڵی تێ بەربێ دێتە وتار و هەر وتارێ لە ناخی دڵی بەدەردەوە هەستێ، ئەنیشێتە سەر دڵی خەڵک.
وتارێ کە ڕاستی و جوانی بنوێنێ، بێگومان لەسەر کۆمەڵ کار ئەکا. کە وەهایە بۆ ناسینی شاعیر لە پێشا بزانە کێ شێعری ئەخوێنێتەوە
➿ @Kurdinus
"تاپۆ و بوومەلێڵ، سواره ئیلخانیزاده"


Репост из: Kurdînûs
له شارەکەت،
که ڕەمزی ئاسن و منارەیه،
مەلی ئەوین غەوارەیه.
دەڵێی له دەوری دەست و پێم،
ئەوەی که تێل و تان و ڕایەڵه کەلەپچەیه...
@Kurdinus
"سواره ئیلخانیزاده"


بیست و چواری بەفرانبار، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سواره ئیلخانیزادەی نەمر.
➿ @Kurdinus


شێخ دەگۆڕێتەوە گەر چاوی بە زولفت بکەوێ
خـەرقە و سەبحە بە زوننار و چەلیپا و سەلیب
تاقەتی تاق بوووە بێچـارە لە ژێر باری فیراق
بکە ڕەحمێ بە ڕەزا، چاکە تەرەححوم بە غەریب
➿ @Kurdinus
"شێخ ڕەزا تاڵەبانی"


Репост из: Kurdînûs
من لە بۆ ماچت بەقوربان، تەرکی ژینم کردووه
تەرکی شـەرع و تەرکی شێـخ و تەرکی دینم کردووه
لێوی ئـەو ئـاوی حـەیاته بۆیه من وەک مەیزەده
تـەرکی جـام و تـەرکی پـەیک و تەرکی تینم کردووه
@Kurdinus
"شێخ ڕەزا"


بیست و سێی بەفرانبار، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد، شێخ ڕەزا تاڵەبانی.
➿ @Kurdinus


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🍎 سێوی مێخەکڕێژ، هێمای ئەوین، ئاشتی و خۆشەویستیی کوردەواری.

"چالاکیی ناساندن، پەرەپێدان و پاراستنی سێوی مێخەکڕێژ".

♥️ ئەوین به کوردی خۆشه...
➿ @Kurdinus


ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
هەرچیی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا، کتێب، قەڵەم،
هەموو گوڵاو دەر دەدەن...
➿ @Kurdinus
"پەشێو"


کوردینووس( @Kurdinus )، جیاوازترین پێگەی کوردیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
- ڕێنووسی ستاندارد
- بابەتی تایبەت
- بیری جیاواز

▪️▪️▪️➿▪️جیاواز بیر بکەوه
https://telegram.me/joinchat/Aw28Jzu_ctmm5-kJC4NFWg


خاک توانای کۆچی نییه
ئەوەیه ڕازی مانەوەی هەمیشەیی من
لەم وڵاتەدا...
➿ @Kurdinus
"مارف ئاغایی"


➿ @Kurdinus
زۆربەی خەڵک یەکەم کێشەیان ئەوەیه که خۆشیان بوێن، نەک ئەوەی که بۆخۆیان خاوەن خۆشەویستی بن یا توانای مێهرەبانی و خۆشەویستییان هەبێ. کەواته مەسەلەی هەره گرینگ بۆوانه ئەمەیه که چەندەیان خۆش دەوێن و دەبێ چ بکەن که خۆشیان بوێن. هەر بۆیەش چەند ڕێگه دەگرنه بەر تا بەم ئامانجەیان بگەن. بۆ نموونه هەوڵ دەدەن که بەپێی پێگەی خۆیان له کۆمەڵگەدا، کەسانێکی سەرکەوتوو بن به تایبەت له بواری هێز و سەروەت و ساماندا و ئەمەش زۆرتر لەبارەی پیاوەکاندایه، ژنەکان هەوڵ دەدەن که به ڕێکوپێککردن و نواندنی جەسته، جلوبەرگی ڕازاوه و شتی لەم شێوەیه خۆیان وەک کەسێکی جوان و سەرنجڕاکێش نیشان بدەن.
هەردوو چین هەوڵ دەدەن که به هەڵسوکەوتێکی نەرم و قسەی هەستبزوێن و به یارمەتیدانی کەسانی دیکه و خۆ پاراستن له ئازاریان، خۆیان له دڵی خەڵکدا جێ بکەنەوه.
هەر ئەو ڕێگەیەش بۆ خۆشەویستبوون هەڵدەبژێرن که بۆ سەرکەوتووبوون کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئەم هەڵگرتنەوە و تێگەیشتنەی که زۆربەی خەڵک له فەرهەنگی ئەمڕۆی ئێمەدا له خۆشەویستبوون و لەبەردڵبوون هەیانه، له ڕاستیدا تێکەڵاوێکه له گشتپەسەندی و سەرنجڕاکێشیی سێکسی.
➿ @Kurdinus
"هونەری خۆشەویستی، ئێریک فرۆم"


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
کورتەیەک له فیلمی "هەزار و یەک سێو"، بەرهەمی دەرهێنەری کۆچکردوو، تەها کەریمی، که چەند خەڵاتی نێودەوڵەتیشی پێ بڕاوه.
🍎 سێوی مێخەکڕێژ، هێمای ئەوین، ئاشتی و خۆشەویستیی کوردەواری.
➿ @Kurdinus


دڵی سەد عاشقت کرده نیشانەی تیری موژگانت
کچی کوردی، له تیر ئاویتنا مەعلوومه ئوستادی
➿ @Kurdinus
"هێمن"

🍎 سێوی مێخەکڕێژ، هێمای ئەوینی کوردەواری


هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوه
ئەی مردن لەکوێی، ژیان کوشتمی
"هەژار"

چـڵـه ڕیـحــانی دوورەدێـراوم
سـازی ناسـازی هـەڵپەسـێراوم
"هێمن"
➿ @Kurdinus
❣ @KurdinusFrame

Показано 20 последних публикаций.

4 933

подписчиков
Статистика канала