چیرۆڪ و بەسەرهات


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


ڪاناڵێڪ بۆ بڵاوكردنەوەی
چیرۆک و بەسەرهاتی ڕاستەقینە
لەگەڵمان بن هاوڕێیان لێرە
بەجوانترین شێوە چیرۆک و بەسەرهاتگەلی جۆراوجۆر دادەنێین
تکایە بابەتەکانی بڵاو بکەنەوە
ادمین کاناڵ
@Mamendii

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


#کوردی 🎤📽🎧


📲 کانال رسمی مامۆستا حسن فتحی

#بوکان #قازلیان

🎧 جدیدترین خطبه های ماموستا

💎مخصوص کرد زبانهاو اهل توحید

🌹کانالی به دور از بدعت وخرافات🚫

💌 لطفا نشر دهید


⤵️⤵️⤵️⤵️⤵️⤵️⤵️⤵️
@mamosta_hasanfathi
@mamosta_hasanfathi
@mamosta_hasanfathi
@mamosta_hasanfathi




جار جار گوێم لە مامۆستایانی ئاینی دەگرد
ڕۆژێک گوێم لە مامۆستایەکی ئاینی بوو
باسی چیڕۆکی سێ هاوڕێکەی دەکرد کە پێکەوە چوونە سەفەرێک لە ڕێگای سەفەرەکە بۆ پشوودان لایان دایە ئەشکەوتێک بەهۆکارێک بەردەرێکی گەورە بەربوویەوە بووە هۆی گیرانی دەرگای ئەشکەوتەکە
سێ هاوڕێکە لەناو ئەشکەوتەکە گیریان خوارد
دەبێ چاوەڕێی چی بکەن گەر دەرگاکە نەکرێتەوە ئەوە ئەو سێ کەسە لەناو ئەشکەوتەکە دەمرن
بۆیە داوایان لە خوا کرد یارمەتیان بدات لەکردنەوە دەرگای ئەشکەوتەکە بەم شێوەیە یەکێکیان وتی خوایە تۆ خۆت ئاگاداری منی چاکەم لەگەڵ دایک و باوکم کردووە
جارێکیان هەندێ شیرم لەلابوو ویستم بیدەم بەدایکم بەڵام دایکم نووستبوو
منیش ماوەیەکی زۆر بەدیاریەوە وەستام دڵم نەهات خەبەری بکەمەوە تاکو خۆی خەبەری بویەوە ئینجا شیرەکەم پێدا
ئەگەر ئەوچاکەیەت لێ قەبووڵ کردووم ئەوە ئەم دەرگایەمان لێ بکەوە
دەڵێن دەرگاکە کەمێ کرایەوە
ئەی دووهەم وتی خوایە ژنێکی هەژار هاتە لام بۆ پارە وتم تاکاری خراپم لەگەڵ نەکەیت پارەت نادەمێ
دووای ناچارکردنی ژنەکە ڕازی بوو لەبەر پێویستی زۆری
بۆیە منیش لە ئان و ساتی کارەخراپەکە پەشیمان بومەوە
خوایە تۆ دەزانی لەترسی تۆ پەشیمان بوومەوە کارەخراپەکەم نەکرد پارەکەشم بە ژنە هەژارەکەدا
ئەگەر ئەم کارەی من لە پێناو تۆدا بووە دەرگاکەمان لێ بکەوە دەڵێن هەندێکی تردەرگایان بۆ کرایەوە
بەڵام توانای دەرچوونیان نەبوو
هاوڕێی سێیەمیان وتی خوایە کرێکارێک کاری بۆمن دەکرد لە ئێوارە بەکرێکەی ڕازی نەبوو
پارەکەی وەرنەگرت و ڕۆیشت منیش پارەکەم هەڵگرد لای خۆم پاشان مەڕێکم بۆ کرێکارەکە کڕی بۆم بەخێوکرد
ساڵ هاتوو ساڵ ڕۆیشت مەڕی کرێکارەکە زاوزێیان کرد و زۆر بوون
کرێکارەکە پاشی ماوەیەکی زۆر هاتەوە بۆلام وتی فلان بەبیرت دێ جارێک کارم بۆ تۆ کرد و ئێوارە بەکرێیەکە ڕازی نەبووم وەرم نەگرد
وتم بەڵێ وتی ئێستا پێویستم بەم پارەیەیە گەر پێمی دەیتەوە @aren_baneh
خاوەن کاریش دەڵێ وتم بڕۆ ئەو مەڕانە دەبینی
وتی بەڵێ وتم ئەمانە هەمووی هی تۆن
وتی چۆن؟
وتم بە پارەکەی تۆ مەڕێکم کڕی بەخێوم کرد لەگەڵ مەڕەکانی خۆم
مەڕەکانی تۆ زاوزێیان کرد ژمارەیان زۆر بوو
بۆیە ئەمانە هەمووی هی تۆن
جا پیاوەکە دوعای کرد وتی خوایە گەر ئەم کارە چاکەت لێ وەرگرتووم ئەوە دەرگاکەمان لێ بکەوە
دەڵێن دەرگاکە بەتەواوی بوویەوە
هەرسێ هاوڕێکە ڕزگاریان بوو
ئەم چیڕۆکە لە بیری من ئاوا ماوەتەوە
من هەر لەسەر جگەرە کێشانی خۆم بەردەوام بووم
جاری واهەبوو ڕەمەزان بوو بەڕۆژوو بووم لەدوای بەرنانگ جگەرەم دەکێشا لەبەر ئەوەی لەبەیانیەوە جگەرەم نەکێشابووتا ئێوارە
بۆیە کاتێ جگەرەم دەکێشا ماوەیەک تووشی سەرسوڕان دەبووم
یان کاتێک تووشی هەڵامەت دەبووم خۆم بۆنی جگەرەم لەخۆم دەکردەوە بۆنێکی زۆر بۆگەنی و ناخۆش بوو.
@aren_baneh
@aren_baneh
#بەشی_دوو


تکایە لە ناساندنی کاناڵ یارمەتیم بدەن
سپاس بۆ هەمووتان❤️


بەشی دووهەم🌻👇🏿


#چیڕۆک

چۆن وازم لە جگەرە هێنا
@aren_baneh
@aren_baneh
من لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە لەگەڵ هاوڕێکانم لەنزیک ماڵەوە پارچە زەویەکی گەورە هەبوو هێشتا نەکرابوو بەخانو بەردەوام یاریمان لەوێ دەکرد
جارجار هاوڕێکانم جگەرەیەکیان دەهێنا بە نهێنێ دایک و باوکیان لە پارچە زەویەکەی شوێنی یاری‌کردن بە نۆرە ئەم جگەرەیان دەکێشا نزیکەی چوار مناڵ بەیەک جگەرە بە نۆرە قومیان لێدەدا و دوکەڵیان بە با دەکرد هەنێکیان لەگەڵ هەڵمژینی دوکەڵەکە زۆر دەکۆخین
من سەیری ئەوانم دەکرد منداڵە جگەرەکێشەکان خۆیان پێ لە ئێمە ئازاتر بوو بۆیە منیش بیرم کردەوە منیش وەک ئەوان ئازام دەتوانم جگەرە بکێشم
بۆیە بوومە هاوبەشیان جاربەجار من دەمکڕی جار جار ئەوان جگەرەیان دەکڕی گەر پارەمان پێ‌نەبوایە دەچووین قونکە جگەرەمان هەڵدەگرتەوە لەشەقام دووبارە دامان دەگیرساندەوە و دەمانکێشا
هێواش هێواش تا گەیشتمە پۆڵی حەوت لە قوتابخانە بەدزی مامۆستاکانەوە بەردەوام لەکاتی جەرەس لێدان لە سوچێکی قوتابخانە لەگەڵ هاوڕێکانم بەنهێنێ جگەرەمان دەکێشا لەهەمان کات زۆر بەنهێنی ماڵەوەش
ڕۆژ هاتوو ڕۆژ چوو
تەمەنم گەیشتە بیست ساڵ بەسەرەوە بوومە جگەرکێشێک هەموو ڕۆژێ پاکەتێک جگەرەم دەکێشا
وەک مەساسە بەردەوام جگەرەم لەدەم دابوو بەبچوکترین خەم جگەرەیەکم بۆدادەگیرساند تاوای لێهات ددانەکانم زەرد بوون بۆنی ناخۆشی جگەرەم لێدەهات
بەرە بەرە تەنگەنەفەس دەبووم
لەکاتی غاردان زووماندوو دەبووم
جارێکیان لەگەڵ هاوڕێیەکم چوین بۆخوێن بەخشین هەردووکمان خوێنمان بەخشی دکتۆرەکە بەمنی وت تۆ جگەرە کێشی وتم بەڵێ چۆنت زانی وتی سەیری خوێنی خۆت و برادەرەکەت بکە خوێنی من ڕەنگی سۆرێکی تاریک واتە مەیلە و ڕەش بوو
خوێنی برادەرەکەم سۆرێکی گەش و کاڵ بوو دکتورە وتی ڕەنگی خوێنی تۆ بە دووکەڵی جگەرە وای لێهاتووە
بەردەوام بووم تا گەیشتمە قۆناغی ئامادەیی جار جار بیرم لەواز هێنان دەکردەوە بەڵام زۆر زەحمەت بوو
جارێکیان لەماڵەوە وتم وازم لە جگەرە هێنا بۆ ماوەی هەفتەیەک تاوای لێهات زۆر بیری جگەرەم دەکرد هەوڵی وازهێنانیشم دەدا
وای لێهات لە خەفەتی بێ‌جگەرەیی بەبچووکترین شت زۆر تووڕە دەبووم لەماڵەوە دەمکرد بەشەڕ وئاژاوە
ڕۆڕێک خوشکە گەورەکەم وتی تۆ جگەرەت تەرک کردووە بۆچی ئێمە ئازار دەدەی بڕۆ جگەرە وەک جاران بکێشەو واز لە ئێمە بهێنە واتە چیتر شەڕ و تەشقەڵە بە ئێمە مەفرۆشە لە داخی جگەرە
بۆیە وەک جاران دەستم بەکێشانی جگەرە کردەوە
دوای یەک دوو ساڵ دووبارە هەوڵی وازهێنانم داوە دیسان بۆ ماوەی هەفتەیەک جگەرەم وازلێهێنا چەرخەکەم فڕێدا
ڕۆژێک لە پیشانگای سەیارە لەهەولێر بەتەمای کڕینی سەیارە بووم
سەیارەکم بینی زۆر بەدڵم بوو ماوەیەک سەیرم کرد
پاشان لەنرخەکەیم پرسی نەم توانی بیکڕم چونکە بڕە پارەی تەواوم نەبوو بۆ کڕینی ئەم جۆرە سەیارەیە
زۆر بۆی خەفەت باربووم لەو دەمە پاکەت فرۆشێک بەوێ داهات بانگم کرد پاکەتێکم لێ کڕی و جگەرەیەکم داگیرساند
دووبارە هەوڵی وازهێنان لە جگەرە سەرکەوتوو نەبوو
جگەرە کێشەکان زۆر بەجوانی لەم شتانە دەگەن گەڕامەوە ماڵەوە
بەتەنزەوە لەماڵەوە وتیان دەڵێی دەست کردەوە بەجگەرە کێشان
سەیرم کردن و قسەم نەکرد
ڕۆژ هاتوو ڕۆژ چوو بوومە مامۆستا دوای چەند ساڵێک لە مامۆستایی لەگوندان هاتمەوە شار لە یەکێ لەقوتابخانەکان وانەم دەوتەوە
@aren_baneh
#بەشی_یەڪ


چیرۆکی شومارە 37

#بەسەرهاتی_کوڕێک

کە چۆن لە تەمەنی نۆ ساڵی فێری جگەرە بووە و دواتر چۆن وازی لە جگەرە هێناوە. ⏬
@aren_baneh


#چیرۆک

#گریانی_دایکێک

ئەی هاوار😭😭
گوێ‌بیستی ئەم چیرۆکە بن بزانن کوڕەکەی چی دایکی کردووە

ئەوەیە پاداشتی دایڪ؟😔

خۆت لەو خێرە بێبەش مەڪە
لەپێناو خوا بڵاوی بڪەوە.
http://t.me/Vtayzhian


کوڕێک چوو بۆ داوای کچێک
کاتێک کچەکە حاڵی کوڕەکەی زانی وتی بە مەرجێک شووت پێ دەکەم کە دایکت بۆ ئاهەنگی مارەبڕین نەیەت!!
کوڕەکە زۆر پەشۆکا
و نەی دەزانی چی بکات
بۆیە بیری کردەوە کە ڕاوێژ بکات بە هاوڕێیەکی کە زۆر خۆشی دەویست و سیقەی پێ بوو.
کاتێک بە هاوڕێکەی وت
هاوڕێکەی وتی:بۆ ئەم مەرجەی داناوە؟! کوڕەکە بە شەرمەوە وەڵامی دایەوە و وتی:کاتێک تەمەنم ١ ساڵ ...بوو
باوکم مرد
ئیتر دایکم بەخێوی کردم بۆیە ناچار بوو جل و بەرگی خەڵکی بشوات تا ئێمەی پێ بەخێو بکات بۆیە من زۆر شەرم دەکەم لە کارەکەی دایکم و دەمەوێت ژیانێکی تازە دروست بکەم. هاوڕێکەی وتی: تەنیا داوایەکم هەیە لێت بڕۆ دەستی دایکت بشۆ
ئینجا سبەینێ وەرەوە وەڵامی خۆمت پێ دەڵێم!!
بۆیە کوڕەکە کاتێک گەڕایەوە خێرا بانگی دایکی کرد و وتی دەمەوێت دەست بشۆم
کاتێک دەستی دایکی دەشۆرد بینی دەستەکانی دایکی چرچ بووە و هەمووی برین و زامە لەو کاتە کوڕەکە دەستی کرد بە گریان و هەر دوو دەستی دایکی تێر ماچ کرد
هەر لەو کاتە خۆی پی نەگیرا تا سبەینێ چاوەڕی بکات و بڕواتەوە بۆ لای هاوڕێکەی بۆیە خێرا تەلەفونی کرد بۆ هاوڕێکەی و وتی:زۆر سوپاست دەکەم هاوڕێکەم هەرگیز دایکم ناکەم بە قوربانی کچی خەڵک لە کاتێکدا دایکم خۆی کردە قوربانی بۆ ئێستای من و بەختەوەریم
ئەوەی ڕێزی دایکی نەگرێت لە ژیانیدا ئەوە کەس لە ژیاندا ڕێزی ناگرێ.
@aren_baneh
@aren_baneh
@aren_baneh


چیرۆکی شومارە 37

ئەو کوڕەی ویستی ژیانی هاوبەش پێک بێنێ⏬
@aren_baneh


Репост из: وتەکانی ژیان
نزایەک بەرەو ئاسمان

خوایە گیان
بەڕاستی زوڵم و ستەمی بەندەکانت
لەم سەرزەمینەی تۆ قودرەتێکی یەجگار زۆری پەیاکردوە
تا ئەو ڕادەیەی کە عەدالەت و دادپەروەری نەماوە
ڕێگای هیدایەتیش گیراوە
و حەق و ڕاستی لە نێومانا نەماوەو
خێر و چاکە کاری بە نهێنی دەکرێ
و بەدی و خراپە کاری جێگای گرتۆتەوە..!!

خوایە گیان
فەساد و گەندەڵی و بێ ڕەحمی
باڵی بەسەرماندا کێشاوە
و دوژمنایەتی لەنێوماندا پەرەی سەندوە
و ستەم کردن لەیەکتر گەشتۆتە دوا سنووری خۆی..!!!

خوایە گیان
هیچ شتێک جگە لە گەورەیی و دەسەڵاتی خۆت هیچ قادرێ قودرەتی
ئەم ئینسانە لاسارە تێک ناشکێنێ
و جگە لەتۆ هیچ شتێکی دیکە ناتوانێ
بەر بەم بەربەریەتە بگرێ..!!

بۆیە داوات لێ دەکەین ڕیشەی زوڵم و ستەمیان لە ڕیشەوە دەربێنەوە
پەتی ناعەدالەتیان بپسێنە
و بازاڕی بەدی و خراپە و تاوانکاریان کز و خامۆش کە
و زاڵمان ڕیشەکێش کە
تا ئەوانەی بەئازاریان دەتلێنەوە ئارام ببنەوە..!!

ئاااامین یاڕەب العالمین.
http://t.me/Vtayzhian


سێ خولەک بیخوێنەوە
بزانە ژیانی کوڕ خۆشترە یا ئەی کچ
@aren_baneh
#نامەی_کوڕێک

ئێمەی کوڕ گیانمان بەوەیە تەحەمووڵمان زۆرە و خۆ ڕاگرین
ئەگینا ئێستا شەقامەکان پڕ بوون لە تەرمی ئەو کوڕانەی خۆیان دەکووشت

ئەزانن بۆ ئێستا باسێکی ژیانی کوڕتان بۆ دەکەم
ئێمەی کوڕ ڕاستە ئازادین بەڵام دڵخۆش نین

ئێمەی کوڕ هەر لەگەڵ بە دەرکەوتنی دوو تاڵ سمێڵ ئیتر تۆ پیاویت دەبێ کار بکەیت
بۆ ئەوەی تۆزێک پارە پەیدا بکەیت تا بیکەیتە خزمەتی کچێک و تا هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت
نابێت بگریت عەیبە تۆ پیاویت..
دەبێت هەرچی خەفەت هەیە لە دڵتا پەنگ بێتەوە...
ئێمه ناتوانین بە لەنجەو لار بڕۆینە لای باوکمان بڵێین پارە
باوکە حەزم لە خواردنی دەرەوەیە..
کوڕە خێرا بڕۆ بۆی بکڕە ...
ئێمە دەبێت بەیانیان زوو بچین بۆ حەماڵی بە جووتێک پێڵاوی دڕاو و شەڕواڵێکی پینە کراو و سەر و چاوێکی شێواو....

کچان خۆیان جوان دەکەن و دەچن بۆ بازاڕ حەزییان لە چی بێت لە حسابی باوکیان دەیکڕن...
خەمی سەرەکی ئەوان کوالێتی سوراو و سپی ئایا مارکەیە یا نا؟
ئێمە دڵخۆش نین
ئێمە وەک کچان بووکەڵەمان نییە تا یاری لەگەڵ بکەین
ئێمە کەس دەست ناهێنێ بە سەرمانا
ماچمان بکەن
و پێمان بڵێن کوڕە گوڵەکەم
ئێمە ناتوانین لای هەموو کەس دەردە دڵ بکەین
ئێمە کاتێک دڵمان پڕ دەبێت ناتوانین بگرین ئێمە ناز ناکەین
ئێمە تەکلیفی پارە و جل و ڕۆشتن بۆ ئەملا و لا لای دایک و باوکمان ناکەین

ئەسڵەن ئێمە لە دایک و باوکمان تێر نابین چونکە ئیش ناهێڵێت ئێمە دایم لە ماڵەوە ئیسراحەت نین بەلکوو...
ئێمە سەیارەکانمان دەشکێنین دەعم دەعمێنەی پێ‌دەکەین..
ئێمە شەڕ دەکەین
ئێمە زلەمان لێ ئەدرێ تا بیرمان بمێنێت پیاوین به ناوی سووک و جنێو بانگ دەکرێین
ئێمە دەبێت بە لایەنی کەمەوە سێ ساڵ لەگەڵ برادرێکدا بگەڕێین تا بتوانین دەردە دڵی لا بکەین
دەبێت سێ ساڵ خەم و خەفەت لە دڵمانا هەڵ بگرین تا بتوانین به ئاسودەی دەردە دڵ بکەین ناوێرین بگرین چونکە دەترسین پێمان بڵێن پیاو نین
بۆیە ناچار دەست دەکەین بە گیرفانماندا پاکەتە جگەرەکە دەر دەهێنین لەگەڵ دووکەڵی جگەرەکە ئاخ هەڵ دەکێشین
ئێمە ناز کردنمان نییە
دەبێت دایم هاوار بکەین و تووڕە ببین و مۆڕە بکەین
ئێمە لەدوای تەمەنی پانزدە ساڵیەوە دەبین بە ئاوارە هەر چەند خۆم پێش ئەو تەمەنە ئاوارە بووم
مەبەستم لە ئاوارەی ئەوەیە دەبێت لەدوای تەمەنی پانزدە ساڵی ئیش بکەین
تا دەست لە دایک و باوکمان پان نەکەینەوە ...
ئێمە ڕەنج دەدەین کار ئەکەین تا پێمان نەڵێن بە عەمەلی ئەوە نایەیت ببیتە پیاوی ماڵ ....

ئەها
ئێمە بۆ پیاو بوون خۆمان دەخینە ناو ئاو و ئاگر چونکە ئێمە بەو وشەیە حیسابمان بۆ دەکرێت..

بەڵام کچان ئێوە چی ؟

ئێوە هەر شتێک بکەن هەر ئافرەتن
ئەسڵەن ئێوە ئازادن نەک ئێمە...

ئێستا حەز دەکەم بگریم تا بزانن دەردەکەم چەند گرانە ...
بەڵام ناوێرم بە ئاواتەوم چوار پیاو بە بەر چاومەوە بگرین بەڵام ناگرین
بەلای منەوە گریان لەبەر دەم سەد کەس ئازادییە نەک چوونە دەرەوە
گریان یەکێکە لەو هەزار شتەی پیاوەکان ناوێرن بیکەن و نیانە
بڵام ئافرەتەکان هەیانە....
کچان دەزانم زۆر جار لەلای کوڕانەوە دڵتان شکاوە
بەڵام ئەمە ژیانی کوڕە پڕە لە جنێو و لێدان و ئیش کردن و هەوڵدان.
@aren_baneh
@aren_baneh


چیرۆکی شومارە 36

#نامەی_کوڕێک⬇️
@aren_baneh


بۆ ئافرەتان لە پیاوان زووتر پیر دەبن؟

لە ڕەحەمی دایک خوای باڵادەست کۆرپەلە دروست دەکات و لە ناو ئاوێکی زۆر سوێر دایناوە ئەم ئاوە زۆر سوێرە بۆ پاراستنی لاشەی مناڵەکە
و هەست نەکردن بە کێش و قورسایەکە .
خوای باڵا دەست خۆراک و ڕزقی ئەم کۆرپەلە بێ‌هیچ ماندووبونێ لە ڕێگای ڕیخۆڵەوە خۆراکە بۆ دابین دەکات کە دایک دەیخوات.

کاتێک دایک کەمتر خۆراک دەخوات هیچ کاریگەری نابێت لەسەر خۆراکی کۆرپەلە چونکە ئەوکات سود و هێز و بەشە توانا و خۆراکی کۆرپەلە لە ددان و ئێسکی دایکی دابین دەکرێت.
@aren_baneh
بۆیە لە بە تەمەن داکەوتنی ئافرەت ددان و ئێسکی جومگەکانی ئافرەت ئازاری زۆر دەبێت .

ئێستا زانیت ئافرەت بۆ زوو تر پیر دەبێت
کاتێک دایکت ئێسکەکانی ئێشێت
بڵێ دایە گیان قوربانت بم ئەوە منم هۆکاری بەشێک لەو ئازارەی تۆ.

خۆزگە ئەوەی دایکی خۆشدەوێت
ئەم زانیاریە بەڵاوکاتەوە و دوعا بۆ دایکو باوکی بکا
@aren_baneh


#چیرۆڪ

#خۆزگەی_منداڵێڪ

#خۆزگە موبایل بوومایە تا باوکم...
#خۆزگە موبایل بوومایە تا دایکم.....
#خۆزگە موبایل بوومایە تا خوشکم...
#خۆزگە موبایل بوومایە تا براکەم....

بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان پشت گوێ‌خستوە تەنیا لەبەر موبایل

تکایە بنێرن بۆ ئەو دایک و باوکانەی بەس سەرقاڵی موبایلن


خۆت لەو خێرە بێبەش مەڪە
لەپێناو خوا بڵاوی بڪەوە.
http://t.me/Vtayzhian


بۆ تەواوی #ڪچان

دڵ بدە پیاوێک کە دڵنیای خۆشی دەوێی
یاسای پێوەندیەکان ئەوەیە:
پیاو دەبێ ئاشق‌تر بێ
پیاو دەبێ بۆ بە دەستهێنانت هەوڵ بدات
پیاوە دەبێ لێواولێوی نیازی تۆ بێ
پیاوە دەبێ بجەنگێ و
هەوڵ بۆ ڕاکێشانی دڵت بدات ..!
تۆ بۆچی لە سووچی ماڵ دانیشتووی و ئەژنۆکانت وە باوەش گرتوە و ئەسرین دەبارێنی و ئاگــر بە رۆژەکانتەوە دەنێی.؟
مەگەر تەمەنت چەندە ؟
بـۆ دەنـووسی ماندووی..؟
بـۆ دەنووسی ئیتر هێزم نەماوە ؟
تاوانە تاون ...!
ئەم رۆژانەت باشترینی ڕۆژەکانتە
دەبێ بزەت بێ و پێ بکەنی
ئێستا دەبێ ئازاد و سەربەست بی
ئیستایە کە دەبێ کچۆڵانە و کێژۆڵانە و کەنیشکانە و کچانە و ئافرەتانە بژی
نە ئەوەی کە خۆت بسڕیتەوە و دانیشیە سووچی ژوورت و دیوارەکانی بڕووکێنی.
بنووکێنی و بناڵێنی و گلەیت بێت بۆ نەبوونی پیاوێک کە هەر خەیاڵیشی لای تۆ نیە و بیرت لێ ناکاتەوە.
@aren_baneh


Репост из: وتەکانی ژیان
"بێدەنگ بە" و "هیچ مەڵێ" !!

کابرا قژی ڕووتاوەتەوە "ھیچ مەڵێ"
چوونکە خۆی دەیان جار بینیوویەتی و خەفەتی لێخواردووە

گەنجێکی تازە پێگەشتوو ڕوخساری چەوری و زیپکەی دەرکردووە "ھیچ مەڵـێ" دڵنیابە شەو تا بەیانی لە ھەوڵی چارەسەرکردنیدایە

کابرا ددانێکی خوارە یا شکاوە "ھیچ مەڵێ" چوونکە لە تۆ باشتر بینیوویەتی

کابرا سەیارەکەی وەک ئەوەی تۆ باش نیە "ھیچ مەڵێ"
چوونکە لە تۆ باشتر دزانێت

گەنجێک ئەندامێکـی لەشی لاوازە
پرچی سپی بووە
مۆدێلی قژی بە دڵی تۆ نیە
قەڵەوە یا زەعیفە "ھیچ مەڵێ"
پێویست ناکات تەداخوول بکەی چوونکە لە تۆ باشتر دەزانێت و ھەستی بریندار مەکە

کەسێک منداڵی نابێ "ھیچ مەڵێ"
ئەوە ئیشی تۆ نیە
کەسێک جلەکانی کۆنە دووبارەیە "ھیچ مەڵێ" پێویست ناکات خوێ بە برینەکانیا بکەی

دڵی کەس لەخۆت مەیەشێنە کەس نازانێ بەیانی چی ڕووئـەدات ھەزارەھا شتی تریش ......!!!!

باچیتر تەداخولی ئیشی خەڵکی نەکەين
ئەم گەورەمان با له بير بێت شوێنی من و تۆ و هەموومانه.
@Vtayzhian


#چیرۆک

تکایە هیچ کات زوو بڕیار مەدەن
چیرۆکی باوکێک کە کوڕەکەی نەخۆش بوو

#وەرگێڕان_و_خوێندنەوە

خوشکی بچوکتان #ئارین بەڕێوبەری #ڪاناڵی_وتەکانی_ژیان

خۆت لەو خێرە بێبەش مەڪە
لەپێناو خوا بڵاوی بڪەوە.
http://t.me/Vtayzhian


بیخوێننەوە تا کۆتایی

کچێک دەڵێ
باوکم ڕازی نەدەبوو ھاوسەرگیری بکەم!
ماوەی شەش ساڵە داخوازیم بۆ دێت،
بەڵام باوکم ھەموویان ڕەت‌دەکردەوە
من تێ‌نەدەگەیشتم و ئەویش ڕەتی دەکردەوە موناقەشەم لەسەر ئەو بابەت بکات .باوکم بەخۆی پێشوازی لەو کەسانە دەکرد کە دەھاتنە داخوازیم، بەتەنیا لەگەڵیان دادەنیشت.ھەندێک جار دانیشتنەکە نیو کاتژمێری دەخایاند و ھەندێک جاریش کوڕەکەی بە خێرایی لەمال دەچووە دەر..!پاشان دایکم پرسیاری لە باوکم دەکرد : چی بوو ؟ باوکیشم دەیگووت : ڕام لە مارەییەکەی نەبوو .!!
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێ‌ئومێدە دەبووم لەوەی ڕوویدەدا، لەناخی خۆم خەریک بوو ڕقم لە باوکم ببێتەوە، چونکە ببووە بەربەست لەبەردەم ھاوسەرگیریم، چونکە وام مەزەندە دەکرد چاوی لە مارەیی منە، چۆن دەبێت باوکم چاوی لە مارەیی من بێت !!تا ڕۆژێکیان گەنجێک ھاتە داخوازیم و دوای ئەوەی باوکم لەگەڵی دانیشت و ڕازی بووە لەسەر داخوازییە، منیش دوای ئەوەی کوڕەکەم بینی بەھەمان شێوەی ڕازی بووم .بێ ئەوەی باوکم بەھیچ شێوەیەک باسی مارەییەکە بکات ڕۆژی ھاوسەرگیری دیاری کرا .دوای ئەوەی ھاوسەرگیریمان کرد سەیرم کرد ئەو کوڕە حاڵی مادی بەبەراورد بە داخوازییەکانی دیکەم باشتر نییە، بەڵکو لە ھەندێکیان خراپتریشە ..!بەلام ئەویش ئامادەنەبوو باسی مارەییەکەم بۆ بکات .دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ساڵ لەگەڵ ھاوسەرەکەم ژیانم بەسەر برد، ڕۆژێک لەڕۆژان بەھیچ شێوەیەک کردەوەیەکی خراپم لێ نەبینی، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر مرۆڤێکی نەرم و نیان و لەسەر خۆ بوو، ھەروەھا نازێکی زۆری پێدەدام و ڕێزێکی زۆری لێ دەگرتم ..!!تا ڕۆژە ڕەشە ھات و باوکم کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی پرسەی باوکم تەواو بوو، ھاوسەرەکەم ھاتە لام و سەرمی خستە سەر سینەی و پێی گووتم : بچکۆڵەکەم مەگریی..!!سەرم سوڕما لە وشەی بچۆکەڵەکەم .. ئەویش سەیرێکی کردم و گووتی : بەڵێ بچکۆڵەکەم، ئینجا گووتی، دوای ئەوەی ھاتمە داخوازیت باوکت پرسیاری لێکردم، چیت ھەیە پێشکەشی کچەکەمی بکەیت . منیش گووتم : مامە گیان پارەی زۆرم نییە بەڵام سوێند بەخوا گەر تۆش لە ژیان نەمێنی نایەڵم ھەست بە نەبوونی تۆ بکات، ھەروەھا وەک ھاوسەر و منداڵێکی بچوکی خۆم سەیری دەکەم لەوکاتە باوکت پێکەنی و گوتی : کچەکەی خۆم دەدەم بەتۆ'

ئەوەیەوەیە'خۆشەویستی'باوک'بۆ کچەکەی.
@aren_baneh


چیرۆکی شومارە 35

#خۆشەویستی_باوک_بۆ_کچەکەی⬇️
@aren_baneh


#چیرۆک

#بەسەهاتێکی_زۆر_کاریگەر

هەمووکات چاکەکار بە لەگەڵ خەڵکی
بەڵکوو بەهۆی دوعایەکەی خەڵک
خوا لە بەڵایەکەی گەورە بتپارێزێ


خۆت لەو خێرە بێبەش مەڪە
لەپێناو خوا بڵاوی بڪەوە.
http://t.me/Vtayzhian

Показано 20 последних публикаций.

849

подписчиков
Статистика канала