بانگەواز_Bangawaz


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


ھەرچەندی تر لاوازبین ھەرکۆڵ نادەینوو ھەربەردەوامین باذن الله تعالى
/
/
لەپێناوی اللە کەناڵەکە بڵاو کەنەوە

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


به ناوى خوا
خةونيك كه ئةمرؤ بينيومه نازانم به تةواوى ماناى چيه ... به جوريك كاتيك هةستام له خةون زور خوشحال بووم هةر كه جاوم كردةوه مةلاى بةيانى بانگى دةدا

كةژيكم بينى .. بؤنى ميسكى لى دةر دةجوو.. له ناكاو بةشيكى لئ بةر بوةوه.. له پشتيةوه ئةسپيكى زورى لى دةرجوو جوانترين شت بون كة وا چاو ديتبيتى .. پياوانيكى له سةر بوو.. جوانترين پياو بون كةوا بيبينى سبحان الله.. سپى پوش بوون له ژيانم وام نةبينيوه .. ريشيان تا نيوةى سينگيان بوو.. رةشيكى توخ ، مةبةست ريشيان... شمشيرى زور تيژيان پئ بوو.. ژمارةيان هةزارةها بوو.. خةريك بون شارو لادييان داگير دةكرد منيش سةيرم دةكردن وةكو وابيت سةيرى فيلم بكةم له بةرامبةرم بوون .. بةسةر دارو بةردو دةبابةو مروريان دةدا .. چةن سةربازيك ويستيان رايان بوةستينن بةلام تفةنگةكانيان تاواوه.. بينيم دةنگى بةرز له ئاسمانةوه هات گيان دةرلةرزى له بةرامبةرى ... وجةن شتيك هاتن نازانم جى بون شةفاف بون دادةبةزين دةجونه بال او جةماعةته.. وپياويك له سةر كةژ دةستى سبي سبي بوو وةكو مانگى چوارده بانگى دةكردن وةكو ئةوه وابيت ئيشارةى دةدانى .. ئةمرؤ داگيريان دةكةين و داگير ناكريين
ئيشارةى پئ دةكردن دةيوت بةردةوام بن له ريگاكةتان... حةتا رووبارةكانيان داگير كرد به بى هيج رووبةرووبونةوةيةك.. كةس پيى نةدةويران.. پاشان سةيرم كرد مانگ بةرووياندا پئ دةكةنى .. ئةوان ئالاى تؤلةيان له دةست بوو.. يةكةميان لة دةستى سةرگةورةكةيان بوو وكوتايةكةشي نةت دةتوانى بيبينى گةشتبووه نزيكى ئاسمان .. وخوشكم دةيوت ئةمانه وةكو مردون جونكه بونى ميسك بةلاو دةبيتةوه كاتيك تيدةبةرن... سةر سورمان اوه بوو كاتيك به لاى كومةليك تيدةبةرين له ناكاو هةموو ئافرةتةكاني او كومةله بوون به نيقاب بوش ... وةكو سيحر.. سةر گةورةكةيان رومةتى زور بياوانةبوو عةمامةيةكى سبي سبي قةديمى له سةربوو زووور زور جوان بوو وخوشكةكةم بيي دةوتم سةيركه سةيركه ئةوه عةمامةكةى پيغةمبةره(صل الله عليه وسلم) .. به دةستى ئيشارةى دةدا بةرةو قدس .. ودةيوت ..بةمنزيكانه ..بةمنزيكانه.. وا ديار بوو كة بةرةو مكه بةرى دةكةوتن به بةله.. درةختةكان له بةرامبةريان دةجةمانةوه نازانم بوو ..

خوايه بيكةيتة خةونى خير بو ئومةتى ئيسلام .. خواى گةوره شاهيده لةسةر ئةوةى دةيليم ..... سالى 2022 پيش كوتاى هاتنى ... عراق ئةم عراقةى استا نابيت والله اعلم








Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


ەکەم :
پێغەمبەری خوا ﷺ شەو و ڕۆژ زۆر قورئانی دەخوێند ، وشەو نوێژی درێژ دەکردەوە ، تاوەکو هەندێ جار لەیەک ڕکاتدا هەریەک لەسورەتەکانی ( البقرة ، آل عمران ،النساء ) ى دەخوێند، هەروەک ئیمامی " مسلم (722) " گێڕاویەتیەوە.

وە ئومەتەکەی هەڵدەنا لەسەر خوێندنی قورئان و فێربوونی وفێر کردنی کەسانی تر ، هەروەک ئیمامی البخاري (4937) ، ومسلم (798) - گێڕاویانەتەوە وعائێشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ( الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ لَهُ أَجْرَانِ ) .
واتە: ئەو كەسەى كە بەچاكى قورئان بخوێنێ پلەى لەگەڵ فریشتە بەڕێزەكانى خواى پەروەردگاردایە، ئەوەش كە خوێندنەوەكەى لەسەر قورس بێت و هەڵەى تێدا بكات لەگەڵ هەوڵ دان بۆ ڕاست كردنەوەى ئەوا دوو پاداشتى بۆ هەیە.

وە هەروەها ئیمامی " البخاري (5027) " لەعوسمانەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ ) .
واتە: باشترینتان ئەوەتانە کەقورئان فێر دەبێت وکەسانی تریش فێر دەکات.


٤٣ - خودا كام مرۆڤانەی خۆش دەوێت

سەعدی كوڕی وەقاص ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كەفەرمویەتی: ((ان الله يحب العبد التقي الغنى الخفي)). ئیمامی موسلم گێڕاویەتییەوە. واتە:خوای گەورە ئە ومرۆڤانەی خۆش دەوێت كەئەم ئاكارە جوانانەیان تیادا بێت:

أ/ كەسانێكی لە خواترسبن و بە ئاشكراو نهێنی خۆپارێزی بكەن لە خراپەكاری.

ب/ كەسانێكی دەوڵەمەندبن لەچاكەكاریدا بەهۆی سەرقاڵیان بەبەندایەتی پەروەردگارەوە وخەریكی پێچانەوەی توێشەوەرەی دوا رۆژبن.

ج/ كەسانێكی ناودارو مەشهور نیین بەڵكو هەوڵیشی بۆ نادەن, حەزیان لە خۆدەرخستن وناو دەركردن نییە, وەك خەڵكی ئەم زەمانە نیین كەزۆربەی كارەكانیان بۆ خۆدەرخستن و خۆناساندن بێت,ئەگەر ئەتەوێت ببیتە خۆشەویستی پەروەردگار بائەم ئاكارە جوانانە لە تۆدا ڕەنگ بداتەوە بەرلەوەی هەنگاوێك هەڵبگریت بزانە كردەوەكانت بۆ خوایە یان بۆكەشوفشی دونیایە.

هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە

١/ چاكەكردن و خێركردن لەسەروەتوسامانی موسڵمانان كەم ناكاتەوە وپەروەردگار بەرەكەتی زیاتریان بەسەردا دەڕژێنێت.

٢/ عەفوكردن و لێ بوردن زیاتر پلەوپایەی مرۆڤ بەرزدەكاتەوە وئەمەیش سیفەتی پێغەمبەران ـ سەلات وسەلامیان لەسەر بێ ـ و پیاوچاكانە.

٣/ نواندنی ملكەچی هۆكاری سەركەوتن وسەربەرزییە لە دونیاو دواڕۆژدا,نەك وەك هەندێك وابیردەكەنەوە ملكەچی ولێ بوردن نیشانەی شكستی ودۆڕانە بۆیە هەرگیز لەهەڵەكانی خۆیان پەشیمان نابنەوە.




بۆئەوانەی نایزانن مزگەوتی ئەقسا بۆ پیرۆزە لای ئێمەی موسڵمان؟!
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
- مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دووەم مزگەوتە کە درووست کراوە لەسەر زەوی دووای مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز).

- یەکەم ڕووگەی موسڵمانان بووە کە 16 مانگ بۆ نوێژ ڕوویان لەوێ کردووە.

- لە شەوی (ئیسرا) و (میعراج) ‌ پێغەرمبەر (ﷺ)‌ له‌ مزگه‌وتی (حه‌رام)ـه‌وه شەوڕەوی کرد‌ بۆ مزگه‌وتی (ئەقسا) بە هاوڕێتی (جوبریل) (عليه السلام) ، جا له‌ قودس دابه‌زیی و پێش نوێژی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كان (عليهم الصلاة والسلام) كرد و هه‌ر له‌وێش (بوراق)ی به‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌وه‌ به‌سته‌وه‌ ، پاشان هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ (بیت المقدس)ـه‌وه‌ به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ ئاسمانی دنیا.

- پێغەرمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: یەك نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا بەرامبەر 500 نوێژە لە شوێنەکانی تر.

- پێغەرمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: سەفەر ناكرێ بۆ هیچ شوێنێك بە مەبەستی پیرۆزی تەنها بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەڕام "لە مەككە" وە مزگەوتی پێغەرمبەر (ﷺ) "لە مەدینە" وە مزگەوتی ئەقسا "لە قودس".

- ئێستا لەلایەن جولەکەوە داگیر کراوە ، بەڵام پێغەمبەر (ﷺ) مژدەی فەتح کردنەوەی و گەڕانەوەی خیلافەتی ئیسلامی بۆ داوە. هەروەها فەرموویەتی: قیامەت هەڵناسێت تاکو موسڵمانان لەگەڵ جولەکەکان دەجەنگن ، ئەوجا موسڵمانەکان کوشتاریان لێدەکەن ، تا وای لێدێ جولەکە لەپشت دار و بەرد خۆیان حەشار دەدەن ، ئینجا دارەکە یان بەردەکە دەڵێ ئەی موسڵمان ئەی بەندەی خوای ئەم جولەکەیە لە پشتمە وەرە بیکوژە.

خودایە مسوڵمانان بپارێزە له هەر شوێنێکی ئەم دنیایە ⁦.

وەرگیراوە


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


ئایه‌تی (لاتحسبن الذين يفرحون بما أَتوا..)١٨٨

٢٠٣٦ـ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه): أَنَّ رِجَالًا مِنَ الْمُنَافِقِينَ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) كَانُوا إِذَا خَرَجَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) إِلَى الْغَزْوِ تَخَلَّفُوا عَنْهُ، وَفَرِحُوا بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، فَإِذَا قَدِمَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) اعْتَذَرُوا إِلَيْهِ، وَحَلَفُوا. وَأَحَبُّوا أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا، فَنَزَلَتْ: [لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُمْ بِمَفَازَةٍ مِنَ الْعَذَابِ]. [بخاري / التفسير/ ٤٢٩١]

(أبو سعيد الخدري) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌ كاتێكا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌رچوو بۆ غه‌زایه‌ك چه‌ند پیاوێك له‌ دووڕووه‌كان لێی دواده‌كه‌وتن و، خۆش حاڵیش ده‌بوون به‌وه‌ی كه‌ دواكه‌تبوون له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم)، كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌هاته‌وه‌ بڕوبیانوویان بۆ ده‌هێنایه‌وه‌ و، سوێندیان ده‌خوارد حه‌زیشیان ده‌كرد سه‌ناو ستایشیش بكرێن به‌ شتێ كه‌ نه‌یان كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ هاته‌ خواره‌وه‌: [لا تحسبن الذين..] واته‌: [گومان وانه‌به‌یت به‌وانه‌ی كه‌ دڵخۆشن به‌وه‌ی كه‌ كردوویانه‌، حه‌زیان له‌وه‌یه‌ ستایشی بكرێت به‌ شتێك كه‌ نه‌یانكردووه‌، گومان وانه‌به‌یت پێیان كه‌ له‌ده‌ست سزا ڕزگاریان بووبێت، به‌ڵكو سزایه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌].

٢٠٣٧ـ عَنْ حُمَيْدَ بْنَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ: أَخْبَرَهُ أَنَّ مَرْوَانَ قَالَ: اذْهَبْ يَا رَافِعُ -لِبَوَّابِهِ- إِلَى ابْنِ عَبَّاسٍ فَقُلْ: لَئِنْ كَانَ كُلُّ امْرِئٍ مِنَّا فَرِحَ بِمَا أَتَى، وَأَحَبَّ أَنْ يُحْمَدَ بِمَا لَمْ يَفْعَلْ مُعَذَّبًا، لَنُعَذَّبَنَّ أَجْمَعُونَ. فَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ (رضي الله عنه): مَا لَكُمْ وَلِهَذِهِ الْآيَةِ؟ إِنَّمَا أُنْزِلَتْ هَذِهِ الْآيَةُ فِي أَهْلِ الْكِتَابِ. ثُمَّ تَلَا ابْنُ عَبَّاسٍ: [وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَيِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ]. هَذِهِ الْآيَةَ، وَتَلَا ابْنُ عَبَّاسٍ: [لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا]. وَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: سَأَلَهُمُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) عَنْ شَيْءٍ فَكَتَمُوهُ إِيَّاهُ وَأَخْبَرُوهُ بِغَيْرِهِ، فَخَرَجُوا قَدْ أَرَوْهُ: أَنْ قَدْ أَخْبَرُوهُ بِمَا سَأَلَهُمْ عَنْهُ، وَاسْتَحْمَدُوا بِذَلِكَ إِلَيْهِ، وَفَرِحُوا بِمَا أَتَوْا مِنْ كِتْمَانِهِمْ إِيَّاهُ مَا سَأَلَهُمْ عَنْهُ. [بخاري / التفسير/ ٤٢٩٢]

له‌(حمید)ی كوڕی (عبدالرحمن) كوڕی (عوف)ه‌وه‌: كه‌ (مروان) به‌ (رافع)ی ده‌رگاوانی وت: بڕۆ لای (إبن عباس) پێی بڵێ: ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ سزا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی كه‌ كردوویه‌تی حه‌ز ده‌كات سوپاس بكرێت به‌ شتێ كه‌ نه‌یكردووه‌، ئه‌وا هه‌ر هه‌موومان سزا ده‌درێین، (إبن عباس) (خوایان لێ ڕازی بێت) وتی: چیتانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌باره‌ی ئه‌هلی كتابه‌وه‌ هاتووه‌. پاشان (إبن عباس) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌: [ وإذا اخذ الله ميثاق الذين ..] [١٨٧] واته‌: [كاتێ خوا په‌یمانی له‌ خاوه‌ن كتێبه‌كان وه‌رگرت كه‌ ده‌بێ ڕوونی بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی و نه‌یشارنه‌وه‌، كه‌چی پشتگوێیان خست و به‌ نرخێكی هه‌رزان فرۆشتیان ئای كه‌ شتێكی بێنرخیان كڕیووه‌ كه‌ ژیانی دنیایه‌] ئینجا (إبن عباس) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ [ لا تحسبن الذين..] ئینجا وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) پرسیاری شتێكی لێكردن ئه‌وانیش لێیان شارده‌وه‌ و شتێكی تریان پێ وت، كاتێ ده‌رچوونه‌ ده‌ره‌وه‌، وایان پێنیشاندا كه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئه‌ویان داوه‌ته‌وه‌و، داوایان لێكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوپاس و ستایشیان بكات، له‌ناو خۆیشیاندا خۆش حاڵ بوون به‌وه‌ی كردیان و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئه‌ویان شاردۆته‌وه‌.






Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


٤٢ - چاكە و خراپە

نەواسی كوڕی سمعان ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: (( البرّ:حُسْنُ الخُلُقِ، وَالإِثْمُ ما حاكَ في نَفْسِكَ وَكَرِهْتَ أنْ يَطّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ)) ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە. واتە:چاكەكردن ڕەوشت بەرزییە,وخراپەیش ئەوەیە لە دەرونتاندا دێتو دەڕوات و پێت ناخۆشە خەڵك پێت بزانن.

هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە

١/ ووشەی (البر) ووشەیەكی گشتگیرە بۆ هەمو كردەوەیەكی چاك وسیفەتێكی جوان,هەروەك ووشەی (الإِثم)ووشەیەكی گشتگیرە بۆ هەمو كارو كردەوەیەكی بەدو خراپ.

٢/ ڕەوشت وئاكاری جوان پلەیەكی زۆر بەرزی هەیەلە ئیسلامدا وخاوەنەكەی ڕزگاردەكات لەتاوان وسەرپێچی.

٣/ تاوان بە هۆی دوو نیشانەوە دەناسرێتەوە:

یەكەم/ ئەوەیە كە مرۆڤ دوچاری دڵەڕاوكێ دەبێت و لە دەرەنیدا دێت ودەڕوات وئارام نابێتەوە.

دوەم/ پێت ناخۆشە خەڵك پێت بزانن,چونكە مرۆڤی خاوەن شەرم پێی ناخۆشە گوناهەكانی ئاشكراببن.

٤/ نەفسی ئادەمیزاد بەپێی ئەو فیتڕەتەی كەخوای گەورە پێی بەخشیوە توانای جیاكردنەوەی چاكو خراپی هەیە لەیە كتر,چونكە خوای پەروەردگار فیتڕەتی مرۆڤەكانی لە سەر ناسینی حەق و وەرگرتنی ڕاستییەكان دروستكردوە.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ماشاء الله نمونەی پەروەردەکرنی جوان
منداڵەکانتان لەسەر ئەساسی دین پەروەردەکەن نەک لەسەر ئەساسی دنیاویستیوو خۆشیەکاتیەکانی دوونیا





@bangawaz_haq1


بە ئیمامی بوخاری ووترا: هەندێک کەس هەن قسەت پێدەڵێن -بە خراپە باست دەکەن وتحذيرت لێدەدەن-، بۆ دوعا لەوانە ناکەیت کە ستەمت لێدەکەن -هیچیان پێ ناڵێیت-...؟!

فەرمووی: پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی: (اصبروا حتى تلقوني على الحوض). واتە: ئارامبگرن هەتا دەگەنەوە بە من لەسەر حەوزی کەوثەر. (١)

"ممکن نیە بانگەوازی خەڵکی بکەیت بۆ تەوحید وسوننەت، کەسانێک نەبن کە قسەت پێ نەڵێن وپیلانگێڕی وشەڕت پێ نەفرۆشن ودژایەتی نەکرێیت.
ڕێگای دەعوەی پێغەمبەران وهەڵگرانی تەوحید پڕێتی لە ناڕەحەتی ودەردەسەری ودڕک وداڵ، ئەوانەی بێ ناڕەحەتی ودژایەتی -بەناو- دەعوە دەکەن دیارە لەسەر ئەو رێبازە نین".

مەبەست کاژاوی
---------------------------------------------------------------------
(١): [ انظر السير للذهبي: ( ١٢ / ٤٦١ )]


زانایەک لە سەرەمەرگیشدا ، حەزی لەفێربونی زانست بوو ، وتیان ئێستا چ سودێکت پێ دەبەخشێت؟ وتی :دەمەوێ بەزانای بمرم نەک بەنەزانی!

Показано 20 последних публикаций.

328

подписчиков
Статистика канала