چیرۆک و بەسەرهاتی بەسوود 📓


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


⁦❤️⁩بەخێر بێن بۆ کەناڵی چیرۆک و بەسەرهاتی بەسوود ⁦❤️⁩
🤗کەناڵێک تایبەت بە چیرۆکی راستەقینە و بەسەرهاتی بەسوود🤗

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


کێشەی نێوان ژن و مێردێك :

ئافرەتێک، بەهۆی بارودۆخی قورسی ژیانیان، لەگەڵ مێردەکەی بووبەشەڕ و ناخۆشیان... بۆیە بڕیاریدا بڕوات و ماڵ بەجێبێڵێت...!

بەڵام چاوەڕێیکرد تاکو شەو هات و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی خەوتن...
کاتێ لەماڵ هاتە دەرەوە و بەدزیەوە بەپەنای دیوار و پەنجەرەی ماڵەکاندا دەڕۆشت، بۆئەوەی کەس نەیبینێت...

بەڵام ئەوەی ڕویدا زۆر سەیربوو...
کاتێ بەلای پەنجەرەکاندا دەڕۆیشت چی بیست...؟!

٭ لەیەکێک لەپەنجەرەکانەوە، گوێی لە دایکێک بوو لەخوا دەپاڕایەوە کە خوا شیفای کوڕە شەلەل و پەککەوتەکەی بدات، بۆئەوەی بتوانێ لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا یاری بکات...!

٭ لەپەنجەرەیەکی دیکەوە بیستی کە ئافرەتێک لەخوا دەپاڕێتەوە مناڵێکی پێببەخشێت تا ژیانی خۆشتر و جوانتربێت.

٭ لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لەئافرەتێک بوو، دەپاڕایەوە خوا ڕێنوێنی وهیدایەتی هاوسەرەکەی بدات بۆسەر ڕێگای ڕاست و چیدی ژیانیان لێ نەکات بەدۆزەخ...!

٭ لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە کچێک بوو، دەگریا و دەیگوت: ئەی پەروەردگارا زۆر تامەزرۆی بینینەوەی دایکمم، بەڵام دەزانم ئەوئێستا لای تۆیە و لەبەهەشتەکەی تۆدایە...!

٭ لەپەنجەرەیەکی دیکەوە گوێی لە ئافرەتێک بوو بەهاوسەرەکەی دەوت: خاوەنی خانوەکە دەرماندەکات، پێی بڵێ مۆڵەتێکی دیکەمان بداتێ تاکو خوای میهرەبان ڕۆزیەکمان بۆدەنێرێت و کرێکەی پێدەدەین...!

ژنەکە، کەگوێی لەو هەموو خەڵکەبوو ئەودوعایانەی دەکرد، بۆی دەرکەوت کە خەڵک خۆیان وانیشان دەدەن کە دڵخۆش و بەختەوەر و بێ کێشە و گرفتن و بەدەم یەکدیەوە پێدەکەنن و زوربەی کات ئەو ئازار و خەم و خەفەتەی ناخیان دەرناخەن کە خوای میهرەبان نەبێ کەس نایزانێت... .

بۆیە خێرا و بەبێدەنگی گەڕایەوە ماڵەوە و سوپاسی خوای کرد لەسەر هەموو ئەوناز و نیعمەتانەی پێی بەخشیوە، لە هاوسەر و مناڵ و خانو... هتد... .

بەکورتی و پوختی:
هەموو ماڵێک بەشی خۆی ناتەواوی وکێشە و گیر وگرفتی تێدایە، بۆیە واگومان مەبەن هەموو ئەوانەی لەبەردەمتان بەڕوخسار دڵخۆش دەردەکەون، ژیانێکی نمونەیی و خۆشیان هەیە...

نا نەخێر... بەڵکو لەپشتی ئەو ڕوخسارە درەوشاوەیەوە، چەندین دەرد و ناڵین هەیە کە تۆ نایزانی...!

بۆیە، هەرگیز ژیانی خۆت بەراورد مەکە بەژیانی کەسانی دی... چونکە ژیانی کەس بێ کێشەوگرفت نیە... دڵنیابە لەوە... !
بۆیە...هەمیشە سوپاسگوزاری خوابە... .

#


"نامەی کوڕە شوانێکی لادێیی بۆ کچە شارییەک و وەڵامی کچە شارییەکە بۆ کوڕەکە..بیخوێننەوە پڕچێژە"

نامەی کوڕە شوانێک بۆ کچە شاریەک.

سڵاو ؛
نازانم لە شار لای ئێوە بارانە یان نا، بەڵام لێرە خۆش ئەبارێ. من و سەگەکەم هەمو گیانمان تەڕ بوە، تەڕ وەکو تەڕی چاوەکانت. وا لە ژێر سایەی شاخێکا ئاگرێکی خۆشمان کردۆتەوەو کز کز ئەسوتێ. سوتانێک وەک سوتانی دڵم بۆ تۆ. مەڕەکانیشم لەو بەر بارانەیا وا شیر ئەدەنە بەرخەکانیان. وەک خەیاڵی کۆرپەی عیشقم بۆ مژینی مەمانی تۆ .
ئا کەرەکەم بیر چو، ئەومان لە گەڵ نیەو لەماڵ جێمان هێشتوە. چونکە هەفتەیەک نابێ جاشکێکی بوە، زۆر زۆر جوانە، چەند سەیری ئەکەم هەر لە تۆ ئەچێ . هەر بەم بچوکیە کە هێشتا پشتی نەکردوە، هۆگری من بوەو حەزی لێیە سواری بم.
بەهەڵە تێمەگه خۆشەویستەکەم، مەبەستم سەر پشتیەتی.
ئا بەوەیا بیرم کەوتەوە. سوارەی ڕەفیقم هەمو جار ئەڵێ؛ کچ وەک کەر وایە، کەی سواری سەر پشتی بوی و ئەویش بۆت وەستا ، ئەوە بزانە حەزی لێیە بچیە داوای و شوت پێ ئەکا. بەڵام نازانم من لەکوێ بێم سوارت بم تا بزانم حەزت لێمە یان نا . قوربانت بم،قوربان.
ئەو ڕۆژە کە هاتبوی بۆ ماڵی پورە ئامینت لە لادێکەمان، زۆر زۆر لام جوان بوی، سوارە ئەیوت ئەوە بۆیە وا جوانە، بە شامپلۆ خۆی ئەشوا. من نازانم شامپلۆ چیە، بەس توخوا ئەگەر بویتە ژنی من، کەم خۆت بشۆ، ئاخر ئەڵێن کچی شار هەرجارێ حەمام ئەکەن، سێ سەعاتیان پێ ئەچێ. دەی ئاخر من سێ سەعات بێ تۆ چی بکەم؟

ئیستا کە ئەم نامەیەت بۆ ئەنوسم. زۆر دڵتەنگم گیانەکەم، دڵم پڕ پڕە لە ئازار، شەوان هیچ خەونم نیە، تادێ سیس و بێ ڕەنگ ئەبم، دایمە حەزم بە دەنگی شمشاڵە، لە داخی ئەو بزنەم نازانم بۆ کوێ چوە؟
هەر ئەڵێی تۆیە هەمیشە لێم ڕادەکا.ئا ئا ئەو بزنەم.
من حەز ئەکەم کچە شاریەکم خۆش بوێ ، هەمیشە لە ناخی دڵیەوە پێم بڵێ' لادێی گیان ' نەک پێم ڕابوێرێ.
دەی بەڵێن بێت ئەوسا منیش، هەر لەم لادێیەی خۆمان دڵم بۆی بکەم بەشارێ، کە چی پایتەختی جوانی دنیا هەیە پێی نەگەن. شارێک دوور لە جەنجاڵی و خەمی ژیان، شارێکی سادەو ساکار، بێ وێستگەی شەمەندەفەر، بێ باڕخانەو بازاڕو شۆستەو ئۆتۆبان. شارێک؛ بە فەلسەفەی خەیاڵی شوان. پڕ لە قاسپەی کەو و بلوێرو هاژەی چەم و باران.
تەمەننا ئەکەم ئەو کچە شاریە تۆ بیت. نازەنینم.

نازانم لە شار چەند شەممەیە، بەڵام من لە تاریخی ئەم نامەیەما ئەیکەم بە دوو شەم، شەمەیەکیان بۆ من و شەمەیەکیان بۆ تۆ.ئەی شەمی من.

لە کۆتاییدا ئەڵێم؛
ئەو لێوانەت بە هەزار لێو ماچ ئەکەم
بە هەزار دڵیش خۆشم ئەوێی
بە هەزار ڕۆحیش بۆت ئەمرم
تاقانەی لادێکەی دڵم..ماڵئاوا .
“کورە لادێکە”

وەڵامی کچە شاریەکە بۆ کوڕە شوانەکە

سڵاو لادێیی گیان
نامەکەت گەیشت کوڕی جوان، لە شاریش بارانە ئەزیزم،
لە ئەحواڵی خۆت و سەگ و مەڕو بزنەکانت ئەپرسم، هیوادارم کەرەکەشت باش بێ. نازانم چیت لە ناوی جاشکەکەی ناوە. بەڵام حەزەکەم بە ناوی منەوە بانگی کەیت، چونکە کەرت کردوم کەر . کەری جوانی و سادەییت، کەری عەشق و ڕاستگۆییەکەی ناخت. کەری ژیانی لادێ و دوور لە جەنجاڵی شار.خۆشم ئەوێی.
ئەمجارە گەر بێمەوە بۆ لادێکەتان ئەبێ سوارەی ڕەفیقتم پێ بناسێنێ، تا تۆزێ فێری تەربیەتی کەم . چونکە ئەو کوڕە تەواو ئەخلاقی تۆی تێک داوە. تکا ئەکەم ئەگەر هاتم لە حەسارەکەی ماڵی باوکت ژوانێ ڕێک خە. با لە پێش چاوی مەڕەکانت هەزار ماچت لێ بکەم.
چونکە مەڕەکان نازانن بەدکار بن، نازانن وەک مرۆڤەکان نێوانمان تێک بەن.
ئەزیزم ؛ منیش ئەو ڕۆژەی لە ماڵی پورە ئامینم بوم لە لادێکەتان، نازەی پورزام باسی کردی . ئەیوت تۆ زۆر مسەقەفی، ئەیوت بەیانیان بەر لەوەی بڕوا بۆ کوێستان، دڵی نایە خەبەری دایکی بکاتەوە، خوشکەکانی ماچ ئەکاو بە باوکی ئەڵێ ؛ تکایە تا دێمەوە با مابن و سەلامەت بن. تفەنگەکەی باوکی بە بیانوی زۆری گورگ و ترسی دڕندەی هەوار ئەخاتە شانی و ئەیبا لە گەڵ خۆی. نەکا لە خوێنی ژنێ سور بن .
ئەزیزم ؛ بیستم لەم ڕۆژانە هاتوی بۆ شارو بۆ بەردەم زانکۆکەمان هەواڵی منت پرسیوە، بەڵام نەیانهێشتبو بێیتە ژوورەوە، گوایە مەنجەڵێ ماستت بۆ هێناوم. تا لە کافێکەی زانکۆ پێکەوە بیخۆین. بەڵام ئاساییە مامۆستایەک سەگەکەی بێنیتە ژوورەوەو لە هۆڵی محازەڕەیا لە سەر کورسیەک داینێ . ئا ئەمەیە مەعریفەی شار دڵم. ئەمەیە سەقافەتی خوێنەوارەکانی ئەم وڵاتە.
بۆیە ئەگەر ئەمجارە هاتی بڵێ؛ من سەگێکم و عاشقی وەفای کچێکم لێرە ئەخوێنێ ، ئەوسا کەس ڕێگەت لێ ناگرێ . چونکە لە شاردا ئەبێ بەهای خۆت لە دەست بەیت، ئەبێ هەزار ماسک بپۆشی تا بە یار بگەیت.
بیرت ئەکەم ئەمان بیر، بیری سەر سنگی ئاوێتە بوت بە زبڵ و تەپو تۆزی نێو ڕانەکانت.بیری پێڵاوە لاستیکەکەی پێت، بیری هەناسەی پڕ لە لرخەی شەوانت. بیری نان و چاکەی دەستی دایکت. من بێزارم لە بۆنی شار، بێزارم لە بۆنی ئەو پیاوانەی کە دێن و بەر لە من هەزار کچی تریان فریوداوە.


ویستی و زەواجیان کرد و چوونە ژیانی خۆیان زۆر ئاسودە و دڵ خۆش بوون پێکەوە ،پاش ئەوە باست لەگەڵ خوشکی شێروان زەواجی کرد .
بەڵێ بەو شیوەیە خۆشبەختی و ئاسودەی گەڕایەوە ناوماڵەکەی سامان .....

#کۆتایی

لەکۆتای چەند شتێک ئەڵێم
شادان لەبەر پارە شوی بە ئەیهان کرد هەربۆیە بەجیابونەوە گەیشت بەداخەوە نیوەی کچی ئەم سەردەمە تەنیا پارەیان لەگرنگە ئەڵێن گرنگ دەوڵەمەندبێ کچی گیانە ئەوە زەواج نیە تۆ ئەیکەی ئەوە خۆفرۆشتنە بەس تۆ ناوت لێناوە زەواج
خۆشە مێردت دەوڵەمەندبێ بەڵی بەس وەڵاهی لەسەر ئەساسی پارە شوت پێکرد هەر جیابونەوەیە کۆتایەکەی.

هەروەها باست لە کافتریا و نیرگەلەوە دەستی پێکرد ئەوەش پیشەی نیوەی گەنجی ئیستا پێشێ بڵێ مەڕۆ خرابە ئەڵێ خراپی چیە کەوا لێشت توڕە ئەبێ هەست بەخۆی ناکات هەتا بەڵایەکی توشەبێ ئەوجا موسیبەت بۆ خێزانەکەشی دێنێ زۆر بەداخەوە هەندێکیان دوای بەڵاکەش هەر نابیتە دەرس بۆیان چوونە کافتریا شتێکی سادەیە بەڵام لەهەمان کا.......


شادان و پورە گوڵەیان ڕایانکردە سەر شەهلە هەرچەندی بانگیان ئەکرد شەهلە شەهلە بەس چاوی هەڵنەهێنا ،سامان کچەکەی هەڵگرت و کردیە ناو سەیارە بردیانە نەخۆشخانە دکتۆرەکان هاتنە سەری و پەخێرای بردیانە ژووری نەشتەرگەری .
سامان و ئەوانیش لەپێش دەرگای ژوورەکە وەستابوون شادان و گوڵە ئەگریان سامانیش ئەهات و ئەچوو دەستی ئەگوشی لەدڵی خۆی ئەی وت خوایە ڕەحم بە ڕۆڵەکەم بکە خوایە کچەکەم مەبەوە لای خۆت خوایە بەس تۆ شک ئەبەم مناڵەکەم پێ بدەوە ، نەشتەرگەرییەکە تەواو بوو دکتۆرەکە هاتنە دەرێ وتی سوپاس بۆخوا توانیمان ژیانی ڕزگاربکەین تەواو خەمتان نەبێ کچەکات باشە چەند رۆژێک بالێرە بێت پاشان ئەتوانن ببیبەنەوە دووبارە سەلامەتیە ،سامان وتی سوپاس بۆتۆ خوایەگیان ئیدی شەهلەیان هێنایە دەرێ بێهۆش بوو بردیانە ژووری چاودێرێ سامان و خوشکی و کچی لەپەنجەرەکەوە سەیریان ئەکرد ...ئەو شەوە تێپەری بەیانی هات هەواڵ گەیشت بەباست کەچی بەسەر ماڵەوەی هاتووە عەزابی ویژدانی وێرانی کرد ئەگریا لەبەر خۆیەوە ئەی وت ئاخر بۆ باست بۆ تەنیا خۆتت نەڕوخاند مالەوەشت وێران کرد ئەوان بێتاوان بوون بەبێ هۆ عەزیەتت دان قوربانت بم شەهلە گیان لێم ببورن پورێ باوکە شادان ،پەشیمانیەکی زۆر دای گرت خۆی ناگرت لەو سجنەیا .....
تەرمی ڕامیار برایە پزیشکی دادوەری و ئەنجامی پزیشکەکان هاتە لای دادوەر ڕەنج ،
دادوەر داوای کرد باست و عبدالرحمن بێنن .
هەردوکیان یان هێنا دادوەر رەنج باست و عبدالرحمن باش گوێ بۆ قسەکانم بگرن تەرمەکەی ڕامیار دۆزرایەوە ئەزانن لەکوێ بوو نا نازانن وایە باست وتی گەورەم من پێشتر وتم نازانم لەکوێیە عبدالرحمن تەرمەکەی بۆم شاردەوە ،عبدالرحمن بێدەنگ بوو ڕەنگی پەڕی و ترسا .
دادوەر ڕەنج وتی تەرمەکەی ڕامیار لە مەزرەعەکەی تۆبوو عبدالرحمن لەوێ بە نێژرابوو پاشان وتی باست دیسان بۆم باس بکەوە چۆن ڕامیارت کوشت ،باست وتی گەورەم من و ڕامیار بۆیە شەڕمان پاڵێکم پێوەنا سەری بەر دیوارکەوت و ئیدی هەڵنەسایەوە پاشان عبدالرحمن هات و وتی مردوە ڕاستی کرد چونکە هەناسەی نادا پاشان بردی و شاردییەوە بەس من نەمزانی لەکوێ شاردییەوە ،دادوەر ڕەنج وتی باشە باست بەسە ئیستا تۆ عبدالرحمن چۆن شاردتەوە دەی بۆم باس بکە عبدالرحمن بێدەنگ بوو ،دادوەر ڕەنج کە لەپێش باست و عبدالرحمن بە پیاسەوە قسەی ئەکرد وتی چیە بۆ بێدەنگی تۆ پێشتر وتت کە هیچ ئاگات لە ڕووداوی کوشتنەکە نیە بەس ئیستا ئەبینم تەرمەکە لەناو مەزرەعەی تۆیە بێگومان ناکرێ حاشا لەوە بکەی کەئاگات لێی نیە وایە ،عبدالرحمن هەر هیچی نەوت ،دادوەر وتی ئەم چەکە هی تۆیە عبدالرحمن ،وتی بەڵێ ، دادوەر وتی هەمان ئەو چەکە کەباستت پێی بریندار کرد پاشان وتت کە باست ویستویەتی تاوانەکە بخاتە سەرتۆ بۆیە وات لێکرد پاشان وتی باشە ئەو چەکە هەمان ئەو چەکەشە کە ڕامیاری پێ کوژراوە جەستەی ڕامیار شوێنی فیشەکی پێوەیە دوو فیشەک لەسەری درابوو ،باست تووشی شۆک بوو سەیرێکی عبدالرحمنی کرد دەیان پرسیار لەمێشکی بوو پاشان دادوەر ڕەنج وتی پزیشکی دادوەری ڕەتی کردۆتەوە کە ڕامیار بەوە مردبێ ڕامیار بەهۆی فیشەوە مردوە .
باست ڕووی کردە عبدالرحمن وتی تۆ کوشتت تۆ درۆت لەگەڵ کردم وتت مردوە و بردت بەس وانەبوو بردت کوشتت پاشان وتت یارمەتیت ئەدەم بچیە دەرەوەی ولات و پارەکانمت خوارد تۆ پلانت بۆ هەموو شتێ دانا ئەو ڕۆژەش شەهلەی لێنەبا منیشت ئەکوشت و لەتەنیشت ڕامیار ئەمت ناشت نەفرەت لەتۆ هەستایە گیانی یەخەی گرت دادوەر ڕەنج باستی دوورخستەوە ، باست وتی بەنەفرەت بی بەهۆی تۆوە گەیشتمە ئێرە بەهۆی تۆوە خوشکەکەم لە نەخۆشخانەیە خێزانەکەم لەترس و ناڕەحەتی ئەژین تۆ ژیانی منت وێران کرد خوابتگرێ ، دادوەر ڕەنج وتی عبدالرحمن ئیستا قسەبکە تازە ڕزگارت نابێ لەدەست یاسا ئیدی عبدالرحمن کەزانیتی چارەی تری نەماوە بەتەواوی ئیعترافی کرد وتی قسەکانی باست ڕاستە ،باست لەگەڵ ڕامیار شەڕیان کردبوو رامیار بەر دیوارەکە کەوتبو کەچووم بەسەرا وامزانی مردوە بڕیارم دا بیشارمەوە بۆی کە ڕامیارم برد ئەو تەنیا لەهۆش چووبوو لەناو سەیارەکەم بەهۆش هاتەوە منیش ئەوەم بەهەل زانی کە برێک پارە لەباست بسەنم بۆیە چەکەکەم دەرهێنا و دوو فیشەکم لێدا و لەمەزرەعەکە شاردمەوە و باستم بەکارهێنا ،باست وتی هەی خوابتگرێ تۆ چیت لەمن کرد وێرانت کردم خوا لەناوت دا .بەڵێ بەو شێوەیە باست بێتاوان دەرچوو و ئازاد کرا و گەڕایەوە ماڵی خۆی و عبدالرحمنیش حوکم درا بە ۳٠ ساڵ زیندانی ...باست کە ڕۆیشتەوە ماڵێ ڕووی نەبوو سەیری کەسیان بکات بەڵام باوکی وتی ڕۆڵە ئەوەی ڕۆیشت رۆی تەواو پەڕەیەکی نوێ هەڵدەوە ڕابردوو لەبیرکە ببێتە وانەیەک بۆت لە تەمەنت هەرگیز دووبارەی نەکەیەوە باوەشی سۆز و خۆشەویستیان بۆ باست کردەوە ،شەهلەش تەندروستی باش بوو..
ماوەی ساڵێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕووداوە هادی هات بۆ داوای شادان چونکە زۆری خۆشەویست بە بێوەژنیش هەر


هەفتەیەک تێپەڕی بەڵام عبدالحمن هەر قسەی نەکرد و دانی بەڕاستیا نەدەنا .
سامان لەگەڵ ماڵەوەی دانیشتبوو هەموو بێدەنگ پێکەنین و خۆشی نەمابوو لەو ماڵە هەموو کز و مات بوون تەنانەت باڵندەی ناو قەفەسەکەشیان وەکو جاران نەی ئەخوێند ،سامان ڕووی کردە شەهلە وتی کچم بۆ زوو پێت نەوتین بۆ شاردتەوە ،پوری وتی ماڵ چەند چۆڵە بەبێ باسۆکەم ئاخر باسۆی من ئازاری بۆ مێرولەیەکیش نەبوە ئیستا بەس ئیستا لە زیندانە ئاخ ڕۆڵە پورت بە قوربانی تربەکانی دڵت بێ ئیدی دەستی کردە گریان ،شادان وتی پورێ توخوا بەسە مەگری شەهلە هەستە بڕۆ لە مەتبەخ ئاو بێنە،
شەهلە چووە مەتبەخ خەریکی هێنانی پەرداخێک ئاوبوو لەوساتەش کەسوکاری ڕامیاڕ هاتن تۆڵەی کوڕەکەیان بکەنەوە ماڵی سامانیان دایە بەر فیشەک ،فیشەکەکان هەموو بەرەو ڕووی متبەخەکە بوو دەنگی هاوار بەرزەوە بوو لەماڵەکە سامان هەوڵی پاراستنی خوشک و مناڵەکانی ئەدا لەناو ئەو فیشەک بارانەیا ڕای کردە مەتبەخەکە بۆلای شەهلە کاتێک بینی شەهلە دەمەوڕوو کەوتبوو لەسەر زەوییەکە و خوێنی لێئەڕۆی جەستەیەکی بێ جوڵە کەتبوو سامان هاواری کرر کچەکەم بچکۆڵەکەم لەئامێزی گرت بەڵام هیچ جوڵەی تیانەبوو چاوی هەڵنەهێنا...
لەوساتە تەلەفۆن بۆ داوەر ڕەنجدەر هات لەلایەن یەکێ لە پۆلیسەکانەوە وتی گەورەم لەکۆتای تەرمی ڕامیارمان دۆزییەوە.............


پاش ئەوەی باست و شەهلە هاتنە دەرێ ،باست وتی شەهلە منەڕۆم تۆش بگەڕیوە ماڵێ باوکم و ئەوان تێبگەیەنە هەرچەندە ڕووم نیە چیتر سەیری ڕووخساری باوکم و پورم بکەم بەس ئیدی گەیشتینە کۆتای ئەبێ ئەوانیش نزانن کوڕەکەیان چیکردوە.
شەهلە وتی ئاخر باست تۆ برینداری خوێنت لەبەر ئەڕوا هیچ نەبێ باسەرەتا بچینە نەخۆشخانە ،
باست وتی نا شەهلە دەی خێرا هەتا ئەو هەتیوە بەهۆش نەهاتۆتەوە بابڕۆین..
باست گەیشتە بنکەیەکی پۆلیس کە چووە پێش دەرگاکە نزیکەی بانگی مەغریب بوو حەرەسی پێش دەرگاکە وتی ها گەنجۆ چیتەوێ بەم کاتە و بەوشێوەیە ؟
باست بە دەنگێکی لەرزۆک وتی ئەمەوێ بەڕێوبەری ئێوە ببینم ، حەرەسەکە تۆزی سەیری باستی کرد بینیتی کە پرچی هاتۆتە نێو چاوی و شانی هەموو خوێنە و دەست و پەنجەکانی بریندارە ،حەرەسەکە تەلەفۆنی بۆ ژوورەوە کرد بەڕێوبەر وتی ڕێگەی بدەن بابێتە ژوورێ .
باست چووە ژوورێ وتی سەلام گەورەم ،بەڕێوبەرەکە وتی علیک سلام فەرموو چیتەوێ بۆ ویستت من ببینی؟
باست وتی من هاتووم خۆم بەدەستەوە بدەم گەورەم من پیاوێکم کوشتوە دەستگیرم بکە .
بەڕێوبەرەکە هەستایە سەرپێ وتی چی پیاوت کوشتوە و بەپێی خۆت هاتووی بۆ لای پۆلیس هەتا بتگرن ،باست وتی بەڵێ گەورەم ......
شەهلە گەیشتەوە ماڵێ سامان زۆر بەتوڕەی لە حەوشەکە چاوەڕێی ئەکرد کە شەهلە هاتە ژوورێ لە دەرگاکە سامان کردی بە قۆڵیا بە توڕەی ڕایکێشا بەدوای خۆیا بۆ هۆڵەکەی برد هاواری کرد تا ئێستا لەکوێ بووی ئەزانی سەعات چەندە ، گوڵە وتی برام ، سامان وتی تۆ یەک وشە مەڵێ گوڵە تا ئێستا هەرباست بوو نەیەزانی ڕێگەی ماڵەوە لە کوێیە ئێستا تۆش زیادت کرد زوو پێم بڵێ لە کوێ بووی؟
شەهلە بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە وتی لەگەڵ باست بووم .
سامان بە توڕەی وتی لەگەڵ باست بووی ئەی ئێستا باست لەکوێیە هااااااااا !
شەهلە وتی باوە پورێ شادان شتێک هەیە ئیوە نایزانن ئەبێ بیڵێم ڕووی کردە باوکی وتی باوە هەفتەی پێشوو هەفتەی پێشوو باست باست برای من !
سامان وتی زوو بڵێ باست چی کردوە چی بەسەر هاتووە ئیسا لە کوێیە قسەبکە دەی !
شەهلە وتی باوەە باست پیاوێکی کوشتوە براکەم بۆتە بکوژ ئیتر دەنگی گریانی پوری و کچەکان بەرز بۆیەوە سامانیش لەسەر چۆک دانیشت یەک قسەی بۆ ناکرا ، دەستی شەهلەی کرد وتی مەگری تێمگەیەنی چی بووە باست کێی کوشتوە بۆ لەسەرچی ئاخر لە کوێی چۆن شتی وای کرد ؟ ئیدی شەهلە بەدەم گریانەوە هەموو شتی بە ماڵەوە وت سامان کێشای بەسەری خۆیا پوری دایەو شادان ئەگریان ....
باست هەموو مەوزوعەکەی بۆ بەڕێوبەرەکە گێڕایەوە ..بۆ ئەو کەیسە دادوەر ڕەنجدەر و داد نووسەکەی ئاگادار کرانەوە .دادوەر ڕەنج هەر بەو شەوە فرمانی گرتنی باست و عبدالرحمنی دەرکرد مەفرەزەیەکیان ناردە مەزرەعەکە و عبدالرحمنیش دەستگیرکرا .
سامان و ماڵەوە بەپەلە هاتنە بنکە سامان باستی بینی لە پشت ئاسنی دەرگای زیندانەوە چۆکی شکا وتی ئاخ ڕۆڵە من چۆن گەورەم کردی تۆش چیت کرد ئاخ ڕۆلە باوکتت ڕوخاند سەری باوکت شۆڕکرد ئاخ ڕۆڵە ئاخ ، باست لەگەڵ ئەو قسانە دڵۆپ دڵۆپ حەسرەتی پەشیمانی لە چاوەکانی ئەبارین وتی باوە گەردنم ئازاکە من شایەنی ئەو هەموو زەحمەتەی تۆ نەبووم ......
ئەو شەوە تێپەڕی بەیانی هات بەسەرپەرشتی حاکم ڕەنجدەر لێکۆڵێنەوە دەستی پێکرد کە دادوەرێکی زۆر زیرەک بوو ،لێکۆلێنەوەی لەگەڵ باست دەست پێکرد باست ڕاستی ڕووداوەکانی هەموو وەکو خۆی باسکرد ، دادوەر ڕەنج لێکوڵینەوەی لەگەڵ عبدالرحمنیش کرد بەس عبدالرحمن حاشای لەوە کرد ئاگاداری مەوزەعی کوشتنی ڕامیاربێ ڕەتیکردەوە کە شوێنی تەرمەکەی بزانێ وتی جەنابی حاکم باست خۆی کوشتویەتی من ئاگام لە هیچ نیە.
دادوەر ڕەنج بە دادنووسەکەی وت سەیرە هەریەکو قسەیەکیان کرد بەڵام بەڵنیاییەوە یەکیان ڕاستەکات بەس کامیانە ڕاستەکە ،
دادنووسەکە وتی گەورەم هەستەکەم عبدالرحمن شتێک ئەشارێتەوە بەڵام باست زۆر بە سەراحەت قسەئەکات بەس عبدالرحمن پێچ و پەنا ئەکاتە ناو قسەکانی هەروەها عبدالرحمن تەقەی لەباست کردوە هەرچەندە دان بەوەش نانێ بەس ئەو فیشەکەی بە جەستەی باستەوە بوو فیشەکی ئەو چەکە بوو کەلەماڵەکەی عبدالرحمنا دۆزرایەوە عبدالحمن جێی گومانە دڵنیام شتێک ئەشارێتەوە باشە باست اعترافی کرد بەپێی خۆی هاتۆتە بنکە ئیدی ئەگەر شوێنی تەرمەکەی زانیبا بێگومان قسەی ئەکرد بەس دڵنیام عبدالرحمنیش دەستی هەیە لەو کوشتنە ئەبێ لەمەودوا زۆر وردبین لەگەڵی.
دادوەر ڕەنج وتی ماڵی باست بشکنن لەگەڵ مەزرەعەکەی عبدالحمن بزانن هیچی گوماناوی نادۆزنەوە ..
هاتن ماڵی باستیان بشکنی خەڵکی گەڕەک هەموو کۆببونەوە لەبەینی خۆیان ئەیان وت چی بووە ماڵی کاک سامان بۆ پڕبوە لەپۆلیس یەکیان وتی ئاگاتان لەچیە باستی کوڕی کەسێکی کوشتوە ،یەکی تر وتی شتی وامەحاڵە مناڵەکانی کاک سامان وەکو پەپولەن ئازاریان بۆکەس نیە چەند ساڵە لەم گەڕەکەن کەس عەیبەیەکی لێیان نەدیوە .
زۆر گەڕان بەڵام هیچیان دەست نەکەوت .


م زۆرە بریندارم، شەهلە سەیری کرد فیشەک بەر شانی کەوتبوو خوێنی زۆری لەبەر ڕۆیشتبوو وتی هەستە باست بچینە نەخۆشخانە برینەکە خۆێنی لێدێ زۆر .
باست وتی نا شەهلە من باشم تەواو هەستە بڕۆین ئەچم خۆم ئەدەمە دەستەوە من تاوانبارم ئەبێ سزای خۆم وەرگرم کەسێکم کوشتوە هەرچەندە ڕابکەم هەر ئەبێ سزاکەم وەگرم زوو یان درەنگ .
شەهلە باستی هەستانەوە هاتنە دەرێ باست وتی تۆ بە سەیارەکەی خۆت بگەڕێوە ماڵێ هەموو شتێ بەماڵەوە بڵێ منیش بە سەیارەی ئەو ناپیاوە ئەچم بۆ بنکەی پۆلیس .......


شەهلە سەیارەکەی لەپێش پارکێک ڕاگرت لەگەڵ باست دابەزین لەپارکەکە دانیشت بۆ قسەکردن ،باست دانیشتبوو لەسەر کورسیەک شەهلەش بە بەردەمیدا دەهاتوو ئەچوو بێدەنگ بوو پاشان سەیرێکی باستی کرد و وتی باست ئێستا تێمگەیەنە چۆن ئەتەوێ بڕۆی بۆ دەرەوە بەبێ ئاگای باوکم شتی وا چۆنەبی ،
باست سەری هەڵبڕی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان وتی شەهلە باوکم ناهێڵێ بڕۆم دڵنیابە ئەگەر لێرە بمێنمەوە ئەوە زوو یان درەنگ ئاشکرا ئەبێ کەمن ڕامیارم کوشتوە ئەوکاتی ئەبێ هەتا ماوم لە زیندان بژیم .
شەهلە وتی ئوف باست ئوف باشە ئێستا چیبکەین چۆن دەست بە ئیشی ڕۆیشتن بکەین؟
باست وتی شەهلە من پێویستم بە پارەیە بەس یەک فلسم پێ نیە ئەبێ یارمەتیم بدەی .
شەهلە وتی چی چی بەس من پارە لە کوێ بێنم خۆ ناتوانم داوا لەباوکم بکەم ناشتوانم سەیارەکەم بفرۆشم باوکم هەستی پێئەکات دوای.
باست وتی ئەی چیبکەم بۆ ڕۆیشتن پارەم پێویستە ،ئیدی باست سەری داخست و بێدەبگ بوو دەستی ئەلەرزی وتی هێشتا باوەڕناکەم بەو دەستانەم کەسێکم کوشت پاشان فرمێسک بەچاوی هاتە خوارێ ئەی خوایە چیم بەخۆم کرد خۆمم لەناودا.
شەهلە دانیشت لەتەنیشتی سەری باستی بەرز کردەوە فرمێسکەکانی سڕی و دەستی گرت وتی ئەزانم هەڵەیەکی گەورەت کردوە شایەنی سزای بەس هەرچی بێ برامی جێتناهێڵم دڵنیابە مەگری هەندەک زێڕم هەیە ئەی فرۆشین تەواو بە پارەکەی بڕۆ دەی بەسە باسۆ ،باست دەستە گەرمەکانی خوشکە بچووکەکەی ماچ کرد و سەری خستە سەر شانی بەس بە ئەگریا فرمێسک تەواوی ڕوخساری داپۆشی بوو، شەهلە وتی مەگری گیانە دایکم لێرەبا ئیستا هەروەک منی ئەکرد بۆیە من لەگەڵتم مەگری دەی بەسە .
کەمێک کات تێپەڕی شەهلە وتی باست تۆ ئەبەم بۆ بازاڕ لەوێ چاوەڕێم بکە خۆشم ئەچم بۆ ماڵەوە زێڕەکانم دێنم.
شەهلە باستی لەبازاڕ داناو خۆشی گەڕایەوە ماڵێ بەبێ ئاگاداری ماڵەوە زێڕەکانی خۆی برد و فرۆشتیان نزیکەی ۲٠ وەرەقەی کرد .
شەهلە پارەکەی دایە باست وتی بڕۆ عبدالرحمنی بدە هەتا زوو ئیشەکانت بۆ بکات و بڕۆی ،باست وتی باشە ،ئیدی پارەکەی برد بۆ عەبولی ،
عبدالرحمن وتی ئەبێ هەندێک چاوەڕێ بکەی و بێدەنگ بی....
بەو شێوەیە دوو هەفتە تێپەڕی باست لەترسێکی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر گەورە بوو تێلی بۆ عەبولی کرد و پێی وت کەی ئەبێ بڕۆم من زۆرە ترسم ئیشەکانت تەواو نەکرد،
عبدالرحمن وتی ڕۆیشتنی چی و ئیشی چی شتێک نیە بەناوی ڕۆیشتن ،
باست وتی ئەوە چیەڵێی مەگەر من پارەم بەتۆ نەدا ئەدی نەت وت یارمەتیت ئەدەم هەتا لێرە بڕۆی ،
عبدالرحمن وتی گوێ بگرە باست من هەقم پێت نیە تۆ خۆت پیاوت کوشتوە چ پەیوەندی بەمن هەیە ئەوجا باسی پارەمەکە تێگەیشتی تەلەفۆنەکەی لەسەر باست داخستەوە.
باست وتی وەی خوایە ئەوە قۆلی بڕیم ،
شەهلە هات وتی باست چی بووە بۆ واتێکچووی ؟
باست بە توڕەی وتی شەهلە ئەو هەتیوە قۆڵی بڕین ئەو پارەکەی خوارد هەڵیخەڵەتاندین وتی شەهلە وەڵاهی نایەڵم لێی بەسەرەوە بچێ بەپەلە ڕۆیشت زۆر بەتوڕەی سەیارەکەی شەهلەی برد بەڵام شەهلەش لەگەڵی ڕۆیشت ....
باست زۆر بەخێرای سەیارەکەی لێ ئەخوڕی زۆر توڕەبوو لەبەر خۆیەوە ئەی وت عبدالرحمن لێت بەسەرەوە ناچێ .
شەهلە وتی باست ئێستا بۆ کوێ ئەچین ئەو کوڕە لەکوێیە ئیستا چۆن بیدۆزینەوە؟
باست وتی ئەو هەتیوە ئیستا لە مەزرەعەکەی دەرەوەی شارە هی خۆیانە جار جار ئەچێتە ئەوێ .
گەیشتنە مەزرەعەکە باست وتی شەهلە تۆ لێرە بمێنەوە مەیە ژوورێ تێکەڵ ئەوکارە بانەبی باشە ، شەهلە وتی ئاخر ئەترسم شتێک لێبکات باست ئەو کوڕە هیچی پێ عەیب نیە .
باست ڕۆیشتە ژوورێ بینیتی عەبولی لەسەر جۆلانەیەک دانیشتبوو نێرگەلەی ئەکێشا باست هاواری کرد عبدالەحمن !
عبدالرحمن هەستایە سەرپێ وتی ئەهلەن هاوڕێ پیاوکوژەکەم ئەو موفاجەئە جوانە چیە بۆ پێت نەوتم دێی با مەزرەعەم ئامادەکردایە بۆ میوانداریت وەرە دانیشە نێرگەلە بکێشە ههههههههه.
باست کردی بەیەخەیا وتی هەی نمەک بەحەرام خوا لەناوت دا بۆ قۆڵت بڕیم هەر ئەت تۆپێنم کوا پارەکەمم بدەوە تۆ ئەزانی زێرەکانی خوشکم فرۆشت هەتا ئەو پارەیەم پەیداکرد ،عبدالرحمن پاڵی بە باستەوە با کەواندییە ناو کورسیەکان ئیدی کردیانە شەڕ زۆریان لەیەک دا .
شەهلە وتی خوایە باست بۆ نەهاتەوە باچم سەیرێ بکەم دڵم ترسا .
عبدالرحمن باست کێشا بە پەنجەرەکەدا شەهلە گوێی لە دەنگی شکاندی پەنجەرەکە بوو ترسا دەستی دایە تەختەیەک ویستی بچێتە ژوورێ ،لەوکاتە عبدالرحمن چەکی پێبوو ڕووی لەباست کرد کەباست فیشەکێکی نا بە باستەوە!
باست کەوتە زەوی پاشان ڵێی نزیک بۆیەوە پەپێڵاوەکانی قاچی نایە سەردەستی باست وتی هەتیو باست تۆچی رووبەڕووی من بوەستی ئیستا بە فیشەکێ تر روحت لێ ئەسەنێم ویستی فیشەکێ تر لەسەر سەری باست دا لەوکاتە شەهلە لەدواوە بە تەختەکە کێشای بەپشتە سەری عبدالرحمنا ئیدی کەوت و لەهۆش چوو .
شەهلە بە هەناسە بڕکێ وتی باست براکەم هەستە تۆباشی باست باست !
باست بە دەنگێکی کز وتی شەهلە ئازار


مەعمەل هەتا باست ببینێ کە گەیشتە ئەوێ سامان وتی شەهلە ڕۆڵە چیەکەی لێرە ، وتی هیچ باوە بیرم کردی هاتم بتبینم بەس باسۆ لەکۆیە ، سامان وتی نازانم هێشتا نەهاتوە ،ئیدی شەهلە ویستی بڕوات بەس شێروانی بینی چوو بۆلای وتی چۆنی کاک شێروان ، شێروان وتی باشی شەهلەخان ئێوە چۆنن لەمێژە نەمیبنیون باست وتی ناوت لە ڤێرتەنەری هاتۆتەوە زۆر دڵم خۆشبوو ان شاءاللە خێر دێتەڕێت ، شەهلە وتی سپاس ئەمەوێ یەک دوو پرسیارت لێبکەم لەسەر باست بەس نابێ باست بزانێ، شێروان وتی فەرموو، شەهلە وتی شێروان تۆ هاوڕێی باستی پێم بڵێ باست خەریکی چیە ئەم ماوەیە شەوان درەنگ دێتەوە ، شێروان وتی دادە شەهلە بۆ لەخۆی ناپرسی ، شەهلە وتی جۆی جوابم ناداتەوە ، شێروان تۆزی بێدەنگ بوو پاشان وتی دادە نازانم چیت پێ بڵێم باست باست ، شەهلە وتی کاکە شێروان باست چی دەی پێم بڵێ ، شێروان وتی باست ئیستا باستی پێشوو نیە ئەو دایمە لەکافتریایە نێرگەلە ئەکێشێ و قوماریش ئەکات زۆر پێم وتوە کە وازبێنێ بەس بەقسەم ناکات خەتای خۆی نەبوو عبدالرحمن فێری کرد چەندجار ویستومە بە مامە سامان بڵێم بەس وتم نەک بەهۆی منەوە کێشە بکەوێتە خێزانەکەتانەوە بۆیە هەقم نەبوو، شەهلە تەواو توڕەبوو ڕێک ڕۆیشت سەر سەیارەکەی کەوت و زۆر بەخێرای لێیە خوڕی و ئەی وت باست باست ئاخ تۆ چۆن ئەخلاقت تێکچوو قومار وەی گیان کەواتە پشتێنەکەی پورێت بۆ قومار دزی بەڵێ بەڵێ دڵنیام سەیارەکەشت لە قومار دۆڕاند گەرایەوە ماڵێ وتی پوڕێ کوا باست ،پوری وتی لەماڵ نیە ، شەهلە جامتاکەی هەڵگرت و وتی ئەچمە کولیە، پوری وتی خوایە چی بووە.. شەو هات و شەهلە لەسەر ئاگر بوو بۆ بینینی باست ئۆقرەی ناگرت ، باست هەندەک پارەی لەلای ڕامیار بوو لەلای ڕامیار بو داوای ئەکردەوە ڕامیار پێی نادایەوە بوە شەڕیان لەیەکیان دا باست پاڵێکی بە ڕامیارەوە نا سەری دایە دیوارێکا ئیدی خوێنێکی زۆری لیهات و هەڵنەسایەوە لەوکاتە عبدالرحمن بەسەراهات وتی باست چیت کردوە باست وتی هیچ لەخۆ چووە ،عەبولی دەستی لە ڕامیار دا وتئ کورە تۆ چیت کردوە ئەوە مردوە تۆ کوشتوتە سەیرکە هەناسەی تیانەماوە کوشتت باست کوشتت، باست وتی نا من کوشتن نا شتی وانیە من نەم ویستوە بیکوژم نا وامەڵی نەمردوە نەمردوە....
باست وتی نا عەبولی وامەڵێ نەمردوە نا دەستی لە ڕامیار دا هەناسەی تیانەمابوو دوورکەوتەوە من چیم کرد کوشتم بومە پیاو کوژ ئەی خوایە تۆبە چیم کرد ئەی خوق ئیستا چی بکەم ماڵم وێران بوو چی بکەم باوکم چی بەسەر دێ ئەبێتە دوژمندار خوشکەکانم پورم من چیم کرد توشی بەڵام کرد ئەی خوایە ، عەبولی یەک شەقەی لەبنە گوێی باست دا وتی وەرەوە هۆش خۆت بەسە تەواو شتەکە ڕووی دا ئەبێ هەرچۆنێکە ئەم تەرمە بشارینەوە دوایش نابێ کەس بزانێ تێگەیشتی ئەم شتە ئەشارینەوە کەس نازانێ کەتۆ کوشتوتە تەواو زیرەکانە بیرکەوە نەچی خۆت بدەی بەدەسەوە باشە باست پاشان وتی من تەرمەکە ئەشارمەوە تۆش ئێرە پاک بکەوە پاشان بگەڕێوە ماڵێ و بەکەس مەڵێ ،قەناعەتی بە باست هێنا. عەبولی تەرمەکەی کردە ناوسەیارەکەی خۆیەوە بردی و لە شوێنێک لە خاکی با ،باست گەڕایەوە ماڵێ هەموو گیانی ئەلەرزی شەو درەنگ بوو هەموو نوستبون تەنیا شەهلە نەبێ چاوەڕێی باستی بوو بێتەوە کەزانی باست ه


لەپاش جیابونەوەی شادان لە ئەیهان ماوەیەک تێپەری ، شادان حاڵی باشتر بوو ڕۆژانە ئەچووە جامیعە دەوامی خۆی ئەکرد بەڵام بەهیچ شێوەیەک لە شادانی پێشوو ناچوو هەمیشە بێ تاقەتی و خەمۆکی بە ڕوخسارییەوە دیاربوو لە جامیعە لە ماڵەوش وەکو پێشوو نەمابوو شەڕی لەگەڵ باست ناکرد بێدەنگ بوو زۆر ..باست لةو ماوەیە هەر وازی نەهێنا لە قومار بەجۆرێک ئاڵودەی قوماربوو پارەی پێ ناما لە ماڵەوە بە بێ ئاگای باوکی و پوری پارەی ئەبرد . شادان ڕۆژێک لەجامیعە بوو دانیشت بوو بەتەنیا لەپڕ کەسێک وتی ئەتوانم دانیشم شادان سەری هەڵبری بینیتی هادییە ،هادی شادانی زۆر خۆشویستبوو جەندجار داوای زەواجی لێکردبوو بەس چونکە دەوڵەمەند نەبوو شادان پێی ڕازی نەبوو، وتی فەرموو، هادی دانیشت وتی چۆنی لەمێژە پێم نەوتی چۆنی ،شادان لەڕووی نەهات سەری ڕوخساری هادی بکات بەدەنگێکی لەرزۆک وتی باشم سپاس ، هادی تۆزی بێدەنگ بوو پاشان وتی بیستم جیابویتەوە زۆرم پێناخۆش بوو حەزم ئەکرد دڵخۆشبی ،شادان وتی ئیدی قسمەت وابوو لەسەر ئیزنت منەبێ بڕۆم شادان چاوی پڕبو لە حەسرەت بۆ ئەو ڕۆژانەی کە هادی ئەیویست بیکات بەحەڵاڵی خۆی بەس ئەو لوت بەرزبوو بەدوای پارەوە بوو هەستا ڕۆیشت بەپەلە لەدڵی خۆی ئەی وت ئای خوایە چەند گەمژە بووم دڵی هادیم لەدەست دا چیم بەخۆم کرد دوای چی کەوتم لێم ببورە هادی تۆم زۆر شکان گەردنم ئازاکە من شایەنی دڵی تۆ نەبووم شایەنی هیچ نەبووم بەدەم ئەو قسانەوە ڕۆی ،بەڵام بێ ئاگا لەوەی هادی هێشتاش لەجاران زیاتر خۆشی ئەوێ هێشتاش خەون ئەبینێ ڕۆژێک شادان جلی بوکێنی بۆ لەبەربکات ڕۆژێک بەبێ شەرم بەحەڵاڵی بەشادۆکەم بانگی بکات بێ ئاگا لەوەی هادی ئیستاش شەوان حەسرەت لەچاوی ئەبارێ لەدووری شادان ..ئەو ڕۆژە تێپەڕی شەو باست لە قومارخانەیەک بوو قوماری کرد هەرچی پارە هەبوو دۆڕاندی بەس وازی نەهێنا هەتا سەیارەکەشی دۆڕاند زۆر ترسا وتی چی بەباوکم بڵێم بزانی لەماڵ دەرم ئەکات نابا دەرم ناکات بەخوا ئەمکوژی عبدالرحمن باستی گەیاندەوە ماڵی وتی هەند بیری لێمەکەوە بە درۆیەک ئیشەکە ڕێک بخە ،باست هاتە دوای ئەوەی شەهلە وەسڵەکەی بینی تەواو ڕەنگی تێکچوو زۆر دڵگران بوو باوەڕی ناکرد باست شتی وا بکات بەخۆی هاتەوە لای پوری دانیشت،پوری وتی چیە کچم بۆ وا بێتاقەتی شتێک بووە، وتی نا پورێ هیچ نیە سەرم دێشێ هەستا ڕۆیشتە ژوورەکەی خۆی و دانیشت چاوی پڕبوو لە فرمێسک بەخۆی ئەوت چۆن ئەبێ نا باست بۆ ئاخر بۆ ئەو ڕۆژە تێپەڕی شەهلە هیچ ئاگای لەخۆی نەمابوو ئێوارە بو لەسەر سفرە دانیشتبوون شەهلە چاوی لەسەر باست بوو چاوی لانادا لەسەری ،باست نانی ئەخوارد سەری هەڵبڕی بینیتی شەهلە سەیری ئەکات بزەیەکی کرد و وتی ئەزانم بۆ سەیرم ئەکەم دڵت لەلای سەیارەکەتە خەمت نەبێ ساغ و سەلامەتە ،شەهلە لەدڵی خۆی وتی ئای باست من بیرم لەلای چیەو تۆش چیەڵێی ، سامان وتی شەهلە کچم چیتە بۆ هێندە بێدەنگی شتێک بووە،شەهلە بە دەنگێکی کز و پڕ لە بێزاری وتی هیچ نیە باوە گیان پورێ من ئەچمە سەرەوە هەتا درەنگی شەو لەسەر جێیەکەی دانیشت بەس بیری ئەکردەوە هەستا چووە ژووری باست بنیتی باست نوستبوو کەمێک لەدیاری دانیشت لە ڕوخساری باستی ئەڕواند هەناسەیەکت قوڵی هەڵمژی و هەستا ڕۆی ویستی بچێتەوە ژوورەکەی خۆی لەپڕ گوێی لە دەنگی هەنسکی گریان بوو کە چوو بەرەو دەنگەکە بینیتی شادان بوو لە بەلەکۆنەکە دانیشتبوو ئەگریا، شەهلە وتی شادۆ گیانە بۆ ئەگری پێم بڵێ،وتی شەهلە من دۆڕام لە ژیان من خۆم فرۆشت بۆ زێڕ ئەوە زەواج نەبوو من کردم خۆ فرۆشتن بوو لەبەر پارە چیم بەخۆم کرد ژیانی خۆمم فەوتاند پارە چاوی کوێر کردم شایەنی ئەوەم وام لێبێ دڵی هادیم لەدەست دا ئەی خوایە چیم بەخۆم کرد گریا زۆر ،شەهلە لەئامێزی گرت و وتی بەسە دەی بەسە قەدەر وابوو . ڕۆژ بۆیەوە شەهلە وەسڵەکەی بردو چوو بۆ زێڕەنگرەکە هەندی زوو چوو هێشتا بازاڕ نەکرابۆیەوە بەتەواوی زێڕەنگرەکەش دووکانی نەکرابۆیەوە لەپێش دوکانەکە چاوەڕێی کرد هەتا کرایەوە ، سەلامی کرد و وتی بەیارمەتیت برام پرسیارێکم هەبوو، زێڕ فرۆشەکە وتی فەرموو خوشکم ،شەهلە وتی ئەو وەسڵە هی لای ئێوەیە ڕاستە، زێڕەنگرەکە سەیری وەسڵەکەی کردوو وتی بەڵێ من ئەم وەسڵەم بەدەست خۆم نوسیوە ،شەهلە وتی ئەتوانم پشتێنەکە ببینم ئەگەر نەفرۆشرابێ ، زێڕەنگرەکە وتی نا ئەوەتا نیشانی شەهلەی دا و وتی ئەمە هی ئەم سەردەمە نیە هی کۆنە زۆر ئیستا لە بازاڕ لەو جۆرە ،شەهلە بینیتی لەدڵی خۆی وتی بەڵێ ئەو پشتێنەکەی پورمە لە کابرای پرسی تۆ ئەم وەسڵەت دا بەکێ کێ ئەمەی فرۆشت بە ئێوە ، کابرا وتی گەنجێک بوو ، شەهلە ڕەسمی باستی نیشان کابرا دا وتی ئەم گەنجەبوو کە فرۆشتی پێت ، کابرا تۆزی لە وێنەکە ورد بۆیەوە وتی بەڵێ خۆیەتی ، شەهلە وتی باشە برام دەست خۆش بێ ئەزیەتم دای ئیدی ڕۆی بەس تەواو ڕوخا بەخێرای ڕۆی بۆ


ی کردەوە شادانی بینی ،وتی شادۆ بۆ وات لێهاتوە شادان بورایەوە باست هاواری کرد باوە پوری شەهلە ،هەموو هاتنە دەرێ ،باست بەخێرای شادانی هەڵگرت و کردیە ناو سەیارەکەی بردیان بۆ نەخۆشخانە . دکتۆرەکان هاتنە سەی چارەسەریان بۆ کرد . شادان هاتەوە هۆش خۆی ئەگریا باوکی وتی پێم بڵێ کێ وای لێکردوی کچم، شادانیش هەموو مەوزەعەکەی بۆیان باس کرد و لەوساتەش دکتۆرەکە هات وتی پێویستە ئاگاتان لەکچەکەتان بێ بەس بەداخەوە مناڵەکەی لەبارچووە، باست کە گوێی لەوە بوو چاوی سور بوو لە ڕقا وتی ئەیهانی بێ نرخ خۆت بگرە بەپەلە ڕۆیشت...زۆر گەڕا هەتا ئەیهانی دۆزییەوە کە دانیشتبوو لە کافێ یەک باست یەخەی گرت وتی وەرە بێ نرخ هەتا هێزی تیابوو ئەیهانی دایە بەر شەق و بۆکس کەس نەیەتوانی لەبن دەستی دەری کات ، ئەی وت بێ نرخ ناپیاو لە خوشکی منەدەی هەندی لێدا سەروچاوی تەقان وازی نەهێنا هەتا قاچێکی ئەیهانی شکان شەق شەقێنی پێئەکرد پاشان ڕۆیشت..ئەیهان پارچەی بە ساغی نەمابوو بەڵام نەی وێرا شکات لەباست بکات چونکە زەرەری خۆی بوو لەبەر ئەوەی لەشادانی دابوو .دایک و باوکی ئەیهان هاتن بۆ لای سامان ،سامان زۆر توڕە بوو وتی هەرچی زووە ئەو کوڕەتان کچەکەم تەڵاقە دات من کچی خۆم نادەمەوە ئەو ناپیاوە ئا بەو شێوەیە شادان جیابۆیەوە و هاتەوە ماڵە باوکی............


ماوەیەک تێپەڕی باست لەسەر قومارکردن بەردەوام بوو بەس کەس هەستی پێناکرد کەچی ئەکات تەواو تێکەڵی ئەو شتانە ببوو. ئەو ماوەیە زۆربوو نزیکەی شەش مانگ زیاتر بوو شادان لەگەڵ ئەیهان ناکۆکی کەوتە نێوانیان چونکە ئەیهان زۆر دڵی پیس بوو تەبیعەتی وابوو کەس لەگەڵی ئیدارەی ناکرد قسە بەس قسەی خۆی بوو دڵ پیسیەکەی تەواو شادانی بێزارکردبوو بەجۆرێک ڕۆژانە شەڕیان ئەبوو، شادۆ ئەگەر بیوتایە ئەیهان وانابێ لەوەڵامدا پێی ئەوت لەچیت کەمە ئەو هەموو زێڕەم بۆ کردوی ماڵی سەربەخۆت هەیە ئیدی چیت ئەوێ ،دایک و باوکی ئەیهان هەقیان نەبوو ئاخر ئەوان ئەیانزانی کوڕەکەیان چۆنە بۆیە تەداخولیان ناکرد ،ئەیهان پێشتر ژنی هێنابوو بەس ژنەکەی لەبەر ڕەفتارە ناڕەواکانی تەحەمولی نەمابوو تەڵاقی وەرگرتبوو لێی بەڵام شادان بەم شتەی نەدەزانی ..ڕۆژێک باست چووە قومار خانەکە هەرچی پارەی پێبوو دۆڕاندی لەگەڵ ڕامیار یاری کرد کەوتە بن ۱۵ وەرەقە قەرزەوە ،باست ئەهات و ئەچوو بەی ئەزانی چۆن ئەو ۱۵ وەرەقەیە پەیا کات ئاخر نەی دەتوانی لەباوکی داوابکات چونکە باوکی ئەی وت بۆچیتە، باست ئێوارە گەڕایەو ماڵێ بێتاقەت بوو نەی ئەزانی چی بکات چووە هۆڵەکە دانیشت بینیتی پوری لەگەڵ شەهلە دانیشتبوون،پوری زێڕەکانی خۆی نیشانی شەهلە ئەدا وتی بچکۆڵە ئەمە پشتێنە ئەبینی ۲٠ وەرەقە زیاتر ئەکات زۆرم خۆشەوێ دیاری ڕەحمەتی مێردمە ،لەوکاتە شەیتان چووە بنەگوێی باست ،بەباستی ئەوت حەلم دۆزییەوە پشتێنی پورت ببە بی دزە بی فرۆشە ئیشی خۆتی پێ بەڕی بکە کەس نازانێ تۆی .باست چاوی لە پشتێنەکە بوو بیری ئەکردەوە چۆن بیبات ..ڕۆژی تازە هات شەهلە وتی باوە ئەمڕۆ لەگەڵ پورم ئەچینە بازاڕ بچین،سامان وتی گیانی باوە جا ئەوە پرسی ناوێ بچن وتی دەی من ڕۆیشتم سامان ڕۆیشت،باست گوێی لێبوو وتی بەخوا دەرفەتێ باشە ،هاتە خوارێ وتی پورێ منیش ئەڕۆم دەی خوا حافیز. پورە گوڵە شەهلە ڕۆیشتن بەسەیارەی شەهلە چونە بازاڕ ،باست گەڕایەوە چوە ژووری پوری بەس کانتۆرەکە کلیل بوو بەڵام باست دەرگای کانتۆرەکەی شکاند و پشتێنەکەی برد و لەناو سەیارەکەی خۆی داینا و چووە مەعمەل . شەهلەو ئەوان کە گەڕانەوە نزیک نیوەڕۆ بوو ،گوڵە وتی شەهلە ئەچمە سەرێ ئەو خۆمە گۆڕم وتی باشە پورێ،پوریان کە چوە ژوورەکەی بینیتی کە کانتۆرەکە شکاوە وزێڕەکانی هەموو تێکەڵ جلەکانی بوو....
سامان و باست بەخێرای گەیشتنەوە ماڵەوە ،سامان چووە ژوورەکەی خوشکی بینیتی کە چۆن کانتۆرەکە تێک دراوە ،وتی خوشکم هەموو زێڕەکان دزراوە، گوڵە وتی نا برام بەس پشتێنەکەیە تێناگەم بەس بۆ ئەوەی بردوە خۆ هەموو زێڕەکانی تریش لێرەن بۆ ئەوانی تر نەدزراون،سامان وتی ئەو دزە هەرکەسێ بێ کەسی خۆمانە چونکە لە ژوورەکەی من پڕە لەپارە بەڵام ئەسڵەن بەو ژوورەدا نەچوە ئەو جا بۆچی هیچ دەرگا و بەنجەرەیەک نەشکاوە سەیرە سەرم دەرناچێ لەم دزیە .باست وەستا بو ڕەنگی زەرد ببوو یەک وشەی نەوت گیانی ئەلەرزی ،شەهلە وتی باوە پۆلیس ئاگادارناکەیەوە ،وتی ناکچم گومانم لەکەس نیە بچم شکات لەکێ بکەم، شەهلە وتی ڕەبی ئەو دزە خێر لەخۆی نەبینێ باشە بۆ لەو هەموو شتە پشتێنەکە هیچی تری دەست نەکەوت ،سامان وتی دەبێ لەمەودوا زۆر وریا بین نابێ ماڵەوە جێبهێڵین.ئەو ڕۆژە تێپەڕی بۆ ڕۆژی تازە باست چوو پشتێنەکەی بە ۲۱ وەرەقە فرۆشت ۱۵ وەرەقەی قەرزی ڕامیاری دایەوە باقی پارەکەشی کردە گیرفانیەوە داینا بۆ قومار ....ماوەیەک تێپەڕی شادان و ئەیهان نێوانیان زۆر خراپ بوو شادان چوو لەلای دایک و باوکی ئەیهان گلەیی لە ئەیهان کرد وتی ئەوە حاڵ نیە منی تیام دڵپیسی و ئیهمالی ئەیهان ئیسراحەتی نەهێشتوە ،دایکی ئەیهان وتی کچم ئێمە هیچ دەسەڵاتمان نیە لەئاستی ئەیهان شادان وتی باشە هەتا ڕۆی بەس مۆبایلەکەی بیرچوو لەژوورێ،کە گەیشتە دەرێ وتی ئۆف مۆبایلم گەڕایەوە بیهێنێتەو کە چووە ژورێ گۆێی لەدایکی ئەیهان بوو وتی ئۆف ئەیهان ساراش لەبەر ئەوە پێتەوە دانەنیشت و تەڵاقی وەرگرت کوڕم بۆ نابیە پیاو ،شادان توشی شۆک بوو وتی سارا کێیە ئامۆژن پێم بڵێ کێیە،خەسوی قسەی بۆ نەئەکرا وتی کچم کەس کەس نیە سارای چی ،شادان وتی ئامۆژن گێل نیم زوو قسەبکە، خەسوی وتی سارا پێش تۆ خێزانی ئەیهان بوو بەس تەڵاقی وەرگرت چونکە تەحەمولی ئەیهانی نەکرد و جیابونەوە، شادان وتی ئەوشتان لەمن شاردەوە بەتوڕەی ڕۆی گەڕایەوە ماڵی چاوەڕێی ئەیهانی کرد هەتا شەو گەڕایەوە، شادان زۆر توڕە بوو وتی ئەیهان سارا کێیە تۆ پێشتر ژنت هەبوە ها بۆ لێمت شاردەوە قسەبکە ،ئەیهان وتی بێدەنگ بە تاقەتی چەقە چەقی تۆم نیە ،شادان وتی وازتلێناهێنم ،ئەیهان توڕە بوو هەستا هەتا توانیتی لە شادانی دا زۆری لێدا هەتا کەوتە سەر زەوی هەموو گیانی شادانی کوتا و چۆیە دەرێ...شادان تاماوەیەک نەیەتوانی هەستێ هەرچۆنێک بێت هەستا بەگیانی پڕ ئازار و گریانەوە بەو شەوە ڕۆیشتەوە ماڵی باوکی . گەیشتە پێش ماڵی باوکی لەدەرگای دا باست دەرگا


Репост из: A𝗠𝗜𝗥𝗬 H𝗔𝗝𝗜 𝗞𝗔𝗥𝗜𝗠
بـــــۆبـــــەژداری کـــــردنـــــی لـــــیست ســـــەروە 500جـــــویـــــن مـــــیسج بـــــکە🤭⬇️


Репост из: ئةش͜ــ๋͜ـق͜ــ๋͜ـي͜ــ๋͜ـ رةش͜ــ๋͜ـ🖤 ،"(✨"
كةنال وةرة كرم بو ليست سةروو 500+ جؤين
بوبةزداري كردن وةرة جات @List_hac


بۆ نایەلامان ئەها پێشتر قومارم لەگەڵیان ئەکرد بەس ئیستا ناچم،چی قوماریش ئەکەی،عەبولی وتی جا قومار چیە هههههه ئەو سەیارە ئەبینی بەپارەی قومار کڕیومە،باست وتی جا توخوا ئەوەش بۆیە سەیارە بەپاڵ ئیشەکات دووجار سەرکەوتم لەگەڵ هەندم پاڵ نا وەختبوو دڕکەپەتکم بپچڕێ،عەبولی وتی ئیدی سەیارەی پیاو فەقیروایە خۆ هەموو کەس تۆ نیە باوکی دەوڵەمەندبێ و سەیارەی سفر کیلۆمەتری بۆ بکڕێ. وتی تۆ وازلەوە بێنە باست وەرە شەو بچین،وتی چی ئەتەوێ باوکم بمکوژێ، عەبولی وتی ئەرێ تۆش باوکت خۆ جی پی ئێس نیە لەکوێ ئەزانی تۆ لەوێی ئەوجا بەس ئەچین هەتا جەوی ئەوێت پێ نیشاندەم،باسۆ وتی باشە بەس زوو دێینەوە.شەو چوون شوێنەکە وەکو ماڵ وابوو نزیکەی بیست کەسی لێبوو هەموو خەریکی قوماربون.ڕامیار کە ئەوانی بینی هاتەلایان وتی چیە ناتانەوێ یاری بکەن،عەبولی وتی من نا بەس نازانم باست ئەکات یان نا، ڕامیار وتی وەرە باست بابچین یاری بکەین ،وتی ئاخر من نازانم،ڕامیار وتی فێرت ئەکەم .باست لەسەرەتای یارییەکەوە دوو وەرەقەی دۆڕاند وەخت بوو دڵی بتەقێ وتی عەبولی ناڕۆمەوە هەتا نەبەمەوە ،لەکۆتای هەندەک پارەی بردەوە و گەڕانەوە ماڵ.گەیشتە ناو هۆڵەکە وتی سەلام علیک،سامانی باوکی لەگەڵ پوری دانیشتبون وتی علیک سلام بەملی شکاوت تا ئیستا لەکام جەهەنم بوی ها ،پوری وتی برام تۆزێ هێواش وانابێ باست کوڕم بۆ دواکەوتی لەکوێبوی ،وتی پورێ لەگەڵ ڕەفیقم لەدەرێ بوم ئیستاش ماندووم ئەمەوێ بخەوم،باوکی وتی هەستە بڕۆ لەپێش چاوم ونبە یەک شەوی تر لەگەڵ بانگی مەغریب لەماڵێ نەبی لەهەرجێیەک بێ بەس بەشەق دێم ئەتهێنمەوە وتی نا نا وانا گوڵە شەهلە گوێ بگرن ئیدی ئێواران لەبانگی مەغریب بەدواوە ئەو دەرگایە ناکەنەوە جا ئیدی کاکە باست ئەچێ بۆکوێ بابچێ .باست ڕۆیشتە ژوەرەکەی خۆی ،سامان وتی ئەم کوڕە سەرەڕۆیە ماوەیەکە چاک لەدەست دەرچووە خوا ڕەحم بکات......


شەهلە جلەکانی باستی برد بۆ شۆردن کە ویستی بیکاتە ناو جل شۆرەکە وتی سەیرە بۆچی ئەو جلانە بۆنی دوکەڵیان لێدێ خۆ باست هیچ شتێ ناکێشی ،وتی دەی ڕەنگە لەتەنیشت خەلک دانیشتبێ ..ئەو شەوە تێپەڕی بەیانی خێزانەکە لەسەر سفرە دانیشبوون،سامان وتی گوێ بگرە باست ئێوارە لەگەڵ مەلای مەغریب لەماڵەوە ئەبی ها داخوازی ئەو کچەدێ ئەبێ حازربی تۆش ،وتی باشە باوە گیان دەی منەڕۆم هەندێ ئیشم هەیە باست رۆی ،شەهلە وتی چاوەڕێم بکە بم گەیەنە دەوام ،لە ناو سەیارە پێکەوە بون ،شەهلە وتی دڵ خۆش دیاری خێر ،باست وتی هیچ نیە بیرم لای شادۆیە هێشتا باوەڕناکەم ئیدی لەماڵ ئەڕوات باشە ئیدی شەر لەگەڵ کێ بکەم ها لەگەڵ کێ چەقە چەق بنێمەوە وتی شەهلە ڕاستە زۆر شەرەکەین پێکەوە بەس شادۆ بەشێکە لەدڵم لەباوکیشم زیاتر خۆشمەوێ بەس ئیدی خۆتەزانی ناحەوێینەوە پێکەوە ،شەهلە پێکەنی وتی شێتن هەردوکتان ،دەی ئەوەش گەیشتم من دەست خۆش کاکە تۆپە گوڵەکەم ،باست وتی کاکە لەدەورت گەڕێ بڕۆ ئامانەتی خوابی...باست گەیشتە مەعمەل شێروانی بینی وتی ها شێرۆ چۆنی ،وتی باشم ئەرێ دوێنی لەگەڵ عبدالرحمن چونە کوێ،باست وتی هیچ جێیە لەکافتریا دانیشتبووین ،شێروان وتی باست من وەک هاوڕییەک پێتەڵێم مەسڵەحەتی تۆم لاگرنگە لەبەر خۆت نا لەبەر مامە سامانی باوکت چاکەی لەسەرمە پێتەڵێم لەوە کوڕە دوورکەوە ئەو باش نیە باتوشی موسیبەتێ نەبی ،باست وتی شێروان موسیبەتی چی وەڵا عەبولی وەک گوڵە تۆ هەڵە لێی تێگەیشتوی ،شێروان وتی ئەوەی لەسەر من بوو پێم وتئ ئیدی هەقم نیە ..شەو هات ماڵی ئەیهان هاتن، میواندارییەکی زۆر گەرمیان لێکرا ،سامان لەگەڵ باوک و دایکی ئەیهان قسەی ئەکرد، شەهلە یارمەتی شادانی ئەدا لە تێکردنی چا، شادان چای هێنا دەستی ئەلەرزی،باست لەتەنیشت پوری دانیشبوو،وتی پورێ تۆ سەیری شادە بکە چۆن لەخۆشیا ئەلەرزێ پێت چۆنە پێ بخەمە بەر پێی بیخەم ،پوری وتی دەنگت ببڕە یەک شتی لێبکەی فەلاقەتەکەم، خوازبێنیەکە تەواوبوو،سامان وتی پرسیار ئەکەم و پاشان جوابتان ئەدەمەوە..ئەو شەوە تێپەڕی بەیانی سامان لەحەوشەکەبوو گوڵەکانی ئاوەدا پوریان چوو بۆ لای وتی برام ئەو ماڵەت پێچۆن بوو شەو ؟ وتی خراب نەبوون خێزانێکی بەڕیزبوون بەس ئەیهانم زۆر بەدڵ نەبوو وەسفی خۆی ئەکرد ئەوجا پۆزاوی دیارە زۆر بەس دەی پرسیاریان ئەکەم شادانیش خۆی زۆری پێخۆشە ئەگەر ماڵێکی باش بن لەبەر دڵی شادۆ ڕازی ئەبم، لە ناکاو دەنگی چەقە چەق بەرزەوە بوو ،سامان وتی ئەوە چیە ئەو دەنگە پوریان وتی شتێکی تازا نیە دیسان ماشە و میشکۆ چونە گیان یەک،سامان وتی کێ و کێ تێنەگەیشتم ،پوریان وتی ماشە شادۆیە میشکۆش باستە ۱۸ ساڵە ئەو وەزعە بەردەوامە شادان بڕوات تۆزێ بحەوێینەوە .باوکیان چوە ژوورێ وتی دیسان چیە میراتی بەشکردن تەواو نەبوو لەلای ئێوە،شادان وتی باوە لاپتۆپەکەمی تێکداوە،باست وتی ڕاست ناکات تەنیا یەک ئیشم پێی کردوە خۆی پێشتر تێکچبوو ،شەهلە وتی ئەڕێ ئەوە چیە نایەڵن بەشەر تۆزی بحەوێتەوە خەوتان نەهێشتوە ،سامان وتی خوو هەردوکتان بکات بەقوربان ئەو کچە وەڵا جەرگم ڕەشبۆیەوە لەدەستان خوا دایکتانی خۆش ویست زوو بردییەوە لای خۆ لەدەست ئێوە ڕزگاری بوو
سامان لەچەند شوێنێک پرسیاری ماڵی ئەیهانی کرد،هەموو وتیان کە ماڵی چاکن ،ئیدی ئەویش ڕازی بوو شادان مارەکرا لەسەر ۸٠ مسقاڵ زێڕ و ماڵی جیا ،دوای مانگێک ئاهەنگی گواستنەوەش کرا و چونە ماڵی خۆیان. ماڵی سامان زۆر هێمن ببوو شەڕی نیوان باست و شادان کۆتای پێهات بەکورتی خێزانەکە ئیسراحەتیان کرد ،بەڵام باست زۆر بێتاقەت ببوو کە دەهاتەوە ماڵی هیچ جەوی ناما بیری شەڕەکانی شادانی ئەکرد .شاهلە لەوماوەیە زۆر لەباست نزیک بوو بە جۆرێک بوە نزیکترین هاوڕێی باسۆی برای شەوان پێش خەوتن دایمە باست دەردە دڵ و قسەی خۆی بۆ شەهلە باس ئەکرد .ماوەی چەند مانگێک تێپەڕی لەوماوەیە باست تەواو فێرە نێرگەلە کێشان و دانیشتنی کافتریاکان ببوو بە ڕادەیەک هەموو ئیوارەیەک لەگەڵ عبدالرحمن بوو لەم کافتریا بۆ ئەوکافتریا کە دەهاتە مالیشەوە شەوان لە ژووری خۆی بەنهێنی جگەرەی ئەکێشا .بەیانیەک چووبۆ مەعمەل شێروان هاتە پێشی وتی باست چۆنی دووقسەبکەین،هیچ جەوی نەبوو وتی ها بڵێ دەی چیە دیسان،شیروان وتی باست ئاگام لێتە چۆن گۆڕاوی ئەزانم کات و پارەت بەچی سەرفەکەی ڕۆژانە باست من بۆخۆتمە وەرە وازبێنە باوکت بزانێ خراپ ئەقەومێ باتوشی هیچ موسیبەتێ نەبێ،باست وتی تێناگەم شیروان تۆ کافێ بەچی تێگەیشتوی ئەو شوێنانە پیاو خراپ ناکات تۆ لەچ سەدەیەک ئەژی شیروان ئەوجا هەقیشت بەمن نیە تێگەیشتی ئاخر جارت بێ ئەوقسانەبکەی بەتوڕەی ڕۆی،شیروان وتی ئاخرت خێربێ.ئیوارە باست لەگەڵ عەبولی دانیشتبون کوڕێک هات ناوی ڕامیار بوو وتی ها عەبەلی چۆنی ئیستا دیارنی نایەلامان،شەو وەرە ئەو برادەرەش بێنە باشە دەی ڕۆیشتم.باست وتی ئەوە کێ بوو،وتی ئەوە ڕامیارە تەفیقمە،ئەی مەبەستی چیبوو وتی


چاوەرێی بەشەکانی تر بن 😊


پاش ئەوەی باست لەگەڵ عبدالرحمن ڕۆی ،وتی عەبولی ئەزانی لە مێژە یەکمان نەبینیوە ئێستا بۆ کوی بچین؟، عبدالرحمن وتی ئەچینە کافتریا لەوێ دادەنیشین..گەیشتنە کافێکە عبدالرحمن داوای نێرگەلەی کرد وتی ها باستو بکێشە ،وتی نا من ناکێشم لەژیانم نەم کێشاوە، وتی دەچیە تاقی بکەوە خۆ پێی نامری،باست قومێکی لێدا وەختبوو بخنکێ ،وتی ماڵت بەقورنەگیرێ ئەوە چیبوو خنکانم، عبدالرحمن وتی ههههه هههههه چ نیە ڕادێی لەگەڵی دەی قومێکی تریش دەی باسو ،، ئابەو شێوەیە هەتا درەنگ پێکەوە بوون...شەو بوو شەهلە وتی باوە کوا باست ،وتی کچم عەلەساس چوو شێروان بباتەوە بەس نازانم بۆ نەگەیشتەوە ،شەهلە وتی تەلەفۆنی بۆ بکەم وتی ئا کچم بڕۆ بیکە..پورە گوڵە وتی سامان برام ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم سەبارەت بە شادان ،وتی بۆ شادان چیەتی ، پوریان وتی داواکاری دێ ..سامان پێکەنی وتی جا خۆ ئەوە شتێکی تازە نیە خاتوون بە کێ رازییەبێ لوتی بەرزە حەمەقەدۆی موسڵ نەبێ شوی پێناکات ،شادان لەوکاتە هات وتی وانیە باوە بەس خۆ ئەبێ کابرا پارەی هەبێ تا بتوانێ زێرم بۆ بکات و ماڵی کاملم بۆ بکات ..سامان وتی باشە کچم ئیستا ئەمە کێیە وا پێی ڕازی بویتە ،وتی کوڕێکە لەگەڵ خۆم زۆر دەوڵەمەندە و سامان وتی کچم دەوڵەمەندی شەرت نیە بەس پیاو بێت و ڕێک و بێک بێت بەسە .شادان وتی ئێ ڕاستە باوە بەس وەڵا دەوڵەمەندی زۆر گرنگە هەموو شتم بۆ ئەکات تا دڵخۆش بم ئەوجا ئەو کوڕە وەک هادی نیە کە نەتوانێ ۱۹ مسقاڵم بۆ بکات ،پورە گوڵە وتی بەخوای کچم هادی نمونەی نیە وەک و گوڵە لە پاکی هەموو سیفاتی جوانی تیایە ،شادان وتی ئی بەسە پورێ ئەو ناتوانێ دڵخۆشم کات خۆ بەزۆر نیە ئیدی تەواو باسی هادی مەکەوە ،دەی باوکە ئەگەر ئیزن بدەی ماڵی ئەیهان سبەی شەو ئەیانەوێ بێن بۆ یەک ناسین ،وتی باشە بەخێربین بابێن بیانبینم ...شەهلە هاتەوە وتی باوە باسۆ جواب ناداتەوە لەو ساتە باست هاتە ژوورێ سەلامی کرد و دانیشت ،سامان وتی لە کوێ بوی تائیستا ؟وتی لە دەرێ بوم لەگەڵ عبدالرحمن ،وتی عبدالرحمن کێیە؟ باست وتی ڕەفیقی ماحەدم بوو ،باشان وتی شەهلە ئەو جلانەم دائەنێم بۆم بشۆ باشە ،شادان وتی شەهلە خۆ غەسالەی تۆ نیە خۆت بۆ نایشۆی ،باست وتی کچێ تۆ قسەمەکە مە هەقت چیە ئەبێ لەهەموو کاسەیا کەوچک بی ،شادان وتی دەسم خۆشبێ خۆت جوانی ئەلێی پەیژەی دزی ،باست وتی هەڵەسم بۆت ها ،سامان وتی بەسە بحەوێنەوە چاوتان هەڵهێناوە ئیوە چەقە چەق تابە ئەرێ نەبڕایەوە ،شەهلە وتی باست سبەی شەو دێن بۆ داوای شادان تۆزی پێک بێنەوە شادان ئەڕوات لێرە بەم زوانە ،باست وتی بەبابە ئەو فس فس پاڵەوانە کێیە وا بەجەنابی ڕازی بوە ،شادان وتی باوە لێمدا گلەیی نەکەی ها ،باست وتی بڕۆی ئاوئاوچی نەیەوە بە سالیش بو ئێرە مێشکم ئیسراحەت ئەکات .


۱۸ ساڵ تێپەڕی مناڵەکانی کاک سامان گەورە بوون، باست و شادان تەمەنیان بووە ۲۲ ساڵ ،باست پەیمانگای ژمێریاری تەواو کردبوو،شادانیش لە جامیعەبوو لەیەکێک لە کۆلێژە پزیشکیەکان ئەی خوێند ،شەهلەی بچووکیش تەمەنی ببویە ۱۸ ساڵ لەبەشی ڤێرتەنەری بوو .بەڵێ لەماوەی ئەو ساڵانەی کە تێپەڕی بوو پورە گوڵەیان هەر لەگەڵیان بوو ئەو مناڵەکانی گەورە کرد هەرچەندە پوریان مێردی کردبوو بەس مێردی وەفاتی کردبو بۆیە جگە لە سێبەری سامانی برای شوێنی تری نەبوو بۆیە لەگەڵ خێزانی براکەی ئەژیا ،مناڵەکانی کاک سامان زۆر لێی ڕازی بوون زۆریان خۆشئەویست بەتایبەت کچە بچووکەکەیان شەهلە ..کاک سامان مەعمەلی بلۆکی هەبوو لایەنی مادی ئەم خێزانە زۆر باش بوو ،کاک سامان درێغی ناکرد لە مەسرەفی مناڵەکانی بەزیادەوە مەسرەفی ئەکردن .کاک سامان لەماوەی ئەو ۱۸ ساڵە ژنی نەهێنابۆیەوە چونکە دڵی نەئەهات باوە ژن بێنێ بۆ مناڵەکانی...خێزانێکی بەختەوەر بون هەرچەندە ناکۆکی زور لەبەینی شادان و باست ڕووی ئەدا چونکە دوانە بوون نە ئەحەوانەوە پێکەوە بەڵام زوو ئاشتەبونەوە ..شادان کچێک بوو زۆر گرنگی بە مۆدێلات ئەدا هەر خەریکی جل و بەرگ و پێڵاو و بازاڕی کردن و ئەو شتانە بوو هەمیشە ئەی وت پارە خۆشبەختی دنیایە ،زۆر داواکاری ڕەفز کردبۆیەوە چونکە دەوڵەمەند نەبوون کچێکی بە پۆز بوو زۆر ...باستیش زۆر باش نەبوو هەر خەریکی پۆز لێدان بوو بەو سەیارەیەی کە باوکی بۆی کڕی بوو..ئەما شەهلە هیچ بە خوشکی ئەوان ناچوو زۆر سادە بوو ...کاک سامان ڕۆژێک لە مەعمەل بو باست ئیشی ئەکرد لەلای وتی باست ڕۆڵە ئاگات لە شێروان هەیە بیستومە ئەڵێن بێ ئیشە بۆ پێی ناڵێی بێت بۆ ئێرە ئیش بکات .شێروان لە ماحەد لەگەڵ باست پێکەوە بون تاڕادەیەک هاوڕێ بون ،زۆر کوڕێکی بەڕەوشت بوو زۆر بەڕێز بوو ،هاوڕێیەکی بەوەفا بوو بۆ باست بەڵام باست زۆر حەزی پێی نەبوو چونکە شێروان هەمیشە پێیە وت باست نابێ لوتت بەرزبێ سادەبە نەیەهێشت باست نزیکی خەڵکی خراب ببێ بە کورتی باست حەزی بە زۆر شت بوو بەس کەلەگەڵ شیروان ئەبوو نەیەتوانی بیکات..باست وتی چی باوکە بێتە ئێرە ،کاک سامان وتی بەڵێ بوو پێت خۆش نیە شێروان کوڕیکی ئەمین و بەڕێزە تەمەنا ئەکەم لێمەوە نزیک بێت.باست وتی باشە پێیەڵێم ....چەند ڕۆژێک دوای ئەوەیە شێروان هاتە مەعمەل کاک سامان ئیشی پێدا ،شێروان بە ڕێک و پێکی کاری ئەکرد کاک سامانیش حسابی تایبەتی بۆی ئەکرد و زۆرجار لەگەڵی دائەنیشت و ئێوارانیش بە باستی ئەوت شێروان بگەیەنەوە ماڵێ....لەیەکێک لە ئێوارەکان کاتێک شێروان و باست لەناو سەیارە بوون ،باست وتی شێرۆ ئێستا برادەرێک دێت کوڕێکی زۆر چاکە ڕەنگە تۆش بیناسی ..باست لە نزیک شۆستەکە وەستا رەفیقەکەی سەرکەوت لە دواوە،باست وتی شێروان ئەوە عبدالرحمنی ڕەفیقمە شێروان ئاوەڕی دایەوە لێی تەوقەی لەگەڵ کرد و وتی ئێ ئێ تۆش لەگەڵمان بووی لەماحەد ساڵێک لەپێش ئێمەبووی ..عبدالرحمن لەبەر تەمەڵی ماحەدی بە ٤ ساڵ تەواو کردبوو کوڕێکی باش نەبوو هەمیشە لەو کافتریاکان کەوتبوو خەریکی نێرگەلە و تاوڵە بوو شەوان تا درەنگ لەدەرێ بوو کەس نەی ئەزانی چییەکات کەسێکی ئەمین نەبوو قوماریشی ئەکرد ....باست شێروانی گەیاندە ماڵەوە و لەگەڵ عبدالرحمن ڕۆی ..شیروان کە ئەوان ڕۆیشتن وتی باست ئاخرت خێربێ .......


......وانـــەکــــــــانـــــــــــی تـــــەمــــــــەن........


شەوێکی زستان بوو بارانێکی زۆر بە لێزمە ئەباری دنیا زور سارد بوو لەپشتی دەرگاکە چاوەڕێی ئەکرد زۆر شڵەژابوو هەر دەهات و ئەچوو چاوەڕێی بیستنی دەنگی گریانی مناڵی سێیەمی بوو دڵی خۆش بوو کە لەو شەوە پڕ ڕەحمەتە کۆرپەیەکی دێتە دونیا بەڵام لەگەڵ ئەوەشا زۆر خەمی خێزانی بوو ..ئۆقرەی نەگرت دانانیشت هەر دەستی خۆی ئەگوشی و بە پەلە لە پشت دەرگاکەوە دەهات و ئەچوو لە پڕ گوێی لەگریانی مناڵ بوو زەردەخەنەیەک کەوتە سەر ڕوخساری وتی سوپاس بۆتۆ خوایە ;لەو ساتە مامانەکە دەرگای ژوورەکەی کردەوە ڕوخساری ماتەمینی پێوە دیاربوو، کە روخساری مامانەکەی بینی ترسا تەزوویەک بەگیانی هات چووە ژوورێ بینیتی کە کچە تازە لەدایک بوەکەی لەناو بەتانیەکی بچووکی پەمەییە و ئەجولێتەوە لەتەنیشت دایکییەوە بەڵام ئەوە دایکەی کە بە لەدایک بوونی کۆرپەکەی ڕوحی سپارد و گیانی لەدەست دا. چاوەکانی پڕبوو لە حەسرەت ئەژنۆی شکا دەستە لەرزیوەکانی برد بو ڕوخساری خێزانی بە قوڕگی پڕ گریانەوە وتی بۆ جێتهێشتم چرای ماڵن کوژایەوە بێ تۆ هەستە ڕۆڵەکانم بێ تۆ چۆن گەورە بکەم هەستە ،کەوتە سەر چۆک سەری نەوی کردبوو ئەگریا لەوساتە هەردوو مناڵەکەی تری بەڕاکردن هاتن خۆیان دایە سەر جەستەی ساردی دایکیان ئەگریان .خوشکەکەی خۆی لەوێ بوو هەردوو مناڵەکەی لە ئامێز گرت لەوساتەش دەنگی گریا بەبە بچووکەکە هات،خۆی هەستاو کردییە باوەشی ماچی لە ڕومەتی کرد وتی بچکۆڵەکەم لە باوکت ببورە بێ دایک گەورەت ئەکات تۆ دواین شتی لەدایکتەوە پێم گەیشیتبێ لەسەر ناوی دایکت ناوت ئەنێم شەهلەی بچووک ....بەڵێ خێزانی وەفاتی کرد و مەراسیمی ناشتن پرسەکەی تەواوبوو...بەڵی کاک سامان لەگەڵ دوو مناڵە دوانەکەی کە ناویان باست و شادان بوو تەمەنیان ٤ساڵ بوو وە کچە تازە لەدایک بووەکەشی کە ناوی شاهلە بوو مایەوە هەروەها خوشکەکەی کاک سامان کەناوی گوڵە بوو لەگەڵیان بوو مناڵەکانی گەورەکرد .......

Показано 20 последних публикаций.

192

подписчиков
Статистика канала