Репост из: @attachbot
📖شێعری ژمارە5⃣
🔷🔶قەڵای نیشتمان🔶🔷
🎤دیکلەمە: زانیار دوڕگە
🆔 @divanihemn
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وه گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لەپێناوت دەنێم سەر، تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ
لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی «ماژینۆ»، سینگم قەلای تۆ
دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد؟
که دەتبینم له دەس بێگانەدای تۆ
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ، هەتا من
بەسەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ؟
بە شینکه و گوڵ سەراسەر سوور و شینه
چ جوانه دیمەنی کێو و چیای تۆ
لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن "هێمن"! هەوڵ خوشک و برای تۆ
🆔 @divanihemn
❇️شڕۆڤە: قەڵای نیشتمان شێعرێکی نیشتمانییە کە شاعیر وەک دڵسۆزێکی بەتەواو مانای خاک و نیشتمان دەگەڵ خوێنەر دەدوێ و دڵخۆشی خۆی لە ئازادی نیشتماندا دەدۆزێتەوە و ئامادەیە بۆ هەر چەشنە گیانفیداییەک لەپێناوی ئازادی. لە چەند جێگاش ئاماژە بە جوانییەکانی سروشتی وڵات دەکا کە بە پێکهاتنی ئازادی دیمەنێکی جوانتریان دەبێ.
#ماژینۆ: هێڵی بەرگری ماژینۆ بریتییە لە دیوارێکی بێتۆنی بەدرێژایی ۳۲۲ کیلۆمیتر کە پێش شەری دوومی جیهانی فەڕانسەییەکان لەنێوان خۆیان و سنووری ئاڵمان سازیان کرد و بریتی بوو لە کەرەستەی نیزامی، ئەشکەوتی دەستساز، چەندین شوێن بۆ ساماندانی سەربازان و جێی تایبەتی بۆ بەرگری کردن لە سەربازەکان لە بەرانبەری هێرشە شیمیایییەکان.
ماژینۆ ۱۰ ساڵی خایاند تا ساز کرا و بە ناوی سازینەرەکەی "ئاندری ماژینۆ" کراوە.
❇️تێبینی: لەو دیوانەی لەبەر دەستی مندایە ساڵی نووسینی شێعرەکە نادیارە بۆیە ئەو شێعرانەی لە دیوانەکەدا ساڵی نووسینیان نەنووسراوە ئێمەش ناینووسین.