"باوک"
هەمیشە باوک فەرامۆشکراوە لە دێری شاعیران و کتابی نوسەران، هەمیشە هەموو ئاوەدانی و ڕوناکیەکانی ماڵ ئەدرێتە پاڵ دایکەوە بێ ئاگا کە چرای ماڵ باوکە ئارامی ماڵ باوکە هێزی منداڵ باوکە باوک شاخێکە بۆ خێزانەکەی، باوک هەرچەند توڕە و توند بێت دڵێکی سادە و جوان و میهرەبانی هەیە ئێمە هەمیشە لەنێوان دایک و باوکمان دایکمان هەڵبژاردووە و پشتی دایکمان گرتووە لە هەموو کاتێکدا باوک هەمیشە بە دەستە ماندووەکانی قاچە سەبرەکانی هەوڵی داوە ئێمە چاومان لە دەستی کەسی تر نەبێت، هەمیشە هەوڵ ئەدات کچەکەی وەک شازادەیەکی بچوکی ناو ئەفلام کارتۆنەکان بێت و کوڕەکەی وەک پاڵەوانێکی ئازیز لەناو خەڵکیدا.
باوک هەندێک کات قسانێک ئەکات کە ئێمە لێی تێناگەین بەڵام دواتر ڕۆژەکان بۆمان ڕوون دەکەنەوە. ماڵ ئەگەر کۆشکیش بیت بێ باوک وێرانەیە.باوک دەبێت نارەحەت بێت تا مناڵەکانی ئارام بن، کاتێک باوک ئارام بوو ئیتر مناڵەکان ئەکەونە ناڕەحەتی. ڕاستە دایک دایک تۆی ٩ مانگ لە سکی دا هەڵگرت، باوک 9 مانگ منداڵ لە سکدا هەڵناگرێت بەڵام بۆ هەمیشە لە دڵیدا هەڵیگرتووە
«ژیان دوای دابڕان مردنە چجای بگا بە مردنی باوک»