Fryad_ras_ فریادڕەس 🕊


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


🌘رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ🌙

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: ئارامی دڵان 🌻
کچ هەیە قاپێک بۆ دایکی ناشوات
کەچی فەرمانبەری خۆبەخشەو بەخۆڕایی ئیش بۆ حکومەت دەکات!😏


لە سوجدەدا زۆر دوعا بکە،
خودا بیسەرتــە وەک ئەوەی ئەم گەردوونـە
تەنیا دەنگی دوعاکەی تۆی تێدایە...❤💛


زەوی ئامادە دەکرێ بۆ عەرەفە و ئاسمانیش بۆ دوعاکان....

لەدوعای خێر بێبەشمان مەکەن بارک اللە فیکم💛


نیعمەتگەلێک هەن خودا بەشی تۆی لێداون..
سوپاسگوزاری دەرببڕە بۆ هەبوونیان

لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ🤍


Репост из: چرپـەی ئـیمـ☔️ـانی
🗓️🌸•

گه‌وره‌ترین ڕۆژه‌كانی دونیا ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای ذوالحجة یه‌
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌باره‌ی پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌ فه‌رموویه‌تی:

✨هیچ ڕۆژانێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵا و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.✨

پێغه‌مبه‌ری خوا ئامۆژگاریمان ده‌كا كه‌ له‌م ڕۆژانه‌ زۆر ئه‌م زیكرانه‌ بكه‌ین

🌸 لا اله‌ الا الله‌
🌿الله‌ اكبر
🌸سبحان الله‌
🌸الحمدلله


🥺الحمدلله دائماً وأبداً


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ھەندێ كات كەسێک دێت و نایەڵێت ھیچ كات
تەنیا بین وون بوونەكەشی لەگەڵماندایە
لەتەنیشتت نییەو لەگەڵیدا قسەدەكەیت
دەستت نەگرتووە و ھەستی پێ دەكەیت
لەڕوو بەڕووت نییە و چاوەكانت ئەیبینێت
لەھەموو بەئازارتر خۆی لێرە نییەو وجودی ھەیە🖤!


ابن مسعود دەڵێت:
قەپ بکەم بە پشـــکۆی ئاگر لام خۆشترە لەوەی بە قــەدەرێکی خـــــوا بڵێم خۆزگە وانـــەبــووایــە


لە ئێستاوە هەتـا کۆتا ڕۆژی جەژنی قوربان
ئەم زیکرە زۆر بڵێرەوە:
الله أكبرُ، الله أكبرُ، الله أكبر، لا إلهَ إلا الله،
الله أكبرُ، الله أكبرُ، وللهِ الحمد...🤍


یا ستار
هێندەت پۆشیم وامدەزانی بێتاوانم!!!!!😥


دەزانیت بۆچی بە خوێندنەوەی قورئان دەوترێت ویرد؟!

ویرد ئەوەیە:
ئاوی کانیاوێک بخۆیتەوە یان ئاوی ئاژەڵەکەتی لێ بدەیت، واتە بەهەر سەرچاوەیەکی ئاو تێراوبیت،
بەو سەرچاوە دەوترێت ویرد...

ئەمە چ پەیوەندییەکی هەیە بەقورئانەوە؟!
ڕووحیش وەک جەستە تینوو دەبـێت، هەر دەمێک ڕووحت تینووبوو، بە قورئان تێراوی بکە، بەمە دەوترێت ویرد،
قورئان ویردی ڕۆحە وەک چۆن ئاویش ویردی جەستەیە...

چۆن پارێزگاری لە ویردی جەستەت دەکەیت،
ئاوا پارێزگاری بکە لە ویردی ڕووحت...

خودایـە
هەموو ڕۆژێک بەشمان هەبێت لە خوێندنەوەی قورئاندا ...


ئێمە ناتوانین سەر لە حیکمەتەکانی خودا دەربکەین
بەلام دەتوانین متمانەی پێبکەین،
چونکە ئەو تەنها زاتێکە لە هەموو بووندا کە ئێمەی خۆشدەوێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە ئێمەبێت

بۆچی ناپرسین؟
دوای کاژێرێک بەدکتۆر ، دوای ڕۆژێک بە هاوکارێک ،دوای سالێک بە دراوسێیەک ،دوای مانگێک بە دۆستێک متمانە دەکەین ،!؟
بەڵام دوای تەمەنێک هێشتا متمانەمان بە خودا نیە !

ئەگەر ئێمە بمانەوێ لە ڕێی ئەزمونەوە حساب بکەین ئەوە ئێمەین کە یەکەمین جارمانە خەریکین ژیان دەکەین،
بەلام ئەو ملیارەها ساڵە خەریکە خوایەتی دەکات،


هه‌موو شتێک له‌ كاتی خۆیدا بكه‌! كه‌مته‌رخه‌مییه‌كت ده‌رهه‌ق كه‌سێک كردووه‌، ده‌زانیت دڵیت ئێشاندووه‌، گورجێ له‌ دڵی ده‌ربێنه‌، مه‌ڵێ خۆی چه‌ند ڕۆژێكی تر باش ده‌بێت و بیری ده‌چێت، هه‌رگیز گره‌و له‌سه‌ر دڵی هاوڕێیه‌كت مه‌كه‌، چون به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، نه‌ک هه‌ر دڵی چاک نابێت، به‌ڵكو دڵی به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی زۆر و گومانی جۆراوجۆره‌وه‌، زۆر له‌ سه‌ره‌تا زیاتر گه‌رد ده‌گرێت و دوور نییه‌ زیزبوونه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ ڕق و بێزاری!

#قانع_خورشید


کاتێک #هاوسەرگیری لەسەر سوننەتی خودا و پێغەمبەرەکەی و لەسەر گوێڕایەڵی خودا بنیات دەنرێت، پەیوەندییەکە زیاتر لە بینایەک دەچێت کە بەرگەی بوومەلەرزە دەگرێت سەرەڕای هەموو تەحەددیاتەکان بەردەوام دەبێت.

بەڵام ئەگەر #هاوسەرگیریەکە لەسەر بنەمای مادییات و درۆ و نزیکبوونەوەی شەیتان بێت، لەگەڵ لێدانی یەکەم بوومەلەرزە لە ژیاندا توانای ئەوەی هەیە ببێتە هۆی جیابوونەوە.

باشترین شاهید بۆ قسەکانم واقیعە💛


وتـەکـان کۆتاییان هـات و پێنوسـەکە گـەڕایەوە
ئێستا کتێبەکە لـەبەر دەستی تۆیـە
ئـامۆژگـاری کـەسێکی دڵسۆزتـە
ئـەگەر شتێکی بـاشت بینی بڵاوی بکەرەوە
ئـەگەر شتێکی خـراپت بینی بیشارەوە
لـەدڵـەپـاکەکـەتـەوە دوعـام بـۆبکە
خـوا لـەتـاوانەکـانم خـۆشبێت و بمبورێت

کتێبی تـۆش یـەکێکیت لـەهاوەڵان


﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان...

دوو شەممە: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/١٩
سێ شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٠
چوارشەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢١

پێنج شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٢
هــــەیــنـــی: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٣
شــــەمــمــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٤

یەك شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٥
دوو شەممە: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٦
سێ شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٣/٦/٢٧

خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین...🤲🤲


ئەی موحەممەد:
فڵانی کوڕی فڵان سەڵاواتت لەسەر دەدات...❤

- فریشتەکان بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ...


🌻رضيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالإِسْلامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا🌻
🌻أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ
🌻

🔶 خوێندنی ئەم زیكرە (چوار جار):
🌻اللَّهُمَّ إِنِّي أَمْسَيْتُ أُشْهِدُكَ، وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِكَ، وَمَلائِكَتِكَ وَجَمِيعَ خَلْقِكَ، أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ🌻

🔶 خوێندنی ئەم زیکرە (دە جار):
🌻لا إِلهَ إِلا اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ🌻

🔶 خوێندنی ئەم دوو زیکرە (١٠٠ جار):
🌻أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ🌻
🌻سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ🌻


بەهێز بمێنەرەوە لە پێناو خۆت لە پێناو ئامانجەکانت ❤️ دڵت بسپێرە بەخوا



Показано 20 последних публикаций.

133

подписчиков
Статистика канала