دۆخی وێرانی زانکۆ و ئەکادیمیا لە ژێر دەسەڵاتی عەلمانییەتی کوردی‌دا
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كان، ده‌ركه‌وتووه سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له‌قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى وه‌رزشى خوێندنى به‌كالۆریۆس له زانكۆى به‌غداد، له‌ساڵى ١٩٩١ بۆ ١٩٩٢ دواى ده‌رنه‌چوونى به‌كه‌وتوو هه‌ژماركراوه و دواتر له ساڵى ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٣ له‌و زانكۆیه ده‌ركراوه.
به‌ڵام به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى تر هه‌مان كه‌س له ساڵى ١٩٩١ بۆ ١٩٩٢ له‌زانكۆى سه‌ڵاحه‌دینى شارى هه‌ولێر له هه‌مان به‌شى وه‌رزش و خوێندنى به‌كالۆریۆس له وانه‌كانى ده‌رچووه‌و دواى ته‌واوكردنى هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ى خوێندنى له‌و زانكۆیه، به‌بێ گرفت بڕوانامه‌ى پێدراوه.
لەلایەکی دیکەوە، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌ڕله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ له په‌ڕله‌مانى عێراق ڕایگەیاند بەپێی بەدواداچونەکانمان دەرکەوتووە بڕوانامه‌ى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ته‌زویره.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونه‌كانى ئێن ئاڕتى بۆ ئه‌م بابه‌ته سه‌رۆكى زانكۆ ویستویەتی به پێدانى به‌رتیل ڕێگرى بكات له تیمى ئێن ئاڕتى تاكو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تر بڵاونەکاتەوە.
ته‌حسین عه‌بدولكریم بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، " من دیارییەکت دەدەمێ لەبەر ئەوەی کەسێکی وا ئەکتیڤی، ماستەرێکت بۆ وەردەگرم لە شوێنێک بە بەلاش" پەیامنێرەکەی ئێن ئاڕ تی سوپاسی دەکات و پێی دەڵێت من ئیشەکەی خۆمم خۆشدەوێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م دۆسیه‌ى ئیداره‌دانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه نیه ئێن ئاڕ تى بڵاویبكاته‌وه، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستكاریكردنى نمره‌ى كۆتایى خوێندنى ٧٤ خوێندكارى له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌ك و پێنه‌دانى پاداشتى ٧٠ فه‌رمانبه‌رى ئه‌و زانكۆیه و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و پۆستانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن بڵاوکردەوە.
سەرچاوە: ڕاپۆرتێکی کەناڵی NRT
کەناڵی حەقیقەتی عەلمانییەتی کوردی
@haqiqtialmani